نه‌وته‌که‌تان به‌رێکرد ..به راستی جوانتان به‌ڕێ کرد
Tuesday, 02/06/2009, 12:00
به‌ڕێز کاک سه‌ردار پشده‌ری:
ئه‌م نووسینه‌تان بۆ زۆر ماڵپه‌ڕی دیکه ناردووه و له‌و شوێنانه‌ش بلاوکراوه‌ته‌وه، بۆیه پێمان خۆشه لێره‌وه به به‌ڕێزتانی رابگه‌یه‌نین، که ڕۆژانه سایته‌که‌مان سه‌ردانی زۆر ده‌کرێت و له هه‌موو ماڵپه‌ڕێکی کوردیی زیاتر بابه‌ته‌کانی ده‌خوێنرێنه‌وه، له هه‌مانکاتدا ڕۆژانه له نێوان 200 تا 300 بابه‌ت و نووسین و نامه‌مان پێده‌گات، ئه‌مه وای کردووه فریای ئه‌وه ناکه‌وین به‌رهه‌م و نووسینی هه‌ندێ له نووسه‌ران له کاتی خۆیدا بلاوبکه‌ینه‌وه، بۆیه وه‌ک گه‌لێ جار روو ده‌دات، ئه‌وانه گله‌یی ده‌که‌ن و پێیان وایه نووسینه‌کانیانمان فه‌رامۆش یان سانسۆرکردووه، دیاره یه‌کێ له هۆکاره‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ندێ نووسه‌ر یه‌کێ له‌وانه به‌ڕێزتانه، که ئێمه بایه‌خیان پیده‌ده‌ین و به نووسه‌ری سه‌رکه‌وتوویان ده‌زانین نووسیه‌نه‌کانتان بۆ شوێنی دیکه‌ش ده‌نێرن و مافی ئه‌و که‌سانه‌یش ده‌خۆن که متمانه‌یان به ئێمه‌یه و بۆ هیچ شوێنێکی تریان نه‌ناردووه، بۆیه داوای لێبووردن ده‌که‌ین، که ده‌بێت مافی ئه‌وه‌مان بده‌یتێ بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر بزانین نووسینه‌کانتان بۆ سایتی تر ناردبێت سانسۆر یان ده‌که‌ین، چونکه وه‌ک ده‌رده‌که‌وێ زۆر نووسه‌ر دڵیان به‌وه ئاو ناخواته‌وه که ته‌نها له ڕێگای ئێمه‌وه په‌یامه‌که‌یان بگاته شوێنی خۆی، که‌چی بۆ شوێنی دیکه‌شی ده‌نێرن، ئێمه ئه‌مه بۆ خاتری ئه‌وه ده‌که‌ین که ڕێز له‌و که‌سانه‌یش بگرین که ته‌نها نووسینه‌کانیان بۆ ئێمه ناردووه و تا ئیستاش فریای بڵاوکردنه‌وه‌یان نه‌که‌وتووین.
ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌ڕێزتان به‌ڕێکه‌وت پێمان زانی که له شوێنی دیکه بڵاوکراوه‌ته‌وه، تکایه هه‌ر که‌سێ هه‌مان نووسین و بابه‌تیی نووسه‌رێک له سایتێکی دیکه ده‌بینێته‌وه با ئاگادارمان بکاته‌وه.
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا و هیوادارین له شوێنی تردا هه‌بێت.
کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست