به شارۆچكه كردنی ئۆردوگا زۆره ملێ كان
Sunday, 16/03/2014, 12:00
1973 بینراوە
به شارۆچكه كردنی ئۆردوگا زۆره ملێ كانی ده‌ست كردی به‌عسیان له دوای ساڵی 1991ز وه هه‌تا ئێستا به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كانی ده‌سته‌ڵاتداران بوون و ئه‌وان داگیر‌و دابه‌ش و پاوانیان كردون و ڕێگران و پێشگرانیش بوون له ئاوه‌دان بوونه‌وه‌ی كوردستاندا به‌گشتی و گونده‌كانی كوردستانیشدا به‌تایبه‌تی وه ئۆردوگا بوه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی بنگردی سه‌ر به‌شاره‌كانی دوكان و ڕانیه‌ی پێك هاتبوو له جه‌ماوه‌ری گوندانێكی ناوچه‌ى مه‌رگه وه‌كو گونده‌كانی خوڕخوڕه‌و گۆمه‌زه‌ڵو یاخیان له خیڵی جاف و گونده‌كانی سه‌رچیاو خانه‌ڵه‌و دۆڵه گۆم و سه‌رته‌نگ له خێڵی شیلانه هه‌تا ئێستا ئاوه‌دان نه بوونه‌ته‌وه به حه‌وت گونده‌كانیشیانه‌وه وه ئۆردوگا بوه‌كه‌ی گوندی به‌سته‌ستێنی نێوان شارۆچكه‌كانی ژاراوه و سه‌نگه‌سه‌ری ناوچه‌ی پشده‌ری سه‌ر به‌شاری قه‌ڵادزێش هه‌رئاوه‌دان نه‌بۆته‌وه به گونده‌كانیشیانه‌وه وه‌كو زۆرایه‌تی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان وه‌كه‌سانێكی خه‌ڵكی گونده‌كانی كانی توو هه‌واره به‌رزه‌ی ناوچه‌ی مه‌رگه‌ش هه‌رله‌به‌سته‌ستێن ببوون و ئۆردوگا بووه‌كه‌ی بنگرد (560) ماڵان بوون و ئۆردوگا بووه‌كه‌ی به‌سته‌ستێن (2800) ماڵان بوون وله جه‌ماوه‌ری ئه‌وان گوندانه‌ی پشده‌ر پێك هاتبوون كه زۆرایه‌تی یان له خیڵی مه‌نگوڕ و له خیڵی مامه‌شن و جه‌ماوه‌ری ڕه‌نجانو ته‌مه‌نان وخوێنان و گیانان به‌خشیوانی كورد‌و كورستان پارێزان بوون و سه‌رقافڵه‌ی كاروانی ڕاماڵینی به‌عسیانیش بوون له كوردستان دا‌و گونده‌كانی شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامان و زیندانیان بوان و پێشمه‌رگه دێرینانن و داگیركه‌رانی جێ خانوه‌كانیشیان مه‌لبه‌ندی (24)ی ڕانیه ی یه‌كێتی و گۆڕان بوون. وه ئه‌وانه بوون گونده‌كانی له به‌سته‌ستێن بوان 1- بێپاڵان -2- شێخان 3- سێوه‌یس -4- ده‌شتێ وان -5- باریكان -6- ورته-7- ئه‌بوبكره -8- قه‌ڵاتووكان -9- ڕه‌زگه‌ی سه‌رێ -10- ڕه‌زگه‌ی خوارێ 11 سپیه‌گڵه - 12- سوره‌گله-13- ئه‌ركه -14- ماره‌دوو -15 به‌سته -16- ئاڵیه ره‌ش 17 زێوكه- 18- تتمه-19- كوزینه-20- سپێرۆ- 21- زودان -22- ده‌رگه‌ڵه- 23- شه‌ڕویت-24- گردئێستر-25- سیده‌لان-26- دێلو-27- قه‌لاوه -28- كوڵكوڵه -29-مێتكه-30- دوبه-31- سونێ-32- كونه‌ماره-33- پشت شكاوه-34- شێوه‌ڕه‌ز-35- شێخ ئاو ده‌لان -36- ئاڵان-37- سه‌ید ئه‌حمه‌دان-38-ڕیشوان -39- هیرۆ-40- هه‌ڵشۆ-41- ئه‌شكه‌نه-42- كه‌وبێن-43- كه‌وی بابه سه‌ن-43- كه‌نجاڕه-44-كه‌رسۆنان-45- سرێجه-46-به‌لك-47- بێگه‌ڵاس-48- شناوه-49- دوو چۆمان-50-ئه‌مه‌ركاكۆڵ-51- خواران-52-مامه‌نده-53- قوڵه باسان-54- به‌رقسڵ-55- نۆكان-56-بێڕه‌ش. وه‌جه‌ماوه‌ری حه‌وت گونده‌كانی ناوچه‌ی مه‌رگه له ساڵی 2007 وه وه‌خۆكه‌وتوون بۆ ستاندنه‌وه‌ی جیخانووه‌كانیان و تازه‌ش جه‌ماوه‌ری گونده‌كانی پشده‌ریش هه‌روه‌خۆ كه‌وتوون بۆ ستاندنه‌وه‌ی جێ خانوه‌كانیان وه داگیركه‌رانی جێ خانوه‌كانی ئۆردوگا بوه‌كه‌ی بنگرد هیله‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فاو كۆسره‌ت ڕه‌سوڵن و داگیركه‌رانی جیخانووه‌كانی به‌سته‌ستێنیش هیڵی مام جه‌لالن و زۆرایه‌تی جه‌ماوه‌ره‌كه‌شیان هه‌ریه‌كیتی و گۆڕانن.
مه‌ته‌رێزی شه‌ره‌ف
لێره‌ش له‌نێو ئه‌و لێڕو شاخ و بــــه‌رده
لێره‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو داخ و ده‌رده
لێره‌ش له نێو شۆڕشی خوێنــــــاوی دا
لێره‌ش له‌سه‌ركه‌وتن و ته‌نـــــــــگاویدا
لێره‌ش له‌نێو زه‌برو زه‌نــــــگی زاڵم دا
له نیو ساچمه‌و دوكـــــــــــه‌ڵی ناپاڵم دا
لێره‌ش له نێوگرو ئاگـــــــــرو ئاسن دا
له‌به‌رانبه‌ر تـــــــــانكو تۆپی دوژمن دا
لێره‌ش له نێو ده‌ریای ڕقـی بێ به‌ستێن
لێره‌ش له نێو كوڕانــــــی تۆڵه ئه‌ستێن
لێره‌ش له نێو شه‌پۆلی خوێن و كه‌ف دا
لێره‌ش له نێو مه‌ته‌ڕێــــزی شه‌ڕه‌ف دا
خۆشه‌ویستم له‌بیـــــــــــرم ناچێ تاوێ
ده‌مفڕێنی باڵـــــــــــــی خه‌یاڵــــم تاوێ
هه‌رچه‌ند دوورم به‌ڵام خۆش بێ خه‌یاڵم
ئاواره‌نیــــــــــــــم واده‌زانـــــم له ماڵم
هه‌ربینا دیت ڕمی كۆشكـی زۆرداری
گه‌یشتینه لوتكـــــــه‌ی چــیای ڕزگاری
ڕه‌وی نه‌ما خـــــــــه‌م و مژی په‌ژاره
بووژانه‌وه ئـــــــــــه‌و هه‌تیوه هه‌ژاره
كوتكی كاوه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆز
ڕۆژی ڕه‌شی كرده نه‌ورۆزی پیــرۆز
مێشكی پژا ئه‌ژدیهاكــــــی مێشك خۆر
جه‌لاده‌كه‌ی ئه‌ستۆی كه‌وته به‌ر ساتۆر
گیرا ڕووخا خاپوور بوو قه‌لای سه‌ختی
وه‌به‌ر پێلاقان درا تاجــــــوته‌ختــــــی
هه‌تره‌شی چوو ئه‌رته‌ش له ترسی لاوان
خوێڕی به‌زین هاتـــــه‌وه رۆژی پیاوان
نه‌تره‌ی نه‌ما دوژمن له به‌ر پیششمه‌رگه‌م
له گشت لاوه هه‌ڵاتوو نه‌یــگرت به‌رگه‌م
زۆردارت دی هه‌ڵاوه‌ســـــرا سه‌ره‌و بن
ئۆخژنی هات دڵـــــــی گـــــــه‌رمی بێوه‌ژن
خوێن ڕێژت دی گه‌وزی له‌ناو خاك و خوێن
ڕازایه‌وه گڵكـــــۆی شه‌هیـــــــــــدی بێشوین
توانه‌وه ده‌ست بــــــــه‌ند كـــــه‌له‌پچه زنجــیر
كرانه‌وه ده‌ركــــــی قه‌فه‌س لــــــه یه‌خـــسیر
ئه‌ستڕاوه فرمێسكــــــــــــی ڕۆڵـــــه كوژراو
ئه‌ستێنراوه تۆڵـــــه‌ی بێـــــكـــــفن نێـــــژراو
بزه‌ی هاتێ لێوی له خۆشـــــــــــی بێ به‌ش
جلكی گۆری سۆرانی شین بــــــه‌رگ ڕه‌ش
له شینگایان گه‌ڕا گــــــــه‌ڕی ڕه‌ش به‌ڵه‌ك
شه‌م و شه‌مزین گرتیـــــــانه‌وه ده‌ستی یه‌ك
گـــــــــــــــه‌رانه‌وه ئاواره بۆ جێژوانـــــان
گــــــــــــــرانه‌وه له‌خه‌نه په‌نجه‌ی جوانان
جـــــــــــــــــا ئه‌وكاته به هه‌توانی ئازادی
سارێــــــــــــــــــژ ده‌بێ برینی نامورادی
(هه‌ڵبه‌ستــــــــــــی مامۆستا هێمن)