کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ سه‌رده‌شتی کێمیاخوردوه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌شتی سه‌ربڕاو

Tuesday, 11/05/2010, 12:00


ئه‌و رۆژه‌ی شاری سه‌ردشت کیمیاباران کرا، باوکی شه‌هید سه‌رده‌شت بڕیاری دا مناڵی داهاتووی ناو بنێ سه‌رده‌شت، نه‌یزانی ئه‌و سه‌رده‌شته‌ش وه‌ک شاری سه‌رده‌شت ده‌خنکێنرێ.

نزیکبوونه‌وه‌ی کلتوری کوردی له‌ کلتوری رۆژئاوا، گۆڕانکاری له‌ هه‌ڵسوکه‌وتی گه‌نجانی دوای 1991 دروست کردوه‌، کاتێک گه‌نجانی کورد خۆیان و کۆمه‌ڵگا له‌ژێر پێشێلی ده‌سه‌ڵات دا ده‌بیننه‌وه‌‌، خۆیان بۆ راناگیری و هه‌ر یه‌که‌ی به‌ شێوه‌یه‌ک ده‌ردی دڵی خۆی ده‌رده‌برێ، له‌ کلتوری رۆژئاوادا، هیچ نوسه‌رێک له‌سه‌ر جنێو، داستانی بریندارکه‌ر، چیرۆک وێنه‌ی تێکشکاوی کارتۆنی سزا نادرێ، رۆژانه‌ رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کانی رۆژئاوا پڕه‌ له‌ (جنێو، داستانی بریندارکه‌ر، چیرۆک وێنه‌ی تێکشکاوی کارتۆنی به‌رامبه‌ر به‌ سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیان)، به‌شێک له‌و گۆڤارو رۆژنامانه‌ دێنه‌ کوردستان و ده‌که‌ونه‌ ده‌ست ئه‌و گه‌نجانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێ به‌ قه‌ڵه‌مه‌کانی خۆیان ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆیان یان کۆمه‌ڵگا ده‌ربڕن.

له‌کاتێکدا که‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی خێله‌کی سه‌دان ساڵی پێش ئێستا فه‌رمانڕه‌وایی خۆیان ده‌که‌ن و گۆڕانکاری له‌ هه‌لسوکه‌وتی خۆیاندا ناکه‌ن، رۆژانه‌ توشی سه‌ده‌ها نوسینی توندو تیژ ده‌بنه‌وه‌ له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه‌.

له‌کاتێکدا که‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد نوسینه تونده‌کانی هه‌ندێ نوسه‌ر به‌ هه‌ند وه‌رناگرن و بێمنه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و نوسینانه‌ ده‌رده‌بڕن و په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و په‌لاماردان و کوشتن و بڕینی نۆسه‌ران، ئه‌وه‌ نوسه‌ره‌کان بریندار ده‌کات و نوسینی توند تر ده‌نوسن و چاوپۆشی له‌ ژیانی خۆیان ده‌که‌ن.

ده‌سه‌ڵاتی کوردی داری بێمنه‌تی له‌کۆمه‌ڵگا هه‌ڵگرتوه‌و ئاوڕ له‌ نوسینی هیچ که‌س ناداته‌وه‌، ئێمه‌ 20 ساڵه‌ به‌زمانێکی زۆر شیرین ده‌نوسین و ره‌خنه‌ ده‌گرین، تاوه‌کو ئێستا ده‌سه‌ڵات نه‌هاتوه‌ قسه‌مان له‌گه‌ڵ بکات و بپرسێ چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌و بارودۆخه‌ بکه‌ین، له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی که‌ نوسینه‌کانمان به‌ وردی بخوێننه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن، به‌ میداکان ده‌ڵێن نوسینه‌کانی سه‌ردار پشده‌ری بڵاو مه‌که‌نه‌وه‌، کاتێک ده‌بینن ره‌خنه‌یه‌کی زۆر خراوه‌ته‌ ناو کتێبه‌کانمانه‌وه‌، رێگا ناده‌ن کتێبه‌کانمان له‌ناو پێشه‌نگای کتێبه‌کاندا له‌ کوردستان دابنرێن.

ده‌سه‌ڵاتی کوردی کاتێک به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ئێمه‌ی بریندای خاوه‌ن 40 ساڵ خه‌باتی هیچ پێنه‌بڕاو ده‌کات، که‌ له‌وه‌ زیاتر هیچیان له‌ده‌ستیان نایه‌ت چونکه‌ ده‌ستیان پێم راناگات، نامه‌ی سه‌رده‌شته‌کان ناخوێننه‌وه‌و سه‌ری ده‌بڕن و پێیان وایه‌ به‌ له‌ناو بردنی سه‌رده‌شته‌کان خه‌ڵک ده‌ترسێنن.

ئه‌وا سه‌رده‌شت به‌م شێوه‌ له‌ناو برا، بابزانین سه‌ردار پشده‌ری چۆن له‌ناو ده‌به‌ن، که‌ زۆر باش ئاگاداری پیلانه‌کانی که‌ریم سنجاری و حاکم قادرین له‌دوور خستنه‌وه‌ی خه‌ڵک لێمان و هه‌وڵی له‌ناو بردنمان.

سه‌ردار پشده‌ری
له‌نده‌ن 10 5 - 2008

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە