کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رکرده‌یه‌کی دیکه‌ی ئاشبه‌تاڵ، د. مه‌حمود سۆرانی بناسن

Thursday, 18/02/2010, 12:00


سه‌رنج: هه‌مان نووسینه له‌ به‌شی کاریکاتێره‌که‌شدا نووسراوه‌ته‌وه‌
سیاسه‌ت بۆته‌ بازرگانییکردن و سه‌وداو مامه‌ڵه‌کردن، بۆ نمونه‌، که‌ ئه‌چم بۆ لای مه‌سعود ئه‌ڵێم ئاگات له‌ خۆت بێت جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ ته‌مایه‌ موئامه‌ره‌ت لێبکات، هه‌قی ئه‌و زانییاریه‌ چه‌ند ده‌فته‌رێکی لێ وه‌رئه‌گرم ، دوایی ئه‌چم بۆ لای جه‌لال تاڵه‌بانی ، ئه‌ڵێم مامه گیان سیقه‌ به‌ مه‌سعود نه‌که‌یت ، ئاگات له‌خۆت نه‌بێت شتێکت لێده‌کات، هه‌قی ئه‌وه‌ش چه‌ند ده‌فته‌رێکی تر وه‌رئه‌گرم (خوا نه‌یبڕێ) ئه‌چم بۆ لای شیعه‌کان ئه‌ڵێم : کورد دۆستی دێرێنی شیعه‌یه‌ و باپیره‌ گه‌وره‌ی نه‌کم شیعه‌ بووه‌، له‌وێش شتێک وه‌رده‌گرم، ئه‌چم بۆ لای سونه‌ ئه‌ڵێم : به‌خوا شیعه‌ عێراقی ته‌سلیم به‌ ئێران کردووه‌ ، فریای خۆتان بکه‌ون له‌وێش چه‌ند ده‌فته‌رێکی تر وه‌رده‌گرم ، ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌ کورده‌کان بڵێن بۆچی وا ده‌که‌یت؟ خێرا ئه‌چم بۆ ته‌له‌فیزۆنه‌ عه‌ره‌بیه‌کان ده‌ڵێم کورد سه‌ر به‌ ئیسرائیل و مۆساده‌ و په‌یوه‌ندییمان زۆر باشه‌ له‌گه‌ڵیاندا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌موویانم تۆقاندوه‌ به‌م به‌زمانه‌ی خۆم . (جا توخوا کێشه‌ی کورد به‌و شێوه‌یه‌ پاره‌ی پێ په‌یدا نه‌که‌یت به‌که‌ڵکی چی دێت؟)

هه‌ر من چاکم لێزانی
موخڵستان
کاکه‌ مه‌حمود سۆرانی
*************************************
هاوڕێیه‌ک بۆی گێراینه‌وه‌‌، که‌ سالی 1991 کاتێک ‌به‌ره‌ی کوردستانی گفتوگۆی له‌گه‌ل به‌عس ده‌ست پێکردبوو ، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ خه‌ڵک نارازایی تر ده‌بوو، به‌تایبه‌تی کاتێک بینیان چۆن تاله‌بانی و بارزانی له‌گه‌ل سه‌دام ماچ و مووچیان کرد و له‌ ته‌له‌فیزیۆندا ده‌رکه‌وتن، ئه‌مه‌ کاردانه‌وه‌ و ناڕه‌زاییه‌کی توندی لێ هاته‌ ئاراوه.‌
کۆمه‌لێک نووسه‌ر وکه‌سایه‌تی کورد له‌نێوان خۆیاندا له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ پێکهاتن، که‌ د. مه‌حمود عوسمان، وه‌ک وه‌فدی خۆیان بنێرنه‌وه‌ ناو خه‌ڵکیی و لای حیزبه‌ سیاسیه‌کانی تر، تاوه‌کو ناره‌زایه‌تی و مه‌ترسی گفتوگۆ له‌گه‌ل به‌عسدا، پێیان ڕابگه‌یه‌نێت ئه‌و هاوڕێیه‌مان یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ د. مه‌حمودا قسه‌ی کرد، ئه‌و گێڕایه‌وه‌ وتی: له‌ کاتێکدا د. مه‌حمود سۆز و په‌یمانی به‌ ئێمه‌دا، که‌و بکات ، که‌چی زۆر سه‌یر ده‌رچوو، کاتێکمان زانی له‌ فرۆکه‌خانه‌ی روسیا سوار بوو، له‌ به‌غدا گیرسایه‌وه‌ و له‌ ته‌له‌فیزیۆندا بینیمان‌، وه‌ک‌ وه‌فدی کوردی بۆ گفتوگۆکردن ئه‌میش خۆی گه‌یاندۆته‌ سه‌ددام. ئه‌مه‌ش دوڕوویی و درۆزنی ئه‌و پیاوه‌ ده‌رده‌خات، که‌چه‌نده‌ ناراستگۆیه‌ له‌گه‌ڵ خۆی و ده‌وروبه‌ر و خه‌ڵکی کوردستان؟ ئه‌گه‌ر د. مه‌حمود وتی ئه‌مه‌ ڕاست نییه‌ و درۆیه‌ و دانی نه‌نا به‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا، ئه‌وا لای چه‌ندین نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس و که‌سایه‌تی کورد له‌ ئه‌ورپا به‌درۆزن ده‌رده‌چیت، چونکه‌ ته‌نها که‌سێک به‌مه‌ نازانێت. مێژوو ده‌بێت به‌ ڕاستی بنووسرێته‌وه‌، ئه‌م قاچاخچیی و بازرگانانه‌، ده‌بێت ڕوویان هه‌ڵبماڵرێت.
هه‌ر بۆ زانیاری زیاتر بزانن مه‌حمود سۆرانی له‌میدیاکاندا، خۆی پێ دژه‌ گه‌نده‌ل و له‌ سه‌نگه‌ری گه‌ل داده‌نێت‌، که‌چی له‌سه‌ر لیستی حزبه‌که‌ی 31ی ئاب خۆی پاڵاوتوه‌ ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە