کەم خواردن بە هۆی نەبونی خۆراک
Saturday, 11/10/2014, 12:00
3037 بینراوە
جۆرێک لە نەخۆشییە کە بە هۆی نەخواردنی پێویستی چەند ماددەی قازانج بەخشی خۆراک بۆ جەستەی مرۆڤ دروست دەبێ. لە زۆر بەی وڵاتانی جیهانی سێهەمدا یەکێک لە گرفتەکان، گرفتی / خواردنە بۆ ماوەی تەمەن /. خواردنێک کە پێویستە بۆ وزەو سازانی لەشی ئینسانەکان. نەبونی خۆراک لە هەموو وڵاتانی جیهاندا نیشانەیەکە لە جۆراوجۆری قەڵەوی،خراپ خواردن، یا کەمخواردن کە بینراوە. بە پێی ڕێژەی سازمانی پاکوخاوێنی جیهانی / نەبونی خۆراک / هۆی سەرکەیە بۆ مردنی بێوادەی منداڵان لە وڵاتانی هەژاردا.
هۆیەکانی نەبونی خواردنی پێویست چن؟ :
لە گرینگترینی وان لە دونیادا کەمبونی پێویستیەکانی خۆراکە. چۆنیەتی وچەندایەتی ئەو خواردنانەش دەبێ لەبەر چاو دەرباز نەبن.قاتی وقڕی، نەبونی ئاو، ویشکەساڵی، شەڕەکان، نەخۆشی ئاژەڵ،نەبونی کشتو کاڵێکی سەردەمیانە، هاتنی ئافەت بۆ گەنمو جۆو........زۆر بابەتی دیش دەبنە هۆی نەبونی خواردن وخۆراک لە وڵاتێکدا.زیاد بونی نفوس (بە بێ ئابوریەکی بە هێز)، پەرەسەندنی بیابانەکان، هەژاری، کەمخۆری ونەبونی زانیاری زانستی رۆڵی سەرەکی دەگێڕن لەم بوارەدا.
دەبێ لە بیرمان بێ کە / نەبونی خۆراک و خواردن / دەبنە هۆی نەخۆشی وئاڵۆزی لە ،،، سیستمی پاراستن وهەناو ،،، لەش لە وەرگرتنی تاقمێک لە ماددەی خۆراکی بۆ جەستەی ئینسان، کە نابێ ئەو سیستمە دوچاری گرفت ببێ. لە لایەکی دیکەوە زۆر خۆری وخراپ خۆری وتەنانەت / پارێزی دژوار / دەتوانێ ببێتە هۆی لاوازی لەش و تووشبون بە نە خۆشی.
ڕشانەوە چۆن پێک دێ؟:
هەست کردن بە هاتنە دەرەوەی خۆراک وتێکەڵ بونی دڵ، جۆرێک لە هەستە کە هاوکاتە بە جموجۆڵی پێچەوانەی دامودەزگای وردکردنی خۆراک وگەدە بۆحاڵەتی / رشانەوە / و ئەو شتانەی کە لەناو دەرونی سکی مرۆڤدا هەیە. لەو حالەتەدا مرۆڤ وادار دەبێ کە/ بڕشێتەوە /. هۆی ڕشانەوە لە زۆربەی نەخۆشی وناڕەحەتیەکانی لەش دەدیترێ ئەوانەن: گرفتی گوارشی، مەسموم بونی لەش،چەڵکی ریخۆڵەکان، بەکار هێنانی دەرمان بە شێوەیەکی خراپ، سەرەگێژە، نەخۆشی جگەر، ئاڵۆزیەکانی مێشک وسیستمی دامودەزگای ناوەندی عەسەبەکان، دەبنە هۆی رشێنەوە. زۆربەی کاتەکان رشانەوە پێویستیی بە دەرمان نییە وپارێزکردن باشترین یارمەتییەبۆ حاڵەتی رشانەوە. دەبێ بارودۆخی ئاوی لەش کۆنتڕۆڵ بکرێ، هەرکات رشانەوە نیشێنەکانی تووند بون دەرمانی دژی رەشێنەوە بەرێگاگەلێکی وەک: دەرمانی خۆراکی، دەرزی دژەرشانەوە یارمەتی دەردەبن.
