کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"بڕیاره‌كه‌ی‌ كۆمیسۆن له‌دژی لیستی هیوا زه‌نگێکی مه‌ترسیداره‌"

Friday, 19/06/2009, 12:00


کۆمه‌ڵێک رۆژنامه‌نووس‌و رۆشنبیرو هونه‌رمه‌ند‌و که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌شاری رانیه‌، ‌بڕیاركه‌ی‌ کۆمیسۆن له‌دژی لیستی هیوا به‌ناڕه‌واو نادادپه‌روه‌رانه‌ ده‌زانن‌و رایده‌گه‌یه‌نن"ئه‌وه‌ بڕیار‌ه‌‌ دووره‌ له‌بنه‌مای یاسایی‌و زه‌نگێکی مه‌ترسیداره‌ بۆ سه‌ر کۆی پڕۆسه‌ی دیموکراتی".

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌كۆپییه‌كی بۆ سایتی‌ هاوڵاتی نێردراوه‌‌و ئاراسته‌ی‌ رای گشتی كراوه‌، هاتووه‌"ئه‌و بڕیاره‌ی‌ كۆمیسۆن به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی سیاسی‌و رێکخراوبوونه‌ له‌هه‌رێمی کوردستان".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ "ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه‌پاڵ هه‌موو ئه‌و که‌س‌و لایه‌نانه‌ی که ‌له‌دژی ئه‌وبڕیاره‌ ناڕه‌وایه‌ به‌هه‌ڵوێستن‌و شه‌رمه‌زاریده‌‌که‌ن".

‌داواش له‌سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمئ ده‌سته‌ی دادوه‌ری ده‌كه‌ن که‌ له‌و‌باره‌وه‌ به‌رپرسیارانه ‌رۆڵی دیموکراتیانه‌‌و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی خۆیان ببینن‌و "رێگه‌ نه‌ده‌ن یاسا بکرێته‌ قوربانی بڕیاری سیاسی به‌تایبه‌تی له‌پرۆسه‌یه‌کی وه‌ک هه‌ڵبژاردندا‌و ئه‌زموونی کوردستانی پێ له‌که‌داربکرێت".

ئه‌مه‌ش ناوی ئه‌و رۆشنبیر‌و كه‌سایه‌تییانه‌یه‌:
ژماره‌ ناو ‌
1- خالید مسته‌فا سه‌ربه‌خۆ
2- هاورێ کاسترۆ ڕۆژنامه‌ نووس
3- م ئه‌نوه‌ر گۆران سه‌ربه‌خۆ
4- بکرئاڵه‌یی شاعیر
5- م ابراهیم فه‌یزوڵا مامۆستا
6- م کارمه‌ند عه‌زیز مامۆستا
7- خه‌جیجه‌ محمد ڕۆشنبیر
8- م توبا محمد مامۆستا
9- مه‌لا سمایل نوره‌دینی ڕۆژنامه‌ نووس
10- م سابیر ته‌ها مامۆستا
11- عبدالله‌ محمد فه‌تاح ڕۆشنبیر
12- عوسمان عزیز ڕۆشنبیر
13- م محمدامین خدر ڕۆژنامه‌ نووس
14- میرزا خدر مه‌ره‌سه‌نه‌یی نوسه‌ر و ڕۆشنبیر
15- ناسیح مسته‌فا ڕۆژنامه‌ نووس
16- هه‌ڵۆ مه‌رگه‌یی ڕۆژنامه‌ نووس
17- ڕۆژگار شێخه‌ هونه‌رمه‌ند
18- هه‌ژار عبدالله‌ هونه‌رمه‌ند
19- ئارام کمال هونه‌رمه‌ند
20- نیگار حمه‌ علی ڕۆژنامه‌ نووس
21- کلسوم مراد راگه‌یاندن کار
22- م تاریق حوسێن نوسه‌ر
23- ئامینه‌ قادر سه‌ربه‌خۆ
24- خلیل علی هونه‌رمه‌ند
25- کاوه‌ عبدالله‌ ڕۆژنامه‌ نووس
26- علی نوره‌دینی ڕۆژنامه‌ نووس
27- په‌یوه‌ند عومه‌ر راگه‌یاندن کار
28- هه‌ندرێن شیخ ڕاغب ڕۆشنبیر
29- شاسوار مامه ‌ راگه‌یاندن کار
30- ابراهیم مسته‌فا ڕۆژنامه‌ نووس

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە