تکایه به‌رده‌وام ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه‌ره‌وه بۆ خوێندنی هه‌واڵی تازه، به دوای یه‌کدا دایانده‌به‌زینین
Sunday, 20/02/2011, 12:00
گەنجانی ڕاپەڕینی نێرگزی مانگرتوو
دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یەك شەمە ڕێکه‌وتی 20 / 2 / 2011 وه‌ک ناڕه‌زایی دژی ئه‌و کردوه تیرۆرستیه‌ی کۆمه‌ڵکوژیه‌ی که پارتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌رهه‌ق خه‌ڵکی سڤیلی شاری سلێمانی ئه‌نجامی دا‌و به‌رده‌وامیشه له قه‌تڵ و عامی ڕۆڵه‌کانی ئه‌و شاره شۆڕشگێڕه شۆڕشگێڕ خالید شوانی چوه ڕیزی ئه‌و چوار شۆڕشگێڕه‌ی تر و بڕیاری مانگرتنی خۆی ڕاگه‌یاند ..
وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر کرده‌وه تیرۆستیه کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی سڤیلی ئه‌و شاره قاره‌مانه هه‌ر یه‌ک له شڕشگێڕان ، کاکه لاس ئه‌مین و بیلال سه‌نگه‌سه‌ری و هێمن مه‌حمود و هه‌ڵۆ ڕه‌شید له ڕێکه‌وتی 18 / 2 له‌به‌رده‌م ئۆفیسی بازرگانی و سیخوڕی به‌ناو ئۆفیسی حکومه‌تی پارتی تیرۆرست بڕیاری مانگرتنی خۆیان ڕاگه‌یاند بۆ ڕسواکردنی ئه‌و حزبه تیرۆرسته‌ی که‌ساڵانێکه شاره‌کانی کوردستانی باشوریان داگیردوه .
گەنجانی ڕاپەڕینی نێرگزی مانگرتوو
لەندەن
20/02/2011
------------------------------------------------------
ئاگاداریەك لە دەستەی رێبەرایەتی ئەندامانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و پێشمەرگەی ئازادی خوازەوە
بۆسەرجەم كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان
ئەی خەڵكی بە شەرەفی كوردستان ، هەموولایەكتان ئاگادارن ساڵانێكە دەسەڵاتی حیزبخوازی بەبەرچاوی هەموولایەكمانەوە بێڕێزی و بێحورمەتی بەدەسكەوتە نەتەوەیی و نیشتمانیەكانی ئەم گەلە دەكات و هەموو هەوڵێكیشی لە پێناوی ئەوەدایە، كە دەسەڵاتی گەندەڵی خۆی بەسەر ئیرادەی ئەم نیشتمانیەدا زاڵ بكات و سەرلەبەری ووزەو توانا ماددییو مەعنەوییەكانی لە پێناوپاوانخوازی حیزبی خۆیدا بە خزمەت بەرێتو ئەومافەش لە گەڵ زەوت بكات، كە توانای هەڵوێستە كردن و لێپرسینەوەی نەبێت لە بچوككترین ئەو رەفتارانەی كە دەیكات و دیارترین نمونەشیان كارەساتە خوێناوییەكەی 17 شوباتی 2011 ی شاری سلێمانی نیشتمان پەروەرە لە پێناوی ئازادی و سەرفرازیدا، كە تیایدا روح و جەستەی ئازادسخوازی 58 لاوی ئەم شارە زیندووە شەڵاڵی خوێنكران لە كردەوەو رەفتارێكی نامرۆڤانەی پارتی بنەماڵەدا، كە هەموو تاوانەكەیان ئەوەبوو داوای سەرەتایترین مافە رەواكانی خۆیان دەكرد.
بۆیە ئێمە لێرەوە بەهۆی ئەوپەڕی هەستكردن بە لێپرسراوێتی و وەك وەفایەك لە بەردەم ئەو سوێندی شەرەفمەندیەی كەخواردومانە و تیایدا پەیمانمان بە گەل و نیشتمانداوە، كە هەمیشە رۆڵێكی بە ئەمەك و بەوەفای ئەم گەلونیشتمانە بین، هەڵوێستی تەواوی ئەندامانی ئازادی خوزای نێو هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و پێشمەرگەتان بۆ بەیان دەكەین.
1/ رەفتاری نامرۆڤانەی میلیشییای حیزبی بنەماڵە محكوم دەكەین و ناشمانەوێت بە ناوی پێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوەو خۆڵ بكرێتە چاوی هاونیشتمانیانمان چونكە یاسا لە بارەی ئەمجۆرە رەفتارە تاوانكاریە نامرۆڤانەیەوە روون و ئاشكرایە.
2/ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بە ناوی سەرجەم (ئەفسەران و جێگر‌و ئەفشەر و پلە دارییەوە) جەماوەر ئاگادار دەكاتەوە لە بێبەری خۆی لە هەر رەفتارێكی لەو چەشنە و هوشیاری داوەتە سەرجەم ئەندامانی كە بەووردی چاودێری هەر ئەندامێكی ناو هێزكانی ئاسایش ناوخۆ و پێشمەرگە بكەن، كە بیەوێت لوولەی چەكی لە هاونیشتمانیان بكات تا لە رۆژی خۆیدا ئەو رەفتارەی ەك تاوانێكی كوردكوژی و مرۆڤ كوژی ئاراستە بكرێت و سزاكەی وەرگرت.
3/ گەر بەناو دەسەڵات باس لە گەندەڵی دەكات و دەیەوێت بەبەڵگەوە بخرێتە بەردەستی، چی لەوە گەندەڵیتر هەیە،كە سەرلەبەری پێكهاتەی هێزەكانی ناوخۆ وپێشمەرگە پڕكردووە لە كەسانی ناپسپۆر و نەخوێندەوار نا ئەكادیمست و جگە لە ئەڵقە لە گوێی و كوێرانە فەرمان جێبەجێكردنی سەرانیان و كاراكردن بۆ مانەوەی ئەوهێزەنە بە ریتمێكی میلیشییانە هیچیتر نازانن و پینیە و لەوەش بەدبەختیتر ئەوەیە كراونەتە ریێبەر و لێپرسراوی كەسانی نیشتمان پەروەر و ئەكادیمیست و تەكنۆكراتی ناو ئەوهێزانە.
4/ گەر پاساوی تاوانكاری خۆیان بەوە دەدەنەوە، كە كەمتەرخەمی لە هێزەكانی ئاسایشی ناخۆدا هەیە لە بارەی ئەو روداوەوە، بەڵی ئێمە لە جیاتی جارێك هەزاران هەزار جار دەڵێین هیچكات بنكە و بارەگا و پەرچەمی حیزبی دەسەڵاتخواز لە تنۆكێك خوێنی رۆڵەیەكی ئەم گەلە بەلامانەوە ئازیزترینەو دڵنیتان دەكەینەوە لەوەی كە ئەنجامدەری بەكرێگیراوی میلیشیایتان لە رۆژی خۆیدا دەخەینە بەدەست ئیرادەی گەل بۆ سزادانیان.
5/ داوا لەجەماوەرى بەشەرەفى خەڵكى كوردستان دەكەینن كەئەندامن سەربەهێزەكانى ئاسایشى ناوخۆ و پێشمەرگە رۆڵەوكەسو كاروبراو خوشكى ئێوەن وپارێزەرى بوونى نەتەوەیى و نیشتیمانتانن وهەركەسێكیش لەناو ئەوهێزانەدا بچووكترین خواستى لەسەر رشتنى تنۆكێك خوێنى هەر رۆڵەیەكى ئێوەهەبێت ئەوا نەلە ئێمەیەو نەلە ئێوەشە چوونكە دەسبەردارى شەرەفمەندى خۆى بووەو هەر خۆشى بەرپرسیارە لە دەرەنجامى رەفتارى.
6/ داوا لەتەواوى ئەفسەرانى نەتەوەونیشتیمانپەروەر وپسپۆروتەكنۆكرات وئەكادیمیستى ناو هێزەكانى ئاسایشى ناوخۆ‌و پێشمەرگە دەكەین و سێندیان دەدەینبەشەرەفى نەتەوەیى و نیشتیمانى وسەربازى وگەورەیى پێشمەرگانەیان، كەچیتر بێدەنگ نەبن لە ئاست ئەم تاوانكارى و بێسەروبەرییەى دەسەڵاتخوازان.
دەستەى رێبەرایەتى
ئەندامانى هێزەكانى ئاسایشى ناوخۆ وپێشمەرگەى ئازادى خواز
19-2-2011
-------------------------------------------------------
تکایه ئاگادار بن
به‌شداربوویه‌کی راپه‌رین
ماوه‌ی سێ ڕۆژه که خۆپیشاندان ده‌ستی پێکردووه، چه‌ندین که‌س شه‌هید و بریندار بوون
به کورتی ده‌مه‌وێت خه‌ڵکی سلێمانی له دوو شت ئاگادار بکه‌مه‌وه
1. په‌یامنێرانی ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس هه‌ردوو به ناو ڕۆژنامه‌نووس (تارا بایز ئاغا و نه‌به‌ز محه‌مه‌د) ماوه‌ی سێ رۆژه دێنه ناو خۆپیشانده‌ران به مایکێکه‌وه به بیانوی په‌یامنێری ، به‌ڵام هه‌ر که هێزه‌کانی چه‌کدار دوای خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ون ئه‌م دوانه وه‌ک که‌وا سوری به‌ر له‌شکر له دوره‌وه خۆپیشانده‌ران ده‌ست نیشان ده‌که‌ن بۆ پۆلیسه‌کان تا بیانگرن یان به‌ر ڕێژنه‌ی گولله‌ی بده‌ن ، هه‌روه‌ها تێبینی خواروی چاکه‌ته ڕه‌شه‌که‌ی تارا بکه‌ن که سێ ڕۆژه ئه‌و چاکه‌ته له به‌ر ده‌کات شتێکی پێوه‌یه وه‌ک کیفی مۆبایل ، ئه‌وه مۆبایل نیه و جۆره کامێره‌یه‌کی پێشکه‌تووه که ته‌سویر ده‌کات و دوای به دیقه‌یه‌کی به‌رزه‌وه پیشانی ده‌داته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌کان بناسنه‌وه
2 . کامیڕامانه‌کانی زاگرۆس و کوردسات و گه‌لی کوردستان و کوردستان تیڤی که هیچ کاتێک خۆپیشاندانه‌کان ناگوێزنه‌وه ، ته‌نها بۆ ئه‌وه دێن به ناوی راگه‌یاندنه‌وه له نزیکه‌وه وێنه‌ی ده‌مو چاوی خه‌ڵکه‌که ده‌گرن بۆ کاری سیخوری ده‌زگاکانی خۆیان که ده‌سه‌لاته،
له به‌ر ئه‌وه زۆر به کورتی و به په‌له ده‌بێت ئه‌م خاڵانه جێ به جێ بکرێت له خۆپیشاندانه‌کانی سبه‌ینێدا
1. جگه له که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن و نالیا و زه‌حمه‌تکێشان(باڵه ئۆپۆزسیۆنه‌که‌ی که قادر عه‌زیز سه‌رۆکیانه) و سپێده و په‌یام، رێگه به یه‌ک که‌ناڵی ده‌سه‌ڵات نه‌درێت بێن و وێنه‌ی خۆپیشاندانه‌کان بگرن
2. به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه به تارا و نه‌به‌ز که دوو سیخوڕی پاراستن و لقی چوارن نه‌درێت بێنه ناو خۆپیشاندان و به ناوی زاگرۆسه‌وه ده‌مو چاوی خه‌ڵکه‌که پیشانی ده‌سه‌ڵات بده‌ن،
من ئه‌مه‌م به چاوی خۆم بینی و دوێنێ کاتێک خۆپیشانده‌ران له فولکه‌ی کانی ئاسکان پاشه‌کشه‌یان کرد و خۆیان کۆکرده‌وه بۆ خولێکی تری هێرشه‌کان تارا که‌وته پێش دوو ئه‌فسه‌ر و دوو گه‌نجی دا به ده‌سته‌وه و ئه‌مجا به شه‌ق به‌ره‌و پارێزگا بردنیان،
تکایه ئاگادر بن با ئه‌و دوانه نه‌یه‌ته ناوتانه‌وه ، من به چاوی خۆم ته‌نیا ئه‌و دوانه‌م بینی که ئه‌و کاره‌یان کرد به‌لام براده‌ره ڕۆژنامه نوسه‌کانی ترم وتیان که که‌ناڵه‌کانی کوردستان تیڤی و کوردسات و گه‌لی کوردستانیش هه‌مان شت ده‌که‌ن
---------------------------------
له‌سه‌ر هه‌موو کوردیکی به ئاگایه ، وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئه‌تله‌نتیک بۆ گه‌وره تیرۆریست مه‌سعود بارزانی پرۆتیستۆبکات..
بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه مه‌سعود بارزانی بکوژ و ببڕی زیاتر له ده‌یانکه‌سی ئه‌م دواییه‌ی شاری سلێمانی ده‌چیته ئیتاڵیا تا رۆژی سێ شه‌ممه خه‌ڵاتی ئه‌تله‌نتیک وه‌ربگرێت ، گوایه مه‌سعود بۆته پاریزه‌ری مه‌سیحییه‌کان له کوردستان و عێراقدا.. ئێمه له کوردستان به هه‌ما هه‌نگی چه‌ند رێکخراوێکی مه‌ده‌نی داوا له خه‌ڵکی کوردستان و رووناکبیرانی کوردستان ده‌که‌ین که نامه بنێرن بۆ ئه‌م ئیمێڵه بۆ پرۆتستۆکردنی ئه‌و خه‌ڵاته که شایه‌نی نییه و ،له جیاتی ئه‌وه پێویست ده‌کات ئه‌م که‌سه وه‌ک تیرۆریستێک له پشت قه‌فه‌زی زیندان بیت و دادگایی بکرێت.. بۆیه تکایه به‌شداری بکه‌ن به ناردنی ئیمێڵ و هاوپێچکردن یا په‌یستکردنی ئه‌م مه‌سیجه که رووناکبیران کورد له هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا نووسیویانه و یاخود ئێوه چۆنتان پێباشه ده‌توانن به‌م ئیمێله‌ی خواره‌وه رای پرۆتیستۆی خۆتان بنیرن.. ده‌بێ بوترێت رێزان قادر که نوێنه‌ریکۆیله‌کانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوده ئه‌و به‌و کاره هه‌ڵساوه و ملیۆنه‌ها دۆلاری بۆ
ئه‌م خه‌لاته له نێو داموده‌زگاکانی مافیایی ئیتاڵیا خه‌رجکردووه..
ریزان قادر پێشتریش زۆری له‌سه‌ر نووسراوه ، ناوبانگێکی هه‌یه که جیگای حه‌سودبردن پێی نییه به‌لکو بریتییه له سووکترین که‌سیتی کۆیله بۆ بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود بارزانی :
ده‌کرێت نامه‌که به‌م شێوه‌یه بنووسرێت:
که‌سانێک خه‌ڵات ده‌کرێن که له بواری مرۆڤ و پاراستنی مافه‌کانی رۆڵی گرنگ بگێڕن.. مه‌سعود بارزانی که قه‌وله ئێوه خه‌لاتی بکه‌ن ، هه‌ر چه‌ند رۆژێکه فه‌رمانی به چه‌کداره‌کانی کرد خه‌ڵکی سڤیل بکوژن و بریندار بکه‌ن ، ئێمه به‌ڵگه‌مان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمینین که مه‌سعود بارزانی تیرۆریسته و خوێنڕێژه(سه‌یری ئه‌و ڤیدیۆیانه بکه‌ن) ، به‌ڵام ئێوه هیج به‌ڵگه‌یه‌کتان نییه که مرۆڤدۆسته ، خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه له دووره‌وه ئه‌و باوه‌ڕیتان لا دورستبووه ده‌کریت بێن بۆ کوردستان به‌چاوی خۆتان ترس و تۆقاندن و تاڵانکردنه‌کانی ببینن ، ئێمه به گومانین که ئێوه شاره‌زابن ، ره‌نگه که‌سانێک پێشنیاری کردبێت بۆ ئیوه تا مه‌سعود خه‌لات وه‌ربگرێت ، به‌رتیل و ره‌شوه‌ی له خودی مه‌سعوقد وه‌رگرتبێت ، جونکه ئه‌سته‌مه خوێنرێژێک خه‌لات بکرێت.. سه‌یره هه‌ر پارساڵ بوو به رۆژی رووناک رۆژنامه‌نووسێکی تیرۆرکرد ، به‌ناوی سه‌رده‌شت عوسمان ، ئه‌م که‌سێتییه هی ئه‌و خه‌لاته نیه ، ئێوه تاوانبار ده‌بن به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی کوردستان ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره بکه‌ن و بۆیه پیویسته هه‌رچی زووه‌چاوێک به بڕیاره‌که‌تان دابخشێننه‌وه..له کاتیکدا ئێوه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر پێدانی خه‌لاته‌که ، ئێمه ئیوه وه‌کو ئه‌و به تاوانبار ده‌بینین.. له‌گه‌ڵ رێزدا
تێبینی : داواکارین ئه‌م نامه‌یه ته‌رجه‌مه‌ی ئیتاڵی بکرێت ، هه‌رکه‌سێ ده‌توانێت با هاوکاریمان بکات سوپاسی ده‌که‌ین.To whom it may concern,
Rewards, regardless of their kinds, are given to people who have done something good, and nothing bad, for humanity. Just a few days ago,
Mr Massoud Barzani, that you intend to reward, as the president of Kurdistan Democratic Party (KDP) in Iraq-Kurdistan, commanded his personal militiamen to open fire against civilian youths who were peacefully demonstrating against corruption in the city of Sulaimania/Kurdistan. A 14-year old boy was brutally murdered and many more injured some are with critical conditions. His deputy, Mr Fadel Mirani, who has never made any statements without direct approval from Mr Barzani, stated in the KDps newspaper, Xabat daily news, that they (the KDP) would cut off the hands of anyone who point his finger to them. KDP is Mr Barzanis militia organisation that has been accused of multiple crimes among which are recent assassinations of journalists Sardasht Usman and Soran Mama Hama in Kurdistan-Iraq. We have solid proof that Mr Masoud Barzani should be trialled in an independent court rather than rewarded. We ask you to watch the videos of the links below and examine their contents to see for yourself the recent massacre in the city of Sulaimani. We ask you to reconsider your intended plan for rewarding
this criminal. We believe that only criminals may reward criminals.
http://en.wikipedia.org/wiki/Sardasht_Osman
http://www.youtube.com/watch?v=zR2Cze37GEo
http://www.youtube.com/watch?v=PXz39pOCbKc
http://www.youtube.com/watch?v=9RWyUVwhstA&NR=1
http://vimeo.com/20108107
ئه‌مه‌ش ئیمێڵه‌که‌یه:
[email protected]ئه‌مه‌ش نامه‌یه‌که به‌زمانی ئیتاڵی:
Messaggio:
Avviso a tutte le persone che amano la libert in tutto il mondo.
A tutti i media di tutto il mondo.
E
'noto che tutte le persone del mondo, la rivoluzione pacifica in
Tunisia e l'Egitto hanno accolto con favore. I militari in questi paesi
non ha sparato sui dimostranti, altrimenti sostenere le richieste del
popolo. Il popolo kurdo ha sofferto per secoli sotto la loro
occupazione. I curdi nel nord dell'Iraq stata governata per 20 anni
con le proprie parti PDK e PUK. La gente soffre per 20 anni nelle mani
di questo governo locale. Giovedi, il 2011/02/17, Popolo a Sulaymaniyah
andato in piazza per manifestare pacificamente e di sostenere il
cambiamento in Tunisia e in Egitto e congratularmi con loro della loro
vittoria. Anche per manifestare contro la corruzione e l'ingiustizia
nella regione curda irachena. I Guerrieri PDK all'interno della loro
costruzione ha aperto il fuoco contro i manifestanti pacifici. Ci sono
stati pi di 40 morti e ferisce tuo stanno dando il signor Barzani un
premio per il suo sostegno per il cristiano in una cassetta di sicurezza
Live, mentre i suoi uomini armati e sparare
uccidendo i manifestanti Civile.
Per l'attenzione e informazione
http://www.youtube.com/watch?v=zR2Cze37GEo
http://www.youtube.com/watch?v=PXz39pOCbKc
http://www.youtube.com/watch?v=9RWyUVwhstA&NR=1
http://vimeo.com
-------------------------------------------------
ئاگاداری یه ک بۆ هه م‌و هێزه چه کداره کانی کوردستان
د. که مالی سه ید قادر
بابه ت: ئاگادارکردنه وه تان له سه ر ئه رکی پاراستنی ژیان‌و وسه لامه تی جه سته یی خۆپشانده ران له کوردستان به پێی یاسای نێوده وڵه تی
به ڕێزان:
ئه م ئاگاداری یه تان ئاراسته ده کرێت به مه به ستی دیاریکردنی ئه رکه کانتان به رامبه ر به خۆپشانده رانی کوردستان، تا دواڕۆژ پاساوی ناشاره زایی یاسایی نه هێننه وه ئه گه ر به هۆی ئه م تاوانانه ی دژ به خۆپشانده رانی کوردستان ئه نجامتانداوه و له وانه یه ئه نجامی بده ن، ڕوبه ڕوی دادگا بونه وه. له م ڕوانگه یه وه بۆتان ڕونکده کرێته وه که وا:
1- خۆپشاندان مافێکی بنه ڕه تی هه ر که سێکه له گه ڵ که سانی ترا به کۆمه ڵ، وه به شێوه یه کی ئاشتیخوازانه داواکاری یه کانی خۆیان ده رببڕن، یا داکۆکی له مافه کانیان بکه ن، هه روه کو له ماده ی 20 جاڕی گه ردونی مافی مرۆڤدا هاتوه، وه به هه مان ده قیش له ماده ی 34 ی ده ستوری هه میشه یی عێراقدا چه سپاوه، بۆیه شه پێشێلکردنی ئه م مافه له ڕێگای به کارهێنانی توندوتیژی یه وه، هه روه کو له 17.02.11 وه دواتریش دژ به خۆپشانده ران له سلێمانی ڕویدا، ده چێته خانه ی تاوانه کانی دژ به مرۆڤایه تی یه وه.
2- تاوانه کانی دژ به مرۆڤایه تی، هه روه کو له ماده ی 7 ی جاڕی دادگای تاوانی نێوده وڵه تی، ڕێککه وتنامه کانی جنێڤ، وه بڕیاری ئه نجومه نی ئاسایشی نه ته وه یه کگرتوه کانی ژماره 1674 هاتوه، هه م‌و ئه و کردارانه ده گرێته وه ، که وا زیان به ژیان‌و، سه لامه تی جه سته یی‌و ده رونیو، ئازادی‌و، ته ندروستیو که رامه تی مرۆڤ ده گه یه نێت له کوشتن‌و، بریندارکردنو، فڕاندن‌و ئه شکه نجه دان‌و زیندانیکردن. تاوانه کانی دژ به مرۆڤایه تی له م جۆره تاوانانه ن که وا به تاوانه نێوده وڵه تی یه کان ناوده برێن، وه کو ئه وه ی تاوانێک دژ به هه م‌و مرۆڤایه تی کرابێت، هه ر بۆیه شه هه م‌و دادگا نه ته وه یی‌و نێوده وڵه تی یه په یوه ندیداره کان پابه ندن به سزادانیان وه ته قادومیش ناکه ن (به تێپه ڕبونی کات ناسڕێنه وه).
3- سه باره ت به لێپرسینه وه ی یاسایی، واته کێ ده توانرێ به م تاوانه تۆمه تبار بکرێت، ئه وا به شێوه یه کی گشتی هه روه کو له ماده کانی 25-28 ی جاڕی دادگای تاوانی نێوده وڵه تی، وه ماده ی 87 ی پرۆتۆکۆڵی یه که می ڕێککه وتنامه کانی جنێڤ هاتوه، لێپرسراوه تی یاسایی هه م‌و ئه و که سانه ده گرێته وه که وا تاوانه که ڕاسته وخۆ ئه نجامده ده ن، فه رمانی ئه نجامدانی ده رده که ن، پلانی بۆ داده نێن، هانی ئه نجامدانی ده ده ن ، یا به هه ر شێوه یه کی تر ئاسانکاری بۆ ئه نجامدانی ده ده ن، یاخود ڕێگر نابن له ئه نجامدانی. لێپرسراوه تی یه که ش به شێوه یه کی تایبه تیش ئه م که سانه ی خواره وه ده گرێته وه:
A- هه م‌و ئه ندامانی به شداربوی هێزه چه کداره کانی ئاسایش‌و، پۆلیس‌و، ده زگا هه واڵگریو، میلیشیاو چه کدارانی تری سه ر به حزب‌و حکومه ت، هه تا ئه گه ر جلی فه رمیش نه پۆشن، ناشتوانن له پێش دادگا پاساوی ئه وه بێننه وه که وا له ژێر فه رماندا ئه م تاوانه یان ئه نجامداوه چونکه ده یانتوانی به شدار نه بن، به هه مان شێوه ش لێپرسراوه تی ده یانگرێته وه ئه گه ر بێت‌و بتوانن به ڵام ڕێگر نه بن له ئه نجامدانی.
B- هه م‌و که سه مه ده نیو سه ربازی یه کان که وا ده سه ڵاتی فه رمانده رکردنیان له ده ستدایه هه تا ئه گه ر خۆشیان ڕاسته وخۆ به شداری تاوانه که نه بن، وه کو سه رۆکی هه رێمو حکومه تو، سکرتێری گشتی یه کێتیو وه زیره کانی ناوه خۆ‌و کاروباری پێشمه رگه و، به ڕێوه به رانی ئاسایش‌و پۆلیس‌و ده زگا هه واڵگری یه کانی پاراستن‌و زانیار‌و دژه تێرۆر‌و ئه فسه ره مه یدانی یه کان‌و فه رمانده کانی پێشمه رگه . ناشتوانن پاساوی ئه وه بێننه وه که وا ئاگاداری ئه م تاوانانه نه بونه، چونکه به پێی ده سه ڵاته کانیان ده بوایه ئاگادار بن، به هه مان شێوه ش لێپرسراوه تی ده یانگرێته وه ئه گه ر بێت‌و کاریان بۆ ڕیگرتن له ئه نجامدانی ئه م تاوانه نه کردبێت، هه روه کو له حاڵه تی تاوانه که ی 17 مانگ له سلێمانی ڕویدا. ئه م لێپرسراوانه له حاڵه تی ئه م تاوانانه دا ناتوانن له پێش دادگا پاساوی حه سانه ی سه رۆکی حکومه تو هه رێمو ده وڵه ت بێننه وه.
C- لێپرسینه وه ی یاسایی کاتێک ئه و که سانه ی له سه ره و پێناسه کراون ناگرێته وه، ئه گه ر بێت‌و بتوانن له پێش دادگا بیسه لمێنن که وا نه ک هه ر خۆیان به شداری ئه م تاوانه یان نه کردوه به ڵکو هه م‌و هه نگاوێکی پێویستشیان ناوه بۆ ڕێگه گرتن له ئه نجامدانی تاوانه که ش، جا بۆیه پسپۆرانی یاسا له م حاڵه تانه دا ئامۆژگاری هێزه چه کداره کان ده که ن، یاخود داکۆکی له خۆپشانده ران بکه ن، یا ئه وه تا بڕۆنه ماڵه وه دانیشن.
ئه گه ر که سانێکیش هه بن دڵیان به وه خۆشبێت که وا ناسنامه ی وڵاتێکی تریان هه یه، یاخود ڕاده که نه ده ره وه، ئه وا به هه ڵه دا چون چونکه ئه م جۆره تاوانانه له هه م‌و جیهان سزا ده درێن، هه ر بۆ نمونه به نده ئێستا له گفتوگۆیه له گه ڵ ڕێکخراوی به ریتانی(Redress) بۆ تۆمارکردنی داوایه کی یاسایی به تۆمه تی ئه نجامدانی تاوانی دژ به مرۆڤایه تی دژ به سه رۆکی ده زگای دژه تێترۆری یه کێتی که وا خۆی ناسنامه ی به ریتانی هه یه. به م زوانه ش کۆمیته یه کی تایبه ت داده مه زرێت، پێکهاتو له پسپۆرانی بواری یاسا‌و مافی مرۆڤ بۆ داکۆکی کردن له خۆپشانده رانی کوردستان‌و به دادگا گه یاندنی تۆمه تباران به تاوانه کانی دژ به خۆپشانده ران.
ئه و لێپرسراوانه ی بیانه وێت سۆراغی چاره نوسی تاوانبارانی له م جۆره ی پێش خۆیان بکه ن، ئه وا ده توانن له ڕێگای ئه م لینکه ی خواره وه لیستی دورودرێژی ئه م تاوانبارانه ببینن که وا ئێستا له سه رتاپای جیهاندا ژیانیان له زیندانه کان به سه رده بن (http://en.wikipedia.org/wiki/Category:People_convi
[email protected]
--------------------------------------------------
لڤین.. سەرچاوەیەكی تەندروستی: خۆپیشاندەرێك بەتێهەڵدان كوژرا سەرچاوەیەكی تر: هێشتا نەمردووە، بەڵام برینەكەی سەختە .
سەرچاوەیەكی تەندروستی بە لڤین پرێسی راگەیاند كە یەكێك لە خۆپیشاندەرانی رۆژی یەكشەممە، براوەتە پارێزگاری سلێمانی‌و لە لایەن دەزگا ئەمنییەكانی پارێزگارەوە، زۆری لێدراوەو ژیانیان خستووەتە مەترسیەوە، بەڵام پێش ئەوەی بگەیەنرێتە نەخۆشخانە مردووە.
سەرچاوەكە نەیویست ناوی بهێنرێت، ئاماژەی بەوەكرد كە كارمەندانی تەندروستی لەكاتی پێشوازیكردن لەو ئۆتۆمبێلەی بریندارەكەی گەیاندووە، بیویوویانە پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە لە رێگادا گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەكە زیاتر دواوە وتی كارمەندانی تەندروستی لە هۆكاری مردنی خۆپیشاندەرەكەیان كۆڵیوەتەوە لەو كەسانەی كە گەیاندوویانە بە نەخۆشخانە، ئەوانیش وتوویانە كە یەكێك بووە لە خۆپیشاندەرەكانی ئەمڕۆو براوەتە پارێزگاری سلێمانی و لەوێ زۆری لێدراوە.
وتیشی ئەو كەسانەی خۆپیشاندەركەیان هێناوە، خۆیان هێزێكی ئەمنی سەر بە پارێزگاری سلێمانی بوون.
پێشتر لڤین پرێس هەواڵی كوژرانی یەكێك لە خۆپیشاندەرانی لە زاری سەرچاوەیەكی نافەرمییەوە بلاوكردەوە، بەڵام سەرچاوە فەرمیەكان هەواڵەكەیان پشتڕاست نەكردەوە.
لڤین پرێس بۆ بەدواداچوونی رووداوەكە لەسەرچاوەیەكی دیكەی تەندروستی زانیاری وەرگرت، بەڵام ئەو سەرچاوەیە رەتیكردەوە كە ئەو كەسە مردبێت‌و وتی "برینەكەی سەختە".
بەڵام سەرچاوەی یەكەم چەند جارێك جەختی لەوەكردەوە كە خۆپیشاندەرەكە گیانی لەدەستداوە..
-------------------------------------------------------
ئه‌ڵمانیا؛ بۆ ئیدانه‌ی ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌رانی سلێمانی، رۆژی (سێشه‌ممه) رێپێوانێك بۆ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا رێكده‌خرێت
له راگه‌یاندنێكدا كه بۆئێمه نێردراوه، ره‌وه‌ندی كورد له وڵاتی ئه‌ڵمانیا بڕیاریانداوه رۆژی (سێشه‌ممه)، سه‌عات 14.00 رێپێوانێكی هێمنانه بۆ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌رلین رێكبخه‌ن.
له به‌شێكی راگه‌یاندنه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه: مه‌به‌ست له خۆپیشاندانه‌که ده‌ربڕینی پشتیوانی ڕه‌وه‌ندی كوردیه بۆ هاوڵاتیانی نیشتیمانه‌که‌مان له شاری سلێمانی، که به شێوه‌یه‌کی شارستانی داوای چاکسازی له سیسته‌می حوکم و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆجییه‌وه به توندوتیژی و به‌کارهێنانی چه‌ک وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه.
---------------------------------------------------------
ئه‌م گازه‌ی به‌کارهاتووه چییه؟
که‌سێک به‌شداربوو له راپه‌ڕینی گه‌نجان بۆی نووسیوین ده‌ڵێت:
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه هێزی دژه تیرۆر ئه‌و گازه‌یه‌ان رشتووه، من ئه‌مرۆ به‌هه‌ردوو چاوی خۆم بینم كه كه‌سێك گازه‌كه‌یان لێدابوو من كه چوومه سه‌ری له چاوییه‌وه فرمێسك ده‌رژاو به زۆر هه‌ناسه‌ی ده‌داو ده‌له‌رزا ئه‌ژنۆی بۆ نه‌ده‌جوڵا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی نیو كاتژمێر تێپه‌ریبوو به‌سه‌ر لێدانی ئه‌و گازه لێی هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵمژی كه‌مێك ئه‌هوه‌ن
بوه‌وه به‌ڵام چاوی سوور سوور بوو، لیكی سپی واته كه‌ف له ده‌می ده‌هاته ده‌ری پاش ئه‌وه‌ی سواری ئیسعافه‌كه‌مان كرد، ئیتر ئاگامان لێ نه‌ما ،بۆیه داوا له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه زانیاریان هه‌یه ئه‌م جۆره گازانه چین كه ئه‌مه ده‌ركه‌وته‌كانیان بێت ئه‌وا ناو و پێكهاته كیمیاویه‌كه‌ی له كوردستانپۆست بڵاو بكه‌نه‌وه، له هه‌مانكاتدا شێوه‌ی رووبه‌روو بوونه‌وه‌كه‌شی بنوسن.
-----------------------------------------------------------
به فه‌رمانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی گۆڕی کۆمه‌ڵکوژییه‌کان له شه‌قلاوه و ده‌وروبه‌ری ده‌گوێزرێته‌وه:
سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو له پارتی بنه‌ماڵه که نه‌یویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات پێی ڕاگه‌یاندین پارتی له ده‌وری شه‌قڵاوه و مه‌سیف ماوه‌یه‌که خه‌ریکی ده‌رهێنانی ئێسک و پروسکی ئه‌وکه‌سانه‌یه، که بنه‌ماڵه بێ سه‌ر و شوێنی کردوون واته (نه‌یارانی پارتی و بنه‌ماڵه و وونبۆکانی شه‌ڕی ناوخۆ، که شه‌وانه به فه‌رمانی مه‌سعود ره‌می ده‌کران و ده‌کوژران، به‌تایبه‌تیی له لایه‌ن لیوا شیروان عبدالرحمان و پیاوه‌کانی جێ به‌جێ ده‌کرا).
چونکه پارتی له‌وه ده‌ترسێت، له پاش نه‌مانیان و به‌جێهێشتنی ئه‌و ناوچانه گۆڕی به‌کۆمه‌ڵکوژی له سه‌رییان ئیسپات بێت.
*******************
بکوژ له جه‌نازه‌ی کوژراو ده‌ڕوات..
به‌هۆی ئه‌و ده‌ستدڕێژییه‌ی که کرا سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی نالیا ، ئیمڕۆ 14 ده‌زگای راگه‌یاندن به‌یاننامه‌یه‌کیان بلاوکرده‌وه ئیدانه‌ی ئه‌م کاره ده‌که‌ن ، سه‌یرو سه‌مه‌ترین شت له‌و به‌یاننامه‌یه ناوی یه‌که‌م ده‌زگا که تێیدا هاتووه له به‌یاننامه‌که و واژۆی داناوه ، بریتییه له مه‌کته‌بی راگه‌یاندنی یه‌کێتی، که خۆی بکوژه‌که‌یه له جه‌نازه‌ی قوربانییه‌که‌ش شین ده‌گێڕێت.. به‌راستی چاو قایمی و سه‌رلێشێواوی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت هیچ ده‌زگایه‌ک ئاوا بێشه‌رمانه هه‌ڵسوکه‌وت ناکات.. له‌سه‌ر نالیایه چۆن لیژنه‌ی پارێزگاری ره‌تکرده‌وه که مایه‌ی ده‌ستخۆشی بوو ، ئاواش ئێمه له کوردستانپۆست داوایان لیده‌که‌ین ناوی ئه‌و بکوژه له لیسته‌که بهاوێن با چیدیکه گه‌مه‌کانیان سه‌ر نه‌گرێت..
----------------------------------------------
په‌یامنێرێكی كه‌ی ئێن ئێن که‌وته‌به‌ر هێرشی دڕندانه‌ی چه‌ته‌کان. شایه‌تێک له‌نزیكی روداوه‌كه
رایگه‌یاند،بڕیار نامیق په‌یامنیری كه‌نالی كه‌ی ئێن ئێن له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانی ده‌سه‌لاته‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ری و،به‌قۆنداغه تفه‌نگ لێی ده‌درێت و برینداری ده‌که‌ن.
------------------------------------
هه‌واڵی شه‌هیدبوون و برینداربوونی ئه‌مساته..
پاش
ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران زۆر به گه‌رمی و ئیسرارێکی زۆری به‌رده‌وامی
ده‌ده‌ن و له مه‌یدانی ئازادی و . راوه‌دووی چه‌ته‌کان و به‌ڵته‌جییه‌کانی
ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن ، ئه‌م کرده پاڵاوانییه شه‌هیدێک و زیاتر له 15
برینداری لێکه‌وتۆته‌وه.. له ته‌فاسیلی زیاتر ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه.
-------------------------------------------------
ئه‌م ڤیدیۆیه ببینه..خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی کوردستان دورشم ده‌ڵێته‌وه.
http://www.youtube.com/watch?v=vqVuv_Tplb4&feature=mfu
----------------------------------------------
له هه‌ولێر له نێوان پیاوه‌کانی بنه‌ماڵه ته‌قه‌ی تێکه‌وه‌ت..
سه‌رچاوه‌یه‌ک نزیک له پارێزگاری هه‌ولێر به کوردستانپۆستی راگه‌یاند که له نیوان پیاوه‌کانی پارتی ته‌قه دورستبووه ، ئه‌م رووداوه دوێنێ شه‌و روویداوه به هاسانی خه‌ڵکی هه‌ولێر گوێ بیستی ته‌قه‌کان بوونه.
-----------------------------------------------
هه‌ر ئێستا ده‌ربه‌ندیخان خرۆشایه‌وه
هەر ئێستا لە شاروچكەی دەربەندیخان بە سەدان كەس ڕژاونەتە سەرشەقام لە ناو جەرگەی بازاردا كۆبونەتەوە بە دروشمی نامانەوێ زێرەڤانی و بڕوخی ئەم دەسەڵاتە گەندەڵیە هاوار دەكەن جێگای باسە سەرجەم دووكانەكان داخراون هەموو خەڵك لەو ناوەدا كۆبۆتەوەو هیزەكانی پۆلیس و ئاسایشیش بەناو شاردا بڵاوبونەتەوە بەڵام هیچ ڕوبەروبوونەوەیەك لەگەڵ خۆپیشاندەراندا ناكەن
تێبینی
ئەو وێنانە هی ئێستایە
--------------------------------
بانگەوازیک بۆ خەلکی کەرکوک لە گروپی شەهید رێژوان لە فیس بووک بەریزان رۆشنبیران ئاوارەکانی کەرکوک دانشتوانی هەموو گەڕەکە کورد نشینەکان چەندین شۆڕش لە پێ ناو کەرکوک کراوە تائیستا هەر ئاوارەن بویە لە م ساتەدا ئەگەر وەک وەفاێکیش بێت بۆ خەلکی سلیمانی کە جەندین ساڵ سلیمانی کەپمێک بوە بو خەڵکی کەرکوک داواتان لێ ئەکین کە پاڵپشتی خوپیشاندانەکی سالێمانی بن دەست بکەن بەگرتنی شەقامەکان دژ بە دەسەڵات کوردی کە بە مادەی 140 بۆ مەرامی سیاسی خۆیان بەکارتان دێنن بویە داواتان لێ ئەکین کە پێش لە جاشەکان بگرن بە دەردی 31 ئاب تەماتە بارانیان کەن
گروپی شەهید رێژوان لە فیس بووک-------------------------------------------------
به‌ڵته‌جییه‌كانی ده‌سه‌ڵات له سلێمانی هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر هاولاتیانلهخۆپیشاندانهكهی ئه‌مڕۆی سه‌رای شاری سلێمانیدا كه خۆپیشانده‌ران ناوی مه‌یدانی ئازادییان لێناوه‌و به‌ڵێنیان داوه تا به‌دیهێنانی ئازادییه‌كانیان چۆڵی ناكه‌ن، هێرش
ده‌كرێته سه‌ر په‌یامنێرانی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام‌و سایتی یه‌كگرتوو كامێراكانیان ده‌شكێنن. چه‌ند كه‌سێك كه جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییان له‌به‌ردابووه‌و له‌ناو خۆپیشانده‌راندابوون و رۆژنامه‌نووسان به به‌ڵته‌جییه‌كان ناویانبردن هێرش ده‌كرێته سه‌ر رۆژنامه‌وانان ، به‌لام خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ر لییان دینه‌ده‌نگ و راویان ده‌نێن.
به‌بڕوای رۆژنامه‌نووسان‌و خۆپشانده‌رانی ئازادیخواز ئه‌وانه‌ی به‌جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر رۆژنامه‌نووسان ئه‌وانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه نێردراون‌و رۆژنامه‌نووسان به‌وان ده‌ڵێن (به‌ڵته‌جییه‌كان)ی ده‌سه‌ڵات.
به‌لته‌جیه،وشه‌یه‌كه له‌كاتی شۆرشه‌كه‌ی میسردا به‌كار ئه‌هێنرا،كۆمه‌لێك خه‌ڵكی سه‌سه‌ریی و شه‌لاتین به پاره به‌کرێگیراون له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه.
********************
گه‌ڕانه‌وه بۆ کوردستان:
چه‌ند نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسێکی کوردستانپۆست بڕیاریان دا بۆ کوردستان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پشتگیرییکردن و چوونه نێو جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیو و نه‌ترسی سلێمانی و کوردستان، لێره‌وه داوا له نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و که‌سایه‌تیی دیکه‌ش ده‌که‌ین، به‌تایبه‌تیی ئه‌وانه‌ی ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تێدایه، له‌گه‌ڵماندا بگه‌ڕێنه‌وه، تا پێکه‌وه پلانی گه‌ڕانه‌وه دابنێین، په‌یوه‌ندییمان پێکه‌وه بکه‌ن، بۆ دانانی رێگه و کات و شوێن. (کوردستانپۆست).
*******************************
راستکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ: حه‌وت چه‌كداری ئه‌و هێزه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی نالیا، سووتاون.
ده‌رکه‌وت ئه‌و کاره تیرۆریستییه، که دوێنێ شه‌و دژی که‌ناڵی نالیا ئه‌نجامدراوه به فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی ، تاڵه‌بانی به پیاوه‌کانی خۆی ئه‌نجامیداوه.
به پێی ئه‌وزانیاریانه‌ی كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكیه‌وه له هه‌ولێر به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، 40 که‌سی چه‌کدار به جلی مه‌ده‌نیی و هه‌ندێکیان ده‌ماین داپۆشیبوو، شه‌وی رابردوو په‌لاماری باره‌گای ته‌له‌فزیۆنی نالیایان داوه له سلێمانی، حه‌ره‌سه‌که ده‌ستیان لێده‌کاته‌وه و یه‌کێکیان بریندار ده‌کات و خوێنه‌که‌ی دیاره، ئه‌وانیش ته‌قه‌یان له حه‌ره‌سه‌که کردووه و گولله‌یه‌ک به سکی که‌وتووه، به نه‌شته‌رگه‌ریی توانرا گولله‌که ده‌ربهێنن، نزیکه‌ی 9 ملیۆن دۆلار زیانیان گه‌یاندووه به‌و شوێنه.
............................................
دادوه‌ر و پارێزه‌ره‌کانی ساری سلێمانی چوونه ناو خۆپیشانده‌رانه..
هه‌ر ئێستا ئه‌م هه‌واڵه‌مان به‌ده‌ست گه‌یشت که کۆمه‌لیکی زۆر له یاساناسان له دادوه‌ران و پاریزه‌ران چوونه نێو ئاپۆره‌ی خۆپیشانده‌رانی سڵیمانییه.
...............................................
رانیه‌ش خرۆشا..هەرئیستا لە شاری رانیە خۆپیشاندان دەستی پێ‌کرد و تەواوی دوکانەکانی ناو
بازار داخراون و خەڵک کۆبوونەوە لەناو بازار و خوێندکارانی زانکۆش لە ناو
زانکۆ لە خۆ ئامادەکردندان بۆ خۆنیشاندان ...
...............................................
سه‌رچاوه‌یه‌ک ئه‌م هه‌واڵه‌ی پێڕاگه‌یاندین..
تۆزیك لەمەوبیش وەزارەتە فاسیدەكەى بەناو بیشمەركەى حكومەتى هەریم هیزەكانى زیرەفانى بەرەو ناو فەرماندەیى كشتى لە تاسلوجە كواستەوە بۆ جاوبەستنى خەلكیش هیزەكانى سەرۆكایەتى ئەركانى یەكیتیش لەناو شارى سلیمانى بلاوكراونەتەوە. دلنیایان ئەكەینەوە كە شارى هەلمەت وقوربانى جیكاى جاشى كلك زەردى تیانابیتەوە وخۆراكرى ئەم شارە زۆر لە كوللەكانى ئەوان تیز ترە.
.....................................
دروشمه‌کانی خۆپیشاندان:
خوێنی لاوانتان ڕژان ..... ڕووتان ڕه‌ش بوو له جیهان
خوێنی لاوانتان ڕژان ..... بۆ کوێ ده‌چن دوژمنان
زێره‌ڤانی ڕیسوایه ..... وه‌کو جاشولکه وایه
ئه‌ی زێره‌ڤانی خوێڕی ..... ناوت سوکه و سه‌رشۆڕی
زێره‌ڤانی وه‌ک جاشن ..... ترسنۆک و ڕووڕه‌شن
سه‌رده‌شت و ڕێژوانتان کوشت ..... ده‌ک داڕزێن به‌دڕه‌وشت
تۆ ئه‌ی مه‌سعود بارزانی ..... سه‌رۆکی دزه‌کانی
تۆ ئه‌ی مه‌سعود بارزانی .... سه‌رۆکی خوێنڕێژانی
جاش جاش بارزانی .... سه‌رۆکی دزه‌کانی
جاش جاش بارزانی ..... ڕیسواترین ئینسانی
جاش جاش بارزانی ..... ڕووڕه‌شی کوردستانی
له شنۆ* هه‌تا سلێمانی ..... تاوانباره بارزانی
* (ساڵی 1979 قیاده مووه‌قه‌ته 13 لاوی له خۆپیشاندانی شاری (شنۆ)دا شه‌هید کرد، چونکه ئه‌و لاوانه گوتبوویان: جاشه‌کانی قیاده ..... ڕه‌نجی کوردیان به‌با دا)
.......................................
شاردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌کانی شه‌هیدانی 17 شوبات.
ئیوارەى دوێنێ سەعات (6 بۆ 7) بەروارى 19/2/2011 هێزێكى ئەمنیى چەكدار كە زیاتر لە (10) شۆفرلێت و میكزەمینى پڕ لە چەكداربوون، تا درەنگانێ لە گردى (سەلم بەگ)ى شارى سلێمانى بوون كە گۆڕى جەبار فەرمان و ابیراهیم ئەحمەد و بەرپرسانى دیكەى (ى، ن،ك)ى لێیە، كە گومانى زۆر دەبرێت، تەرمى ئەو شەهیدانەیان شاردبێتەوە كە لە خۆپیشاندانەكەى (17)ى شوبات لە بەردەم لقى چوارى پارتیدا شەهید بوون.
************************
پاش كه‌مێكی تر كۆسره‌ت ره‌سوڵ په‌یامێك بۆ خه‌ڵكی سلێمانی راده‌گه‌یه‌نێت سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له نووسینگه‌ی تایبه‌تی کۆسره‌ت ره‌سوڵ پییڕاگه‌یاندین که پاش كه‌مێكی تر كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری یه‌كێتی
په‌یامێكی نوسراو بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی راده‌گه‌یه‌نێت.
***********************
کۆیه‌ی حاجی قادری کۆیه، ده‌ستی به خۆپیشاندان کرد..هه‌ر ئێستا سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو ئاسایشی رۆژهه‌ڵات به کوردستانپۆستی راگه‌یاند ، که خۆپیشاندان له کۆیه ده‌ستی پێ‌کرد.
************************
له چه‌مچه‌مال جاشه‌کلک زه‌رده‌کان ته‌قه له خه‌لکی ده‌که‌ن..هه‌ر ئیستا سه‌رچاوه‌یه‌ک له ناو لقی چه‌مچه‌ماڵی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود پییڕاگه‌یاندین ، جاشه‌کلکزه‌رده‌کان ته‌قه له خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ری و راپه‌ڕیوی چه‌مچه‌ماڵ ده‌که‌ن.
************************
به هاوکاری جه‌لال تاله‌بانی نالیا سووتا ، بیانیه‌کانیش وا خه‌ریکه سڵیمانی چۆڵ ده‌که‌ن.دوێنێ شه‌و هێزێکی زۆری پارتی(زرێڤانی) له باره‌گاکانی سکرتاریه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه به‌وه‌و گوندی ئه‌ڵمانی که باره‌گای ته‌له‌فزیۆنی نالیای تیایه ، رۆیشتن و په‌لامارییاندا و له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ئاگریان تێبه‌ردا. نالیا ته‌له‌فزیۆنێکه که تازه له په‌خشی تیست دایه ، رووماڵی هه‌واڵ و روداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی خه‌ڵکی سڵیمانی و په‌لاماره‌کانی چه‌کداره‌کانی پارتی ده‌کرد.
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سڵیمانی ئه‌وه یه‌که‌م کاری دیاری سه‌رۆک کۆماری عێراقه که ئه‌نجامیده‌دا.
ده‌بێ بووترێت دانیشتوانی گوندی ئه‌ڵمانی له بیانییه‌کان به هۆی ئه‌و په‌لاماردان و کاره قیزه‌وه‌نه ، بارگه‌یان پیچاوه‌ته‌وه و به‌روه فڕگه‌ی سلێمانی رۆیشتوون ، به‌جییده‌هێڵن.
که‌ڵجه‌ری خێڵه‌کی له سوتاندن و تۆقاندن و تیرۆر ، بۆته به‌شێکی دانه‌براوی ده‌سه‌لاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه و ،سه‌ڵماندیان که کاتێ ده‌که‌ونه ته‌نگه‌تاوییه دوودڵی ناکه‌ن له باکارهێنانی..
***********************
سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ نزیک له ئازاد جوندیانییه‌وه به کوردستانپۆستی راگه‌یاند که هیزی زرێڤانی که ناسراوه به جاشه کلکزه‌رده‌کانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له‌به‌رده‌م هاوار و فشاری خه‌لکی راپه‌ڕیوی کوردستان به‌شیکیان له سلێمانی هه‌لاتوون .. جه‌ماوه‌ر بڕیاریداوه تا یه‌ک جاشی کلکزه‌رد له‌و شاره بمێنی له خۆپیشاندان ناکه‌ون.
***********************
1) ئافه‌رین جه‌ماوه‌ری ده‌ربه‌ندیخان بۆ خۆتان و دروشمتان: (ئێمه ده‌ربه‌ندیخانیین، دژی زێڕه‌ڤانیین)
بانگه‌وازێک بۆ هاوڵاتیانی کورد له گه‌رمیان، کۆیه، رانییه، قه‌ڵادزێ، پشده‌ر، هه‌ڵه‌بجه، شاره‌زوور، سه‌یساد‌ق، ده‌ربه‌ندیخان، که‌لار، کفری، هه‌ولێر، دهۆک، زاخۆ، مه‌خمور، خانه‌قین و که‌رکوک، بۆ هه‌موو هاوڵاتیی و نیشتیمانپه‌روه‌رێکی تر... داواتان لێده‌که‌ین به ده‌نگ خه‌ڵکی سلێمانییه‌وه بچن، ئێوه‌ش بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان،خۆپیشاندان و راپه‌رین ئه‌نجام بده‌ن، دیاره ئه‌م ده‌سه‌ڵاته مافیایه گوێ له داخوازییه‌کانی گه‌ل ناگرێت، ده‌بێت بڕوات و نه‌مێنێت.
داوا له هێزه چه‌کداره‌کان ده‌که‌ین وه‌ک میسر و تونس، ئێوه‌ش بچنه پاڵ جه‌ماوه‌ری خۆتان و پشتگیریی بکه‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست