کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ده خاڵ ، که‌ بوونه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی کورد سه‌ربه‌خۆ نه‌بێ

Wednesday, 04/03/2009, 12:00

2167 بینراوە


به‌ناوی کوردستانی گه‌وره‌
هه‌مو مان ده‌زانین دۆزی رامیاری ، مه‌به‌ستێکی زۆر فیچه‌ڵفاچ (زیگزاگ) و چه‌ند لایه‌نه‌یه‌ ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ راڤه‌کردنی کارێکی ساکار نیه‌ و رامان و لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌وێ و ‌ ئه‌رکی له‌سه‌رشانی پسپۆڕ و کارناس گه‌لی جۆربه‌جۆره‌ ، که‌ له‌ به‌ستێنگه‌لی تایبه‌ت دا شاره‌زا بن . به‌ڵام ئێستا له‌ به‌ر یه‌ک لاقه‌بایی ، ته‌نیا باڵی و پڕشوبڵاوی کورد ، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ له‌ ده‌ست دانیه‌ ، من ده‌مه‌وێ وه‌ک تاقه‌ که‌سێک هۆی سه‌ره‌کی تێک شکانی رامیاری و دروست نه‌بوونی میری (ده‌سته‌ڵات) یه‌کی سه‌ربه‌خۆی کورد ، به‌ نزیکه‌ی په‌نجا میلیۆن حه‌شیمه‌ته‌وه‌ ، له‌م ده‌خاڵه‌ گرنگه‌ دا کۆ بکه‌مه‌وه‌ و ئاماژه‌یان پێ بکه‌م :

- منمنایه‌تێ و نه‌کردنی "من" ه‌کان، به‌ " ئێمه‌" و خۆمالێ خۆمالێ" کردن ، یانی له‌ باتی ئه‌وه‌ی له‌ بیری که‌هکه‌‌شانێکی پڕشنگ داری کورد دا بین ، زۆرتر بیرمان له‌ رووناکی تاقه‌ ئه‌ستێره‌ی خۆمان کردوه‌ته‌وه‌ و له‌ جێگه‌ی قازانجی درێژ خایه‌ن و پڕبایه‌خی نه‌ته‌وه‌یی له‌بیری سوودی کورت خایه‌ن و بێ بایه‌خی تاقه‌که‌سی و خۆمان دا بووین .


- لاوازی په‌یوه‌ندی ده‌رکی له‌ گه‌ڵ جیهان . کورد قه‌ت هه‌وڵێکی وای بۆ ئه‌وه‌ نه‌داوه‌ ، که‌ په‌یوه‌ندی بنه‌وه‌شت له‌ ته‌ک گه‌لانی دیکه‌ دا پێک بهێنێ و خۆی بناسێنێ ، ده‌لێم بڵێم ئێستاش، له‌ هه‌زاره‌ی سێ دا ، کورد لایه‌نگر و دۆستێکی ده‌سته‌ڵاتداری ئه‌وتۆ له‌ جیهان دا شک نابا.


- خۆ خۆری ، که‌ بریه‌تی بوه‌ له‌ شه‌ڕی ناوخۆیی ، کێشه‌ و هه‌را و که‌ڵوه‌جه‌ڕێی هه‌ریمی ، ناوچه‌یی ، تاقمی ، هۆزی و ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌یی .


- ساکاری ، جوامێری ، مێرخاسی و خۆش باوه‌ڕی ڕامیاری . ئه‌م چه‌شنه‌ هه‌ڵسوکه‌وت گه‌له‌ له‌ دۆستێ و په‌یوه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی و تاقه‌ که‌سی دا زۆر جوان و باشن ، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ سیاسه‌ت (رامیاری) ناوی خۆی به‌ خۆیه‌وه‌یه‌ و شێوازی دیکه‌ی ده‌وێ .


- بارودۆخی جوغرافیایی و ژێئۆپۆلیتیکی کوردستان ، به‌ تایبه‌ت نه‌بوونی رێگه‌ی ئاواڵه‌ و ره‌وان بۆ ده‌ریای ئازاد . ئه‌و رێگه‌ باریک و ته‌سکه‌ش که‌ له‌ خه‌ریته‌ (نه‌خشه‌)ی کوردستانی گه‌وره‌دا ده‌یبینن ، به‌ ئاسانی پێی دا نا گه‌ینه‌ زه‌ریای ئازاد و کێشه‌ی هاتوچۆی هه‌یه‌ .


- سیستمی ئاغا و رایه‌تی ، که‌ به‌ چه‌شنی به‌رچاو و حاشا هه‌ڵنه‌گر ، زۆر کات و له‌ زۆر جێگه‌ ، زۆرتر له‌ نه‌ود له‌ سه‌دی کوردی خستوه‌ته‌ پاراوێزێکی شپرزه‌وه‌ و ده‌توانین ناوی بنێین کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی ‌ . باسی هه‌ڵاواردنی ئافره‌تیش با له‌و لاوه‌ بوێستێ ، چون له‌ زوربه‌ی وڵاتانی هاوسێی کورد ، ئافره‌ت هه‌ر به‌شخوراو بوه‌ .


- له‌ خواره‌وه‌ بوونی پلله‌ و راده‌ی خوێنده‌واری . تا نزیکه‌ی په‌نجا ساڵ پێش ، ره‌نگه‌ سه‌دی نه‌وه‌د و پێنجی کورد یا هه‌ سه‌وادی نه‌بوه‌ ، یه‌ ئه‌گه‌ر بووبێتیشی له‌ راده‌یه‌کی که‌م دا بوه‌ .

- فێل و ته‌ڵه‌که‌ی ئایینی . دیاره‌ ئایینی هه‌ر که‌س بۆ خۆی پیرۆزه‌ ، به‌ڵام له‌ زۆر ناوچه‌ی کوردستان کار له‌وه‌ ترازاوه‌ و هه‌میشه‌ ئایین بۆ سه‌رکوت و ده‌مکوتی خه‌ڵک به‌ کار براوه‌ . ته‌نانه‌ت بۆ وێنه‌ بیستوومه‌ ، کوتوویانه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر کوردێک له‌ شۆڕشی شێخ عوبه‌یدوڵڵای شه‌مزینی دژ به‌ خه‌ڵیفه‌ی ئیسلامی‌ ئه‌سته‌مبووڵ لایه‌نگری بکا ، ته‌ڵاقی ژنه‌که‌ی ده‌که‌وێ به‌ فه‌رمایشی مامه‌ شێخ ره‌زای خۆمان : "ئه‌فاکه‌ڵڵا حه‌مه‌ی وه‌ستا فه‌تاح... .

- ‌بیانی به‌ هه‌ند گرتن و خۆ به‌ که‌م گرتن . وه‌ک شتێک هێندێک کورد ، پێیان وابوه‌ کورد هه‌ر ده‌بێ بن ده‌ست بێ . بۆ وێنه‌ ئێستاش زۆر که‌س پڕکێشی ناکه‌ن به‌ راشکاوی باسی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ بکه‌ن ، که‌ مافێکی ره‌وایه‌ و هه‌ر به‌ پارسه‌نگ بوونی ته‌رازوی رامیاری بیانی ئاماژه‌ ده‌فه‌رموون ، که‌ پارسه‌نگ بوونه‌که‌ش کاتیه‌ و زۆرتر له‌ مێژودا بوه‌ته‌ تراویلکه‌ (سه‌راو) وخشه‌ خش .

- بایه‌خ نه‌دانی ئه‌وتۆ به‌ زانست ، تێکنیک و پیشه‌سازی .

دیاره‌ هۆگه‌لی تێک شکان هه‌ر ته‌نیا ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ نه‌بوون به‌ڵام به‌ بۆچوونی من ئه‌مانه‌ له‌ گرنگترین په‌تاکانن ، که‌ به‌ هیوام ئیدی له‌ سه‌ده‌ی بیست ویه‌ک دا، کورد کوته‌نی " له‌ هه‌ر خه‌سارێک ، په‌ندێک وه‌ربگرین " .


تێبینی : ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ راڤه‌یه‌کی گشتیه‌ ، مه‌به‌ست له‌ هیچ تاقم ، هۆز و که‌سی تایبه‌ت نیه‌ و به‌ هیوام به‌ شرۆڤه‌ کردنێکی دڵسۆزانه‌ لێم وه‌ربگرن ، چون تا درمه‌کان نه‌دۆزینه‌وه‌ ، نا توانین په‌تا کان ده‌رمان بکه‌ین . ‌

خزمه‌تگوزاری بچووکی کوردستانی گه‌وره‌ - ح.س.سۆران
[email protected]
تاران ره‌شه‌مه‌ی 2708


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)