ئاڵۆزیەکان لە کەسایەتیدا چۆن پێک دێن؟
ئاڵۆزی لە کەسایەتیدا چەند تەوەرێکی ئاڵۆزن لە/ رەوان ناسی /. تایبەتمەندی سەرەکی ئەو ئاڵۆزیانە ،، رەفتارەکانن،، کە وشکن وقەت نەرمی نانوێنن. ئەو کردارو رەفتارانە زیان بە کەسەکان دەگەیەنن.چون بەرگری دەکا لە / سازگاری / لە پەیوەندی لە گەڵ پێویستیەکانی ژیانی رۆژانە کە دەبێتە هۆی ئاڵۆز بونی پەیوەندیەکان.
ئاڵۆزی لە کەسایەتیدا:
نیشاندەری ئەو تاقمە لە تایبەتمەندیەکانی تاکە کەسین وەک نمونە: فکری نەگۆڕ،سۆزو کرداری نەگۆڕ،ئەو ئاڵۆزییە لەسەر چوار تایبەتمەندی تاریف دەکرێ:
یەک:پەرێشانی،ئەزمونی هێشووژانی دڵەڕاوکێ یا جەستەیی لە ژیانی رۆژانەدا.
دوو:ئاڵۆزی، کەمبونەوەی توانای تاکە کەسی لە ئەنجامدانی کاری رۆژانە بە شێوەیەک کە مرۆڤ ناتوانێ کارەکانی بە باشی بەڕێوە بەرێ.
سێ: لەو حاڵەتەدا مرۆڤ خۆی لە مەترسی داوێژێ و دەوروبەریش دەباتە ناو مەترسی.
چوار:مرۆڤ لەروانگەی کۆمەڵگایی وفەرهەنگی ناتوانێ خۆی بدۆزێتەوە.
ئەو کەسانەی کە دوچاری / تایبەتمەندیەکانی ناسازگاری / دەبن وتایبەتمەندیەکانیش ئەوەندە قوڵن کە بەرابەر هەر ئاڵوگۆڕێک کاردانەوە لە خۆیان نیشان دەدەن. هەروەها خۆیان ودونیا بە جۆرێک دەبینن کە بۆ ئەوان ترسهێنەر پەرۆشهێنەر بێ. ئەزمونی ناسازگاری ئەو کەسانە لە خۆیان ودونیاولەکاتی منداڵی ومیر منداڵی دەست پێدەکا و وردەوردە تان وپۆی ژیانیان دەتەنێ. ئاڵۆزیەکانی کەسایەتی یانی: رەفتارەکانی ناسازگاری وشک ونە نواندنی / نەرمی / لە پەیوەندی لە گەڵ دەوروبەروئەو هەلانەی کە دێنی پێشێ.
" کەم میزی چییە؟ (میزکردنی کەم).
یەکێک لە نەخۆشیەکانی زانستیی پزیشکیە وبەمانای / کەم بونەوەی رادەی / میز / ناوبراوە. کەم میزی دەتوانێ نیشانەی کەم / ئاوی لە لەشدا / بێ. یان پەیوەندی بە گرفتی گورچیلەکاندا هەبێ. لە زانستی پزیشکیدا کاتێک قسە لە کەم میزی دەکرێ کە، میزی منداڵ/ نیومیلی لیتر/ و میزی مرۆڤی باڵغ کەمتر لە ٤٠٠ میلی لیتر بێ. هەروەها ئەو هۆیانەی کە دەبنە هۆی کەم میزی لە پیاواندا لە ژنانداجیاوازە. لەوانەیە بە هۆی چڵک یا باکتری پیس یانژی هۆیەکە دیار نەبێ. سەرەڕێی ئەوانەش تاقمێک دەرمانی وەک / پینی سیلینەکان/ و شێر پەنجەی مێشک کە هۆڕمۆنی دژە میز دروست دەکا ببنە هۆی کەم میزی.
وەرگیراو لە: زانست نامەی ئازاد.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی.