کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌ نێوان ئاشبه‌تاڵێکی تر و تراژیدیای ڕۆژئاوادا

Monday, 05/08/2013, 12:00

1943 بینراوە


کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی و یه‌کبونه‌وه‌ی کوردستانی گه‌وره‌ ، خه‌ونی له‌ مێژینه‌ی هه‌موو کوردێك بووه‌، چ عه‌لمانی دونیا خوازی بن، یان ئیسلامی و ناسیۆنالیزمه‌کان، ئه‌وه‌ ئامانجه‌ و ئه‌مڕۆبێت، یان سبه‌ی ده‌بێت وه‌دی بێت.
لێره‌دا نامه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ وه‌سه‌رهاته‌کانی مێژوو، وه‌لێ هه‌ر غه‌دری مێژوویش بووه‌ دوێنی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و ئه‌مڕۆ له‌ ڕۆژئاوادا ئه‌نفال و تراژیدیاکان به‌رده‌وامبن.
‌ له‌ رابردو ئێستایشدا فیوداله‌کان ، گه‌وره‌ترین ڕێگر بوونه‌ له‌ پشه‌ڤه‌چوون و بون و دامه‌زراندنی دوڵه‌تێکی کوردی، وه‌ نه‌یشیان توانیوه پێشه‌وایه‌تی خه‌ڵک بکه‌ن، و پرۆژه‌دار و داهێنانه‌ر کاربن، ته‌نیا ئه‌وه‌یان ‌توانیوه‌ گروپێکی سه‌رنه‌وی و هاوشێوه‌کانی خۆیان به‌رهه‌م بهێنن.
به‌بڕووای من کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان له‌سه‌ری ڕه‌شدا، مه‌ترسی ئاشبه‌تاڵێکیتره‌، چونکی سه‌ریکانی ئه‌نفال ده‌کرێت، برینداره‌کانیان بێ تیمار و گونده‌کانیان وێران ده‌کرێن، خەڵكی سڤیل زایه‌ك شك نابه‌ن،
کلپتۆکراسه‌کان ده‌روازه‌ی سنوریان لێداده‌خه‌ن، وه‌ك چۆن له‌ ڕابردودا ده‌رزاوه‌ی گه‌وره‌ترین شۆڕشی کوردیان داخست.
ئه‌گه‌ر کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی بۆ بێده‌نگکردن و سنورداخستن و برسی کردن بێت، بۆ کاوێژی فرۆشتنه‌وه‌ی خه‌باتی شاخ به‌ خه‌ڵك بێت، یان ڕازی کردنی دڵی که‌مالیزمه‌کان، باشتره‌ نه‌کرێت، چوونکی وسا کۆنگره‌یه‌ك و بێده‌نگبوون، به‌ژداری کردنه‌ له‌ تراژیدیاکان.
ئێستا له‌ کۆشکه‌کانی ئه‌نقه‌ره‌وه‌ ئاگر بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ده‌نێردرێن، به‌ڵام له نێو کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یدا، ده‌نگی سوڵتانه‌کان ده‌بیسترێن، وه‌ك بینرا به‌‌ فه‌رمانی ئه‌وان ده‌روازه‌کانی سنور داخران، وه‌ ڕێگریش بوون له‌ هه‌موو هاوکارییه‌ مرۆییه‌کان، لێره‌دا و له‌ نێو کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یدا زه‌نگی ئاشبه‌تاڵیکیتر ده‌بیستین، ڕه‌نگی سوڵتانێکی عه‌مامه‌ به‌سه‌ر و گوێگر، له‌ نێو به‌رگێکی کوردیدا ده‌بینین.
ئیتر کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی ئه‌ریستۆکرات و ئۆلیگارشییه‌کاندا ده‌ربهێنرێن، چوونکی هه‌ر ئه‌وان بوون سه‌به‌بی ئه‌نفال و ئاشبه‌تاڵ، نه‌بووه‌ و ناکرێت داهاتووی گه‌لێك، له‌ دێوه‌خانێکه‌وه‌ هه‌ڕاجی زه‌مه‌ن بکرێت.
بۆ ڕیگرتن له‌ تراژیدیا و ئه‌نفالێکیتر، پێویسته‌ شۆڕشێکی هۆشیاریی بکرێته‌ سه‌نگه‌ر، بۆ گه‌یاندنی ڕاستیه‌کان و ڕۆشنکاری ئه‌قڵی تاك، چوونکی ته‌نیا ڕۆشنبیرییه‌ ده‌کارێت کۆشکی سته‌مکاران بهه‌ژنێت.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)