هه‌ڵبژاردنه‌كانی نۆ‌رویژ به‌سه‌ر كه‌وتوانه كۆتایی پێ هاتوو نانی كه‌س نه‌بڕاو كه‌سیش له‌سه‌ر كار ده‌ر نه‌كرا
Wednesday, 16/09/2009, 12:00
ئه‌مڕۆ 14/9/2009 كۆتایی به هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی نورویژ هات كه چوار ساڵ جارێك ئه‌نجام ده‌درێت . شایانی باسه كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌م ووڵاته‌دا كراوه‌یه و به‌سه‌ر ڕێژه‌ی هه‌رێمایه‌تی دابه‌ش ده‌كرێت ، ژماره‌ی كورسیه‌كانیان 169 كورسی په‌رله‌مانییه ، چه‌ند پارتێكی گه‌وره‌و بچووك كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌م كورسییانه ده‌كه‌ن .
. لێره‌دا جێی خۆیه‌تی كه باس له‌وه بكه‌ین كه پارتی كاری نه‌رویجی زۆربه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕێژه‌یه‌كی باش به‌ده‌ست دێنێت كه پارتێكی سوشیال دیموكراته ، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه خۆی به ده‌سته خوشكی ئه‌م پارته ناوزه‌ند ده‌كات جیاوازیه‌كی زۆریان هه‌یه چونكه پارتی كار كه زۆرینه به‌ده‌ست دێنێت نانی كه‌س نابڕێت و كه‌س له‌سه‌ر كار ده‌ر ناكات به‌هۆی بیر‌و ڕای جیاوازه‌وه ...........
پارتی سوور‌و سه‌وزه‌كان 86 كورسی و پارته ئۆپۆزیسیۆن 83 كورسی به‌ده‌ست هێنا
پارتی سووروسهوزهكان بیتین له (پارتی كار ، پارتی سوسیالیست چه‌پ ، پارتی چه‌پ)
شایانی باسه ڕێژه‌ی دهنگدانهكانیش به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه بوو
1- پارتی كاری نورویژی 64 كورسی
2- فرێمسكه پارتی/پارتی پێشڕه‌و 41 كورسی
3- پارتی ڕاسته‌كان (هۆره) 30كورسی
4- پارتی سوسیالیست چه‌پ 11 كورسی
5- پارتی خه‌لكی مه‌سیح 10 كورسی
6- پارتی چه‌پ 11 كورسی
7- چه‌پ 2 كورسی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست