کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دیسان گەرەكى قەسابخانەى كۆن لەكفرى

Monday, 20/01/2014, 12:00

1531 بینراوە


بۆ بەرێزان/ سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان/ داواكارى گشتى گەرمیان/ كشتوكاڵى گەرمیان
بابەت/دیسان گەرەكى قەسابخانەى كۆن لەكفرى
سەرەتا دەلێم بێزەحمەت ئیشى قایمقام و داواكارى گشتى و كشتوكال و شارەوانى و فەرمانگەى كارەباو ئاو چییە لەكفرى؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ئەگەر نەتوانن ئیجرائات لەگەل چوار ماڵى تەجاووزو كۆلان فرۆش و ئاودزو كارەبادزدا بكەن؟؟؟
بەرێز................
1/كاتى خۆى (دەستانخۆش بێت) خانوویەكى تەجاوزتان لەكفرى قاسابخانەى كۆن روخاند،، كە 7 متر هاتوە ناو كۆلانەوە- بەڵام دواى چەند مانگێك دروستیكردەوەو ئیستا بووە بەخانوو ماڵى تیدایە،، نیوەى كۆلانەكەى كردووە بەخانوو چارەكى دیكەى كۆلانەكەى سیم بەند كردووە،، ئایا ئەمە حوكمەتییە؟؟؟
2/ئازاد خەیاتى ئەندام كۆمیتەى كفرى، چەن مانگیك لەمەوبەر زەوى كشتوكلى لە ستار حاجى رۆسم سەند و ئەویش هەمووى فرۆشت بەخەلكى، هەروەها نیوەى رێگەى خەڵكى گرتووە بە سیم و شەبەكە، 1000 مەتر لە زەوى گشتى تەل بەندكردووە بەنایاسایی... خانوو دروستدەكات... كارەباى بۆ رادەكێشێ بەشەوو .. هەربەشەوو ئاوى بۆ رادەكێشێ... لیژنە دەربكەن ئەگەر 4-5 هێڵى ئاوى نەبوو قبوولمَەكەن.... پارەى یەك ماڵیش ئاوو ئەدات...نیوەى گەرەكەش بەهاوین ئاویان نییە چونكە جەنابى بەو بۆریانە ئاوى دۆنم زەوى ئەدات
3/عەزیزو قادر ناوێك كەبران هەڵساوون نیوەى چەم و رێگەى خەڵكیان گرتووە.. زەوییەكى زۆریان داگیركردووەو بەتەل و سیم چواردەوریان گرتووەو كردوویانەتە باخچەو دارستان و بەئاوى بۆرى ئاوى ئەدەن كە نزیكەى دۆنمێك زەوى ئەبێت.. رێگەى خەلكیان گرتووەو ریگەى هاتووچۆ نەماوە...
بەراستى بەرەلاییە جەنابى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان داواكارى گشتى گەرمیان و كشوكالى گەرمیان- كەس لەكەس نیە لەكفرى... لە گەرەكى قەسابخانە خارج حكومەتە... ئیدارەو قایمقامى كفرى و شارەوانى و ئەوان خۆیان پیاو خراپ ناكەن- چاوەریی ئیجرائات دەكەین بۆ رامالینى ئەو تەجاوزاتانە...
سەمەرەیە زەوى كستوكالى بی ئیفرازو ئیتفا ئەكریتە خانوو كرین و فرۆشتن پیوە دەكریت كەسیش نیە بلێ بۆ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟.
لیژنە دەربكەن ئەوسا حالى گەرەك دەزانن..... ریزمان هەیە بۆ بەریزتان

كۆمەلیك لە دانیشتوانى قەساخانەى كۆن لەكفرى
15/1/ 2014


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)