کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی و ئاسۆس نەجیب بۆ ریکلامکردن نه‌ک بۆ خزمه‌تگوزاریی سەردانی دەکەن

Thursday, 16/08/2012, 12:00


ماوەیەکە چەند بەرپرسێک وەک شێوەیەک لەریکلام کردن لەئەهرامەکانیەوە دێنە خوارەوە و دەچنە ناو خەلک ، یەکێک لەمانە وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی ئاسۆس نەجیبە . راستە ئەو ژنە بەپه‌رۆرشە ، یەکێک لەوبەرپرسە دەگمەنانە یە ، هەولدەدات بێتە ناو خەڵک ، سادەیەکی تیا دەبینین ،ئەمەش شتەکی باشە. بارزانیش بەهەمان شیوە سەردانی ئەو شوینانە دەکات کە خەلکانێکن پیویستیان بە پێداویستی تایبەتی هەیە ، کەپێم وایە ئێستا بارزانی توشی شکستێکی سیاسی بۆتەوە بۆیە ڕیگایەکی تر بۆخۆشەویستکردنی خۆی نمایش دەکات ، ئەگەرنا بۆ 22 سالە لەسەری رەشەوە نەدەهاتە ناو خەڵک؟
ئەورەفتارانە ئەگەر باشیش بێ و سەرەتای کۆتایی هێنانی هاتنە خوارەوەیان بێ لەئەهرامەکانیەوە بەلام بەوێنە گرتن و باوەشێک لەگەل خەلکانێک کەپیویستیان بەهاریکاری و دانی بڕیک پارە دەیانەوێ ، وەک بەرپرسێکی مژدەبەخش و میهرەبان خۆیان نمایش بکەن، لەکاتێکدا ئەوانە پێویستیان بە یاسای خزمەتگوزاری بەردەوامە ،نەوەک ئەوکارە دیکۆریانە ... ، وە ئەگەر بەو پێوەرە بێ ، ئەوا سەدام لوتکەی کەسی میهرەبان بوو ؟ کەلێرەدا نمونەی کچێکی خۆم باس دەکەم ، بێ ئەوەی بەرپرسێکیش سەردانمان بکات بەلام دەزگا ئیداریەکانی ولاتی سوید بەشیکی گرنگ لەئازارەکانمان کەم دەکەنەوە بەتایبەتی کە ماوەیەک لەمەوبەر سەردانێکی وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتیم لەمیدیاکان بینی ، بۆچەند ماڵێک کەکەسانی، پێداویستی تایبەتیان هەبوو، یەکێک لەومنالانە، پێدەچوو (ئاوتیزم و ئادۆ هۆدێی) هەبێ کە(دەست وپێیان بەستابۆوە). لەناخەوە هەژاندمی وبەردەوام لەهزرم دەخولێتەوە چونکە، ئەمە تاوان و بەربەریەتە بەرامبەر مرۆڤێک دەکرێ ، کە لەبڕی چارەسەرکردن، خراپتری دەکەن .ئەومناڵانە پێویستیان بە گرنگیپیدان هەیەبەتایبەتی ، لە دڵ ڕاگرتنی تا بردنە دەرەوەی بۆ یاری و شوینی تایبەت و مەلە و فێرکردنی مۆسیقا، قوتابخانەی تایبەت ......... زیندانیکردنی ئەو منالانە لە ماڵەوە ، هەرگیزتاوانەکە ناخرێتە ئەستۆی باوک و دایکە هەژارەکە، چونکەلەدەرەوەی ئارەزوی خۆی ڕۆڵی جەلادێک بەرامبەر خۆشەویستترین کەسی دەبینێ، بەلکو تاوانەکە لە سیستەمە سیاسیەکەیە ،کەنایانەوێ لەبودجەی ئەو ولاتە لەخزمەتگوزاری و هوشیارکردنەوەی بنەمالەکەی تەرخان بکرێ . بۆیە دەلێم:




١/ بودجەیەکی زەبەلاحی ١٥ ملیار دۆلاری (ئاشکرا) بۆ ٣ ملیۆن هاولاتی کورد دابینکراوە (بێجگە لەناوچە نەلکێنراوەکان) کەوتۆتە دەست کۆمەلێ مافیا و چەتە. بەرپرسان هەریەکەی بەپلەی جیا ،بەئارەزوی خۆی لەسەری دەلەوڕێت بێ ئەوەی تێر بون بزانێت. لەکاتێکدا ئەو بودجەیە دەبێ لەپڕۆژە خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی و خۆشگوزەرانکردنی خەڵک بەشی شێری بەرکەوێ . بەلام ئەوەندەی پرسیبێتم کەسانی پێداویستی تایبەت ،موچەی ١٣٠ هەزار دیناریان هەیە . کەچی ئەولادە سیاسیەکانی جۆتێ سەرۆک بنەماڵە و سەدان وردە بەرپرسی تر پارەی ئەو نەخۆش و پیروپەککەوتە و بنەمالەی ئەنفالەکان ، لەقومار و شەوانی سور و سەفەرە زۆر ولەبن نەهاتوەکانیان خەرج دەکەن .


لەولاتێکی وەک سوێد هاولاتیانی ٨کاتژمێر کاردە، کەن کەچی %٣٠ بۆ ٣٢ لەو پارەیان لێ دەگێردرێتەوە (تا موچەی ٣٠ هەزار کرۆنی) دواتر ڕێژەکە زیاتر دەبێ ، بەو پارەیە ٧٥% بودجەی ولاتی سوێد پێک دەهێنێ و بەشێکی گرنگی لە خزمەتی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان (هاندیکاپە جۆراوجۆرەکان) و پەناهەندە و وپیرو پەککەوتە ..... تەرخان دەکەن، کەبەشێکی گرنگیان خەلکی ووڵاتی خۆشیان نیە . پێچەوانەی بودجەی کوردستان کەلەنەوت وگازی ولات یان لە بەغداوە دێ ، بەڵام شیوەی دابەش کردنەکە لەوتەی بەرپرسێک نزیکە کە لەسەرەتای ڕاپەڕین وتبوی
دۆلار بۆ جۆتێ بنەمالە
١٠ دیناری سویسری بۆ مەکتەب سیاسی
٥دیناری بۆ سەرکردایەتی
وردەش بۆ میللەت.

٢/چارەسەری بۆ ئەوکەسانەی پێویستیان بە پێداویستی تایبەتیە (لە هاندیکاپ یان بەداخەوە بەوانەی دەگوترێ شێت ، کۆرە و کەڕ، ئەوانیان ملو قاچیان تەواو نیە ....) ئەوەنیە پارەیان پێ ببەخشرێ و موچە بۆ بنەماڵەو پارچە زەویان پێ بدرێ ؟ بەڵکو هوشیارکردنی بنەماڵەکەی لەزانیاری پێدان بەنەخۆشیەکەو کردنەوەی قوتابخانەی تایبەتبۆنەخۆشەکە و کۆڕسی تایبەت بۆ بنەماڵە و ئەوانەی کار لەگەڵی دەکەن، باشترین خزمەتکردنە. ... ئاخر دلنیام زانیاری پێدان و دابینکردنی دەرمانێکی وەک((ڕیتالین)) کە جوڵەی مناڵی (ADHD) کەم یان هێمنی دەکاتەوە ، یان حەبی (مێلانتۆنین) دەتوانێ بێ ئەوەی زیانی پێ بگەیەنێ ، وەک مناڵی ئاسایی بیخەوینێ .بەمەش زۆر ئازاری ئەوبنەماڵانە کەم دەکاتەوە . جونکەزۆرینەی ئەو مناڵانە خەویشیان ئاسایی نیە
٣/بەرپرسەکانی ئەو دوو پارتە و مریدەکانیان بەردەوام دەڵین ،ناکرێ ئێمە بەئەورپا بەراورد بکرێین راستیەک لەمەدا هەیە . بەلام ئەوان تەنیا مەبەستیان مەسەلەی خزمەتگوزاری و بەدیموکراسیکردنی کۆمەلگایە . ئەگەرنا بەس پێم بڵێن لە بوارەکانی ئابوری و بازرگانی ، کەدەستکەوتی مادی خۆیانی تیایە ، چیان لەئەوڕپا کەمترە خستۆتە بازارەکانەوە ؟

چیڕۆکی کچەکەم و نەخۆشیەکەی
کچیکم هەیە ئێستا تەمەنی بۆتە ٩سال ، لەیەکەم ڕۆژی لەدایکبونی تا ١٦ مانگی تەمەنی، بەس دەگریا و لەلوتیەوە خواردنیان پێ دەدا ، تاگریانەکەشی بێ چارەسەر وەستا نەیان زانی هۆکارەکەی چی بوو.سەرباری ئەوەی بەدەیان لێکۆلینەوە وسەردان و نەشتەرگەری بچوکی بۆکرا، وەلەو ماوەیەدا ، ئێمە بەردەوام نوستن وخواردن و سەردانەکانمان بۆ نەخۆشخانە لەسەر حکومەت بوو . کەدلنیام ئەگەر بۆ هاولاتیەکی دەرەوەی سوێد بکرایە بەسەدان هەزاردۆلاریشدەرنەدەچوو .هەموو جار دەموت ، زۆر سوپاس کەلەژێر دەسەلاتی کوردی ناژیم و لەو ولاتە پڕ لەخزمەتگوزاریە دەژیم .
نزیک لەتەمەنی ٢ساڵی دکتۆرێک ووتی ئەمە نەخۆشی (ئاوتیزم و گەشەی لەشی و جوڵەی بەپێی تەمەنییان وەک مناڵی سروشتی دەرناچێ). ئەمە دێرێک بووبەگوێمان چرپا ، وەلێ ئەودێرە واتا ژیان لەگەڵ ناخۆشیەک بۆ کاتێکی نادیار ، کە ژیانی بنەماڵەیەک گۆرانکاری لەهەموو شتێک دەکات. سویدیەکان لەم بارەوە ووتەیەکی جوانیانهەیە ((ئەوەی مناڵێکی پێداویستی تایبەتی هەبێ (هاندیکاپ) ، هەمووماڵەکە دەکاتە هاندیکاپ)) هەربەراستیش وایە کەلەم خالانە بۆتان باس دەکەم سەرباری ئەو هەموو خزمەتگوزاریە کەچی من و دایکی و کورەکەم لەچ ژیانێکی ناخۆش دەگوزەرێنن

ئەو منالەم کەناوی ڕۆنیاسە ٤ نەخۆشی تائێستا لێی زانراوە
١/ ئاوتیزم: واتا کەسێک پەیوەندی کۆمەڵایەتی ئاسایی نیە ، وە ناتوانن بەتایبەت یارییان کاری هاوبەش بکەن ، وەهەیانەکێشەی لەقسەکردن دا هەیە یان ناتوانێ بیکات و هەمووخولیایان لەسەر یەک شت کۆدەکاتەوە ئەوەی من لەسەر (مۆسیقا و مەلەوانیە )
٢/ئادۆهۆدێADHD ، ئەونەخۆشیە لەسوید زۆر گرنگی پێدەدرێ کەدەتوانین , ووشەی عەجولی یان لەشوێنێ نەتوانێ زۆر دابنیشی و بەردەوام لەجوڵە دابێ . بەلام لێرە بەیەک دەرمانی ‌وەک (ڕیتالین) هێمنی دەکاتەوە ..
٣/گەشەی لەشی بەپێی تەمەنی نیە: دیارە ئەوە بەرێژەی جیایە، کەهەندێ رەفتاری کچەکەم هی ٢ سالیە و هەندێکیشی هی تەمەنی خۆیەتی .
٤/کرامپ ، دەتوانین ووشەی گەشکە کەلەکۆندا لەناو ئێمە بەرامبەر یان نزیکی دابنێن، لەپڕیکا دەیان گرێت کەهەیانە هەموو لەشی هەلدەپەڕێ ، یان هەیە وەک کچەکەی من هیچ دەنگی لێوە نایە ئەگەر ئاگات لێ نەبێ ، ئەوا کۆتایی بەژیانی دێ . بەلام بەبەکارهێنانی دەرمانی (کێپڕا) لەو ترسە بەردەوامە ڕزگارت دەکات.
دیارە چەندین نەخۆشی تریش هەیە وەک داون سیندرۆم (مەغول) شێوازی تایبەت لە دەمو چاو ، شەلەل ، رۆماتیزم ، کۆرە و شەل، یان هەربەشێکی لەشی تەواو نیە.... یان دیسلیکسی (دواکەوتن لەنوسین و بیرکاری و هێواش لەخوێندنەوە ، لەکوردستان بەهەزاران مناڵ هەیە ئەونەخۆشیەی هەیە ،بەئاستەم دەتوانی تێبگات یان ئەوەی لەهزریدایە ،دەری ببڕێ یان بینوسێ..بۆئەمانە کۆمپیوتەری تایبەت هەیە ، وەکاتی تاقیکردنەوەکانیان دوبەرامبەرە لەچاومنالێکی ئاسایی ...بەداخەوە چەندین کەس هەبووە و هەیە ئەونەخۆشیە هەیە کەچی وادەزانن خۆی ناخوێنی یان لەقۆناخی ئێمە لەپۆل هەموو ڕۆژ لییان دەدا، بەلام کۆی ئەم نەخۆشیانە کەبەشێکە لەنەخۆشیەکانی (پیداویستی تایبەت) ئەگەرنا زۆر ی تر هەیە ، کەبەداخەوە لەکوردستان بەهەمویان دەلێن((تەواو نیە ، شێتە ...لەکاتێکدا لەهەندەران ووشەی هاندیکاپیش وا بەرەو سرێنەوە دەروا بەلکو وشەی (پێداویستی تایبەتی) بۆیان دەنوسرێ . بەلام هیج یەکێک لەوانەی ئەو نەخۆشیانەی هەیە لەرێژە یان ١٠٠%لەیەک ناچێ .
بۆیە ئەومناڵە بەهەموو ئەوشتە ناسروشتیانەی هەیانە ، حکومەت و دەزگا تەندورستیەکان بەبەردەوام لە هەوڵی باشترکردن وهێمن کردنەوەدان بۆ ژیانی ئاسایی خۆی وبنەمالەکەی ، چونکە چارەسەری بنەڕەتیان بۆ نەدۆزراوەتەوە. وە هۆکارە سەرەکیەکانی دەگەرێنەوە بۆ:
١/ (بۆ ماوەیی)
٢/ لەکاتی لەدایکبونی کۆرپەکە منالەکە بەپێی پێویست ئۆکسجینی بۆ نەچێت ، ٣/ هۆکاری سروشتی ، چونکە ئەو نەخۆشیە لەولاتێکی وەک سوێد زۆرترینی مناڵانی پەناهەندەهەیەتی ، کەکاریگەری ژیانی دایک و باوکی هی ولاتەکەی وەک ئێمە کاریان لەسەر دەکات .یان دایکەکە نەخۆشیەکی هەبووە نەتوانراوە چارەسەری بۆبدۆزرێتەوە لەوکاتدا ....

کێشەکانیان
١/ منالانی ئاوتیزم ناتوانری وەک مرۆڤی ئاسایی بژین بۆیە بەردەوام پێویستی بەچاودێریە، ئەگەر وەک کچەکەم نەخۆشیADHD (بەردەوامی جولەی هەبێ) ئەوا ئاستەمیەکەی گەلێ زەحمەتتر دەبێ ، چونکە ئەوکات ، وەک پاسەوانی پێشمەرگەبوون دەبێ لەئامادەباشی دا بی ، نەوەک بەهەلە و جاوقوچانێک لەمەرگ نزیک بێتەوە . وەکۆی ماڵەوە ، توشی دلەڕاوکێ ، پشو نەدان دەکات ، لەم بارەوە چەندین چیرۆکی ناخۆشمان هەیە ، لەوون بون بۆ نزیک لەسوتان و خواردنی مەوادی مەترسیدار..... ، بۆیە کەئەو لەمالەوەبێ بەردەوام چاومان لەسەری بێ ،ئەگەر بەتەنیاس یاری بکات چونکە ئەو نازانێ ئۆتۆمۆبیل لێدان ، سوتان ، قٶڵی ئاو ، مەوادی پیس و ...چیە
٢/هاوکات لەکاتی تورەبونی یان پێوستی بەشتێک بێ وئێمە تێێ نەگەین (پێکس پارم) وەک ئەلبومی وێنەیە . تیای نەبێ ئەو لەخۆی دەدا و ڕنۆک و گەزە و سەربەدیواردادان .... دەکات بۆیە هەموو ئەوانەی زوزو دەمبینن وادەزانن شەڕم کردوە ...... بەلام بۆکۆی ئەمانە ، وێنەی بچوک دەگیڕێ و لەئەلبومێک دەدرێ وفێرکراوە لەقوتابخانە و مالەوە کەبیەوێ پیمان نیشان دەدات لەگەڵ وێنەیەک کەدەربڕی ووشەی دەمەوێ ..ئیتر دەکڕی چەند شتێک داوا بکات بەوێنەکە بەنمونە ٣ وێنە داوا بکات کە دەمەوێ بچمە مەلەوانی .... بەلام کۆی وێنە و داخوازی یان کەدەکەوێنە هەندێ سوێنمان نیە بۆیە زۆرجار بەهاتو هاوار و رنۆک و...دەنالینین


٣/ پیسایی بەخۆداکردن .....ئەومنالانە وەک مناڵی ئاسایی فێرە چونە ئاودەست نابن ....وەزۆرینەیان پێویستیان بە را‌‌هێنانە ، تافێڕدەبن ماڵەکەت وەک ئاودەستێکی گەورەی لێ دێت ..من کجەکەم تاتەمەنی ٨ساڵی هەر پیسایی لەناو دایب دەکرد ، وزۆر جاریش دایدەکەناند و لەمالەوە بەئارەزوی خۆی لەشوێنێکی دەیکرد ، وەک مریشکی کوردیش نەبوو لەیەک شوێن بیکات..٣سال لەمەوبەر هەولیان دا فێری بکەن سەرکەوتونەبون ، وتیان هێشتا ماویەتی ئەو هەستەی لادروست بێ ، بۆیە ئەمسال دەستیان پێکرد و سەرکەوتوبون بەگرنگ دەزانم باسی بکەم
دوو کەسی شارەزا ولەم بوارەدا هاتنە ماڵمان ،لەبەیانی تائێوارە بەبەردەوام ، ئاو و شەربەتیان دەدا بە کچەکەم و یاریان لەگەڵی دەکرد ....دواتر یەکسەر دەیانبردە ئاودەست و دایان دەنا و...چەندین جار ئەمەیان دوبارە دەکردەوە تا فێرە میزکردن بوو. وەک دەستخۆشیش لێی لەدوای هەر میزکردنێکی یان چونە ئاودەست ، شیرنایەتی یان ئەوشتەی زۆر حەزی لێی بوو ، پێیان دەدا ، ئەمە لەقوتابخانە مامۆستاکانی ، لەماڵەوەش ئێمە ، تامانگێک دەبوو هەموو کاتژمیرێک یان زوزو بیبەین ئەگەر بیکردایە ئەوا شتێکی بچوک لەوەی زۆر حەزی لێ دەکات پێمان دەدا .
٤/ ئەومنالانە زۆرترین قاپ و قاچاخ و شوشە لەمالەوەدەشکێین ، گوڵ لێدەکەنەوە ، جلی خۆیان و ماڵەوە زۆر پیس دەکەن . شت دەڕژینن ..جەند ساڵێک لەمەوبەر تەنیا ٤٠ کاتژمێرلەمانگێکدا یارمەتیمان هەبوو (تەمەنی بچوک بوو) پارەیان بۆ هەموو ئەمانە پێ دەداینەوە دیارەپارەدانەکە بەپێی شکانەکان نیە ، بەلکوو ڕێژە دانراوە لە٢٥ بۆ %١٠٠ ئەمە بەپێی تەمەن و جۆری نەخۆشیەکانی و لەگەل راپۆرتی پزیشکی ئەوکات بڕیاری لەسەر دەدرێ .
٥/ ئەومناڵانە بەشەو لەخەو هەڵدەستن .. یەکێک لەناخۆشیەکانیان ، لەنێوەی شەو لەخەو هەلدەستن و ناتوانن بنونەوە . ئەمە لەهەفتەیەکدا لەنیوان یەک بۆ سێ ڕٶژ دەبێ ... کارەساتەکەش لەوەدابوو لەشوقە یاساخ بوو دوای کات ١٠ ی شەو هیچ دەنگ بێ و هەرگیز بۆ چونە سەرکار تێر خەو نەدەبوین .... چونکە هەموان هەلدەستێنێ . تەنانەت کەدەشخەوێ دەبیێ ئێمە بەهێمنی قسە بکەین چونکە ترسمان هەیە بەخەبەر بێ ........ بەڵام بەکارهێنانی کولاجی (میلان تۆنین) زۆر کاریگەری لەسەر باشترکردنی خەوتنی دەکات

خزمەتگوزاریەکان
١.هەموو ڕۆژێک بەئۆتۆمۆبیلی تایبەت لەگەڵ چەند مناڵیکی وەک خۆی (٣ بۆ ٥) دەچنە قوتابخانەی تایبەت ، بەیانیان دەیان بەن ودوای نیوەڕۆ دەیان هێنەوە .... وەزۆربەیان هەریەکەی یەک مامۆستای تایبەتی هەیە ، کەکاریان راهێنانو فێرکردنە تەنانەت بەنوسین و خوێندنەوە کۆبۆنەوەشە (لەکاتێکدا منالەکان قسە ناکەن). کچەکەم لەمالەوە ٣ دەقە دانانیشی کەچی کۆبۆنەوەی ١٥ دەقەیی دەکەن وانە یان شتیان بۆ باس دەکەن
٢/شوێنێک هەیە بە سویدی پێی دەلێن(کۆرتیس هێم) واتا ماڵی کەم خایەن ، کەئەمانیش خانوی گەورەن بەبونی هەموو کەرەسەکانی نوستن و زۆر جۆرە یاری بۆ مناڵان لە شەورۆژێکدا ئەوپەرەکەی ٥ مناڵی نەخۆش لەوجۆرە تیای دەژیت . وە بەڕٶژ زۆربەی کات هەرمناڵێک کارمەندێکی تایبەتی بۆ دادەنرێ ، بەلام بۆ شەو کەمتر دەبێت ، وەبەبەرنامە دەیان بەنە شوێنی گشتی و یاری و مەلەکردن ، وەهەریەکەیان ژوری تایبەتی خۆی هەیە ..... ئەمانە بەپێی پێداویستی خۆتە ..ئێمە لەمانگێکدا ٦ ڕۆژمان هەیە بەلام بەردەوام لەیەک مانگدا ٤ ڕۆژ ئەگەر بینێرین. چونکە هەست بەئازار دەکەم کەشەو ڕۆژێک دەڕوات ،، بریار دان لەسەر ئەوەی چەند ڕۆژ لەوشوێنە بێ لەو ەی مافت هەیە ، ئەوابەپێی ئەوبریاری یارمەتیە کە وەردەگیرێ بەپێی راپۆرتی پزیشکی و هەلسەنگاندنی پێداویستی بنەماڵەی نەخۆشەکە .ئامانجیش لێی پشودانی هەموو ماڵەوەیە یان لەگەڵ مناڵەکانی تری بێ.
ئەمە بەپێی رێکەوتنە لەنیوان تۆ و بەڕێوە بەری ئەوماڵە تایبەتیانە . گونجاندنە لەگەل کاتی هەردوولا ، کەچ ڕۆژیک بچێت واتا لەهەفتەی یەک ڕٶژ یان زیاتر .


٣/بونی کۆڕس و چەندین کارمەند و دەزگای تر وەک(هابلیتێرینگ و ئاوتیزم سەنتەر)
کەئامانجیان فێرکردن وڕێکخستن و هاریکاری بنەماڵە و کەسەکەیە کەلەپەیوەندی بە بەرپرسی ستۆکۆهۆلم وتی ١٣ هەزار کەس تەنیا لەپارێزگای ستۆکهۆلم ناوی لای ئێمەدا هەیە وەبودجەی ساڵانەیان (٥٧ ملیۆن) دۆلار دەکات(کەچی لەهەموو کوردستان دەڵێن ٤٠٠ مناڵ هەیە یان ناوی خۆی نوسیە ) دیارە ئەو پارەیە تەنیا بۆ ئەو دوو بەشەیە ،،،ئەگەرنا بەسەدان ملیۆن دۆلاری تر لەدامو دەزگای تر هەیە بۆیان تەرخان کراوە وەک کۆمۆن و
http://chatrpress.com/Detail.aspx?id=9192&LinkID=3
... ئەمە جگە لەدابینکردنی کارمەندی تایبەت بۆ
&... هەموو جۆرە پێداویستیەکی وەک پایسکل ، عارەبانە .، کورسی تایبەتی ئۆتۆمۆبیل ....کەبۆهەموو تەمەن و جۆڕیکە وەک عارەبانەی کارەبایی کەبەپێی پێداویستی کەسەکان دروست دەکرێ و کۆی تێچون و چاککردنەوەشی دواتر بەخۆراییە


&رێکخستن و دابینکردنی هەموو ئەو شوێنانەی ماڵەوە کەدەبێتە ئازاردانیان ، وەک دروستکردنی (قالدرمەی کارەبایی ، یان جامخانەی گەورە لەبالکۆن (نەوەک بەربنەوە) داخستنی هەموو ئەوشوێنانەی کەدەبێتە ئازاردانی ، یان ئیتر بە نوێترین شێوە داخستنی دەرگاو پەنجەرەو دۆلابەکان هی ئێمە موگناتیسیە نەوەک ست دەربهێنێ و برژێنێ یان خواردنی مەترسیدار بخوات وەتا تا ئاستی داخستنی هەرچواردەوری مالەوەت (ئەگەر لەخانوو بی) .... بەکورتی هەرکەسێک بەپیی جۆری نەخۆشی و پێداویستی لەوماڵەی تیای دەژی بۆی دابین دەکرێ کەدەبێ ڕێ لەهەموو ئەو مەترسیانە بگری دەبێتە هۆی ...


&دابینکردنی کۆڕسی تایبەت بۆ بنەمالەی نەخۆشەکە ، تا زانیاری وەربگرن و فێر بکرێن چۆن لەگەل نەخۆشەکە بجولێنەوە . تەنانەت بۆ براو خوشکەکانیشی هەیە ئەگەربیانەوێ بەشدار بن . کورەکەم تەمەنی ١١ سالە چەند جار لەگەلمان هاتۆتە ئەو کۆرشانە تا زانیاری وەربگرێ یان ئەوان لەژیانی دەکٶلنەوە . چونکە زۆر کار لەسەر ژیانی ئەوانیش دەکات

& دانی بڕیک پارە بۆ ئۆتۆمۆبیل کڕین .... ئەمەش بەپێی راپۆرتی پزیشکی و لێکۆلینەوەیە کەکەسەکە نەتوانێ بروات یان ئەوەتا لە سورای پاس و شەمەندەفەر لەقەڵەباڵخی خەڵک بۆماوەیەک ..لەخۆی دەدا و دەگریێ ونەتوانێ ..لەولاتی سوید ئیستا پارەکە ٨٠٠٠ دۆلار دەبێ. بەڵام ئەوکاتە پارەکە دەدرێ کەئۆتۆمۆبیلەکە بکڕی و وەهەر ٧سال جارێک دوای لێکۆلینەوە لەوەی پێداویستت پێی ماوە یان نا ، دەکرێ سەرلەنوێ پێت بدرێتەوە . وەدواتر ئۆتۆمۆبیلەکە لەهەموو رویەکەوە بەپێی پێداویستی نەخۆشەکە ڕێک دەخەن، ئیتر خەرجەیەکەی هەرچەند بێ


. لەتەک ئەمەش ناسنامەیەکی تایبەت هەیە بۆ سواربونی (پاس و تاکسی) لەپاس هیچ پارەیەک نادەی ، بەڵام بۆ تاکسی تەنیا نزیک بە ٥٠ دۆلار لەمانگێکدا دەدەی ، دواتر هەموو مانگەکە بەخۆرایی سورای تاکسی بە (ڕیژەی کیلۆمەتر و چەند کەس لەگەڵ دەبێ دیاریکراوە)


&بونی شوێنی تایبەتی یاری کردن .... کوڕاڵنی پێ دەوترێ ، ئەو شوێنەیە کەهەزاران یاری تایبەت بۆ منالانی ئاوتیزم و ئەوانەی هەناسەدانیان باش نیە یان ناتوانن بڕۆن و نەخۆشی جوراو جۆری تری تیایە ، لەستۆکهۆلم شوێنیک هەیە زیاتر لە ٢٠٠٠ هەزار یاریکردنی هەمەجۆر لەبچوکەوە بۆ گەورەی تیایە (بەقسەی کارمەندەکان) جگە لەبونی زیاتر لە ١٠ ژوری تایبەت کەهەیە بۆ مۆسیقا یان تٶپی هەمەجۆر ، یان هێمن کردنەوەی بەو گولٶپەپەرەنگاو رەنگانە ............. هەر جارەی بچی یەک کاتژمێر بۆت هەیە یەکێک لەو ژورانە بەئارەزوی خۆت تیای بمێنینەوە .



لەهەموو ئەمانەش گرنگتر دابینکردنی کارمەندە لەمالەوە لەگەل نەخۆشەکە بژی و هاریکاری بکات ، تائاستی دایک و باوکی کەدەتوانن وەک کارمەند لەگەلیدا کار بکەن .... کۆی ئەمەش هەموو دوو ساڵ جارێک هەلسەنگاندنیان بۆدەکرێ بەپێی راپۆرتی پزیشکی و بەدواچونیان لە قوتابخانە و ئەوشوێنانەی لێی دەخەون و دیدارکردن لەگەل بنەماڵەی نەخۆشەکە و جۆری نەخۆشی و تەمەن و قورسایی و .... ئەوکات بڕیار لەسەر زیاتر یان کەمکردنەوەی کاتژمێری یارمەتی دەدرێ .... کەلە ٢٠کاتژمیر بۆ ١٠٠٠کاتژمێر وەزیاتریش لەیەک مانگدا هەیە ..چونکە هەیانە بەیەک کەس خزمەت ناکرێ بۆیە ٣ گروپی ٢ کارمەندی هەیە بۆ هەر٢٤ کاتژمیرەکەی
ئەمەش بەپێی تەمەن و جۆری نەخۆشی و قورسایی ...لەگەڵ راپۆرتی پزیشکی و ئەوشوێنانەی تیای دەژی لەبنەمالەوە بۆ قوتابخانە لێکۆلینەوەی لەگەل دەکرێ ئەوکات بریار لەسەر کاتژمیرەکانی دەدرێ
کۆتایی: کۆی ئەمانە نیشان دەدات بودجە واتا بۆ ئەوانەی پێداویستی پێیەتی نەوەک بۆ پۆلێ بەرپرس و ئەولادەکانیان ؟ کچەکەم وەک منالی بەرپرسان ئۆتۆمۆبیلی هەیە یان دێتە دوای ، ٥ کارمەندی بەکۆی شوێنەکانی کەلێی دەژی هەیە ، بودجەیەکی تایبەتی بۆدانراوە ، لەمالەوەش سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش و کەس ناتوانێ ئازاریبدات وبریاردەرە لەسەر زۆڕشت ... بۆیە بۆ وەک منالی ئەوبەرپرسانە نیە بەلام ئەو ئیسلام گوتەنی بەپارەی حەڵال نەوەک حەرامی منالەکانی بارزانی و تالەبانی دەژی؟ زۆر جار بیردەکەمەوە ودەڵێم ئێمە ئەو هەموو خزمەتگوزاریەمان هەیە ، کەچی بەدەیان کێشەوە دەنالێنین ، ئەی ئەو بنەمالانەی نەخۆشی وایان لەکوردستان هەیە ، لە چ دۆزەخێک دەژین؟
بۆیە بەبارزانی و ئاسۆس نەجیب دەلێن ئەو منال و پیرو پەککەوتانە پیوستیان بەوێنە گرتن و برە پارەیەک نیە ، بەلکو لەبودجەی ولاتیان دەبێ کار بۆخۆشگوزارانیان بکرێ
سەرنج : کۆی ئەوزانیاریانە ، زانیومە یان منالەکەم بەشێکی هەیە ، وەلەولاتی سوید هەیە ، نوسیومە ، وە بەپێی بەدواچونی بەردەوامی بنەماڵەی نەخۆشەکە تا دەولەمەندی و هەژاری ئەو کۆمۆنەی تیای دەژی کاریگەری لەسەر بەشی زۆری خزمەتگوزاریەکان هەیە ، وەناوی سەرجەم دەرمانەکان سوێدیە نازانم بە ئینگلیزیو کوردی چیان پێ دەوترێ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە