کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


كاتێ وێنەى ڤێلاكانم بینى ... دەك , هینت خۆش بێ موستەفا بارزانى

Friday, 21/09/2012, 12:00


نەخۆمان و نەشۆڕشمان، كە دەبێ کاتی یەك جگەرە پێچانەوەى مەلا موستەفاى بارزانى لە ناو شەڕە چەتەگەریەكەى که‌ هه‌ڵیگیرساند، بە چەند لە سەر خوێنی نه‌وه‌ جاهیلەكەى ڕابردوومان و نه‌وه‌ خه‌سیوه‌که‌ى ئێستامان که‌وتبێت؟!

ڕێك مانگى ئابى ساڵى 1992 لە فولكەى سێتاقان لە گەڵ برایەكى بچوكم لە ژێر سێبەرى دار توویه‌کدا وەستابووین لەسەر جادەى شەست مەترى , بەرێكەوت ئۆتۆمبێلێكى مارسیدسى تەختەى بێ تەبرید , نێچیر لە پێشەوە لەلاى سەكن سوار بووبوو , لاندكرۆزێكى مۆدیل هەشتاكانیش ,چەند حیمایەكى بارزانى تیا بوو بە دواوەى بوو , بە ڕێكەوت بۆ چەند دەقیقەیەك لە بەردەممان وەستا و تا دەرفەتى بوو بۆ بارەگاى مانەوەى خۆیان چوون لە خانووەكانى ئەمین عامەكان .ئێستاش لەبەر چاومە لەپیی دەستى خستبووە سەر نێوچەوانى لەبەر تیشكى خۆرى گەرماى هاوینى هەولێر . ئەو دەم زۆر كەس سوپەر و هاردتۆپ و سلبرتى مواسەفاتیان هەبوو لە خەڵكە ئاساییەكە .

سەركردەى پارتە كوردیەكان , لە بەر ئەوەى بەشدارى شۆڕشیان بۆ كات بەسەربردن و قازانجى شەخسى بووە , نووكتەى خۆشیشیان بووە , دەڵێن ڕۆژێك حەمەى حاجى مەحموود لە كۆبوونەوەیەكى بەرەى كوردستانى دەڵێتە نێچیر , باوكە تۆ بچۆ پایسكیل لێ بوخڕە .

باوەڕناكەم بە قەد یەك دەر سەدى من تاڵى و سوێرى و ناخۆشى و بەرەنگاربوونەوەى بینیبێ , ئەوەندەى لە ئێرانێ هەر خەریكى فوتبۆڵێن و جووجەڵە و كەباب و قەنادى خواردن بووە , مەگەر چیڕۆكى ڕۆستەم و زۆرابى خوێندبێتەوە , دەنا شتێكمان لێ نەبینى لە نووسین لە بۆچوونێك ,ئێستا هێندەى نمایشێكى هەرزەكارانەى ڕۆژێك بە سمێڵ و بێ سمێڵ و ئەتەكێتێكى جل و بەرگى بەدیانە و جەڵ لە پرچ دان و خۆزویر كردنى منداڵكارى لەڕاگەیاندن, وەك ئەو هستریایەى لە تیڤیەكان بینیمان كە دەمى كەفى كردبوو ,یەك سەنت یەك دینار یەك دۆلار بزر نیە . جا سا وەڵا بۆ بزرە ئەوە نیە بە سەرمایەى چوار ملیار دۆلارەكە , ئاشتى حەرامى مەكتەب عەقاراتى بۆ كردۆتەوە لە فرجینیا , باشە تۆ كە ئەوەندە باسى شەفافیەت دەكەى , دە پێمان بڵێ ئەم سەرمایە فرە مەزنەت لە كوێ هانى؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە