کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستانپۆست راپرسییه‌ک ده‌خاته‌ به‌رده‌م خوێنه‌رانی..تکایه‌ به‌شداری بکه‌ن.

Saturday, 09/04/2011, 12:00


پێویست ده‌کات له‌ هه‌ر راپرسییه‌ک ، ئاراسته‌ و تیگه‌یشتنی کۆمه‌لگا بۆ بابه‌تێکی گه‌رم ، به‌ وردی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت .
ئێستا له‌ باشوری کوردستان شه‌قام خرۆشاوه ، له‌ سه‌ره‌تادا خه‌ڵک کۆمه‌ڵێ داواکاری ساده‌ وساکار‌ی هه‌بوو ،نه‌بوونی کاره‌با و ئاو ، دوای 17 ی شوبات  و رۆژ به‌دوای رۆژ ، ده‌سه‌لات نه‌ک هه‌ر گوێی  به‌ هیچ داواکارییه‌ک نه‌دا ، به‌ڵکو ئه‌وپه‌ڕی توندو تیژی به‌کاربرد ، سیناریۆ نه‌ما تاقی نه‌کاته‌وه‌ ،زمانی هه‌ڕه‌شه‌ نه‌ما له‌ رێگای راگه‌یاندنه‌ چه‌واشه‌کارییه‌کانیه‌وه نه‌یخاته‌گه‌ڕ ‌، شه‌هید و، برینداری زۆر درا ، بێ حورمه‌تی زۆر به‌ رۆژنامه‌نووسان کرا ، مامۆستای ئاینی زۆر زیندانی و سووکایه‌تی پیکرا ، هه‌ولیر به‌ته‌رابلوسکرا ، شتێک نه‌ما ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌ی دژی خه‌ڵک نه‌یکات ، بۆیه‌ خه‌لک به‌ ئۆپزسیۆنه‌وه‌ له‌ دوایین سه‌قفی داواکارییه‌کانیان گه‌یانده‌ ، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت و له‌وه‌ش زیاتر په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم.. ئێستا ئێمه‌ له‌ ده‌ستی راستی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان راپرسییه‌کمان بۆ خوینه‌ران داناوه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئایا بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ که‌ زمانی لێکتێگه‌یشتن نازانێت ، خه‌لکی راپه‌ڕیو قوربانی بۆ چ دورشمیک بدات ، هه‌قی خۆیه‌تی .. تکایه‌ به‌شداری بکه‌ن..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە