کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كی پێویسته‌ ژینگه‌ بپارێزێت؟

Friday, 05/10/2012, 12:00






گومان لەوەدانییە پاراستنی ژیانی مرۆڤ بە تەندروستیەكی باشەوە پەیوەستە بە پاراستن وپاك ڕاگرتنی ژینگە، بەڵام مایەی نیگەرانییە ئێمەخەڵكێكی هەژارین لەو زانیاریانەی سەبارەت بە پاراستنی ژینگە هەیە وبێبەشین لە ڕۆشنبیری ژینگە پارێزی،لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسانی وڵات نەك خەمخۆری ژینگە نین بەڵكو ژیانی مرۆڤەكانیش هیچ بەهایەكی نییە لەلایان، سروشتی كوردستان بۆخۆی سروشتێكی جوانەو پاك وخاوێن بوو لەڕابردوودا، بەڵام ئێستا لەسایەی كەسانی مشەخۆرو بەرژەوەندی پەرست خەریكە ئەم وڵاتە دەبێت بە زبڵخانێكی گەورە بۆ فڕێدانی كاڵاو كەل وپەل وخۆراك ودەرمانە بێكەڵك وبەسەرچوەكانی وڵاتانی دەوروبەرمان، جگەلەوەش ژمارەیەكی زۆر كارگەی جۆراوجۆر خراوەتە كار بۆ خزمەت وقازانجی بەرژەوەندی پەرستەكان و زەرەوزیانی هاوڵاتیانی بەشمەینەت، هەرچەندە تەندروستی خەڵك بەگشتی لەژێر هەڕەشەدایە بەگوێرە ئەوهەواڵانەی رۆژانە دەیبیستین لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە سەبارەت بەشتومەكی بەسەرچوی هاوردەكراوی كوردستان، هاوكات ئەوكۆمپانیانەی سەرمایە گوزاری لەكوردستان دەكەن وئەوكارگانەی لەكاردان مەرجی پاراستنی تەندروستی وژیانی خەڵك وسروشت وژینگەی كوردستان ڕەچاوناكەن، زۆربێباكانە لەخەمی بەرهەمی زۆرتروقازانجی زیاتردان، بێگومان پاك ڕاگرتنی ژینگە بەتەنها ئەركی دەسەڵاتدارانی وڵات نییە بەڵكو هاوڵاتیانیش پێویستە ئەركی خۆیان بەجێبێنن، بەڵام لەكاتێكدا خەڵك بەچاوی خۆی ئەونەهامەتیە دەبینێت كەبەسەرژینگەدا دەهێنرێت ئیدی چۆن وبەچی ژینگە بپارێزێت، ئەگەر تەپوتۆزو دوكەڵی ژەهراوی وەك هەوری ڕەش بەری ئاسمان بگرێت چۆن دەتوانیت بەكەس بڵێی جگەرەكەت فڕێمەدە سەرشەقامەكە بۆئەوەی ژینگە پیسنەبێت؟! پێمخۆشە دوونمونە بخەمەڕوو یەكەم رێنمای بۆ پاك ڕاگرتنی ژینگە دووەم بێخەم بون وبێدەنگ بون لە پیسكردنی ژینگەو مەترسی سەرژیانی خەڵك، ئەوەی یەكەمیان لەدەزگایەكەوە بانگ لە هاوڵاتیان دەكرا:هاوڵاتی بەرێز ئەگەر ئوتومبیلەكەت دوكەڵی كرد چاكی بكەرەوە بۆئەوەی ژینگە بەخاوێنی بمێنێتەوە ، ئەمە جێگەی دەسخۆشییە بەڵام لە بەرامبەردا لەوەخەراپترو كاریگەرتروگرنگتركە ژین وژینگە وێران دەكات دوكەڵەكەی وەك هەوری ڕەش بەری ئاسمان دەگرێت بۆكەسێك باسی ناكات؟نمونەی دووەم ناوچەیەكی كەم مەودای نزیكی شاری سلێمانی كە پڕە لەكارگەوبەرهەمی بێشوماربۆچەندكەسێك، تۆزی گارگەی چیمەنتۆو دووكەڵ وبۆگەنی بیرو پاڵاوگەی نەوت وگازیش بۆ هەموخەڵكی دەڤەرەكە،
تا ئەم ساتەوەختە لە سنوری ناحییەی بازیان دووكارگەی چیمەنتۆو یەك كارگەی غاز دوو بیری نەوت ویەك پاڵاوگەی نەوت لە ڕووبەرێك بەرتەسك دا بونیاد نرا وە، هاوكات كارلەبونیاد نانی كارگەیەكی ئاسندا دەكرێت، بەڵام زۆرترین كرێكاركە لە دەرەوەی شارەوە بۆشاری سلێمانی دەچێت ولەپیش مزگەوتی گەورە لەچاوەڕوانی كرێیەكی ڕۆژانەدایە، ئەوكرێكارانەن كەلە نزیك كارگەكان وبیرەنەوتەكانەوەدەڕۆن ولەچاوەڕوانی ڕۆژانەیەك دان تامنداڵەبێنازەكانیان پێی پەروەردەبكەن ! لەكاتێك دا هەزاران كرێكاری عەرەب میسری وعێراقی و بیانیش لەوكارگانەدا بەبڕپارەیەكی باش كاردەكەن ، لەوسنورەدا سەدان گەنجی دەرچوی زانكۆو پەیمانگاكان تائێستا بێكارن ولەچاوەڕوانی دامەزراندندان كە تیاندایە پینج ساڵە لە چاوەڕوانیدایەو هەمو ساڵێك نائومێد دەبیت كەچی كرێكاری ئەوكارگانەیش پێڕەوانابینن كەڕۆژانە دوكەڵو تۆزەكەی دەرخواردی خۆیان وكەس وكاریان دەدرێت، ؟! تەنها شتێك كەئێستا بۆخەڵك بەڕەوا بینراوە لەبازیانی پیشەسازیدا بەبێ جیاوازی بەسەرهاوڵاتییاندا دابەش دەكرێت ، تەپوتۆزی چیمەنتۆو دوكەڵی نەوت وبۆنی غازە !! ، هەڵبەتەئەوكارگانەبەبێ جیاوازی زیانەكەیان بەسەرخەلكی ناوچەكەدا دابەش دەكەن بەڵام داهەتەكەیان نازانرێت بۆكوێ دەڕوات، ئاشكرایەژینگەی ئەودەڤەرە بەرەوچی مەترسیەك دەڕوات وهەبونی ئەوكارگانەبەم شێوازە كاركردنەی ئێستایانەوە بۆهەموكەس زیان بەخشەو زەرەربە تەندروستی خەڵك وژینگەكەش دەگەیەنێت، ئیتر چۆن خەمی ژینگەمان بێت وبیپارێزین؟ تەنها چاكردنەوەی دوكەڵی ئۆتومبیلەكان ژینگەكەمان خاوێن دەكاتەوە؟ ئایە چەند دەڤەری تری كوردستان حاڵی وەك حاڵی بازیانە؟ كێ دەزانێت ئایندەی ژیانی خەڵك وژینگەی كوردستان بەرەوكام ئاراستەی ترسناك دەڕوات؟ لە چوالای وڵاتەوە دەردو نەخۆشی ونەهامەتیمان بۆ هاوردە دەكرێت، تەنها شتێك بەخاوێنی مابۆوە ئاوو هەوی سازگاربوو، ئێستا ئەوانەش لەبەردەم هەڕشەیەكی كوشندە دان بەهۆی بێخاوەنی وڵات هەڵپەی بەدەست هێنانی سەرمایەی بێشومار، تكایە خەمێك لەپاكڕاگرتنی ژینگە بخۆن دەسەڵاتداران، ئەگەر هەموشتەكانی ژیانتان جودابێت لەهی ئێمەی هاوڵاتی دڵنیابن لە هەڵمژینی هەناسەدا منداڵەكانی ئێوەش وەك منداڵی ئێمە هەمان هەناسە هەڵدەمژن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە