دەسەڵاتێکی پاشایەتی لەوڵاتێکی نادیموکرات و نائازادو دیکتاتۆردا
Thursday, 18/04/2013, 12:00
لاتان سەیر نەبێ کاتێ کەدەڵێم دەسەڵاتێکی پاشایەتی ،من ئەوەی درکم پێکردبێت وای بینم کەئەم دەسەڵاتەی ئەمڕۆ تەقلیدی دەسەڵاتی پاشایەتیە، بەڵام بەڕوکارێکی جیاواز تر ،
ئەم چوار وشەیە کەمن نوسیومن و کردومە بەناو نیشانی بابەتەکە ڕەنگە زۆرجیاواز بن ،بەڵێ ئەوەی دیارە ئەمڕۆ لەوڵاتی ئێمە ئەو وڵاتەی کەئاواتی هەمو کوردانەو بەکوردستانی ئازاد کراو ناوزەند کراوە، بەڵام چ ئازادیەک؟ ڕاستە ئازاد لەدەست دوژمن بەڵام داگیر کراو لەلایەن پاشاو بنەماڵەوە ،ئەوەی ئەمڕۆ حوکمی ئەم پارچە ئازاد و بەناو دیموکراتە دەکات دیارەکێن راستە هەندێ لەوان شۆرشگێر بونە لەسەردەمی شاخ دا نکۆڵی لەوە ناکەین کەخەباتیان کردوە بۆئەم کوردستانە بەناو ئازادە بەڵام ئەوەی کە ئەمڕۆدەکرێت دەبێ لەهەقی ئەوەبێت کەساڵانێ لەشاخ بوون، شۆرشگێری ڕستەقینە ئەو کەسەیە کاتێ شۆرشەکەی بەئەنجام دەکات دەس بەرداری دەسەڵات ببێ نەوەک وەک ئەمانە ڕۆژلەدوای ڕۆژ دەموچاوی تازەی نەوەکانیانمان پییشان بدەن ویەک لەدوای یەک بیان هێنن و بیان کەن بەحاکم وکاربەدەست بەکەیفی خۆیان پلەو مەنسەبیان بەسەردا دابەش بکەن زۆرن ئەوانەی تا دوێنێ منداڵێ بون و بەس، کەچی ئەمڕۆ دەیان بینین چین لەکوێ بون ولەکوێوە هاتن بونە هەقدارو دەم ڕاستی میلەت ،تەنیا لەبەر ئەوەی نەوەی پاشان یان ڕون تر بڵێم کەلە بنە ماڵەن چ جا بنەمالەی زەرد یان سەوز کە ئەم دورەنگە زۆر ئاشنان بە خۆێنەرو بە میلەت چونکە لەوەتای هەین ئەم خاکە بەناو ئازادە مان دورەنگەو دوو بەشە بگرە هەموشتی لەسایەی دەسەڵاتی ئەماندا دوو لەت کراوە تەنانەت مەلاکانمان دوو رەنگ بەڕێوە بەر و...هتد ،وەلەگەڵ ئەم دوڕەنگیەشدا دوناویشمان زۆرە وەک ئافرەتان ژنان ،قوتابیان خۆێندکاران .... کەئەمانەش نمونەی کارەجوانەکانم ئەم دوپاشایەن کە هەموو شتێکیان دووبەش کردوە لەبەینی خۆیاندا ئەمکارانەو هێنانی نەوەکانیان بۆناو دەسەڵات پاشایەتی ئەوان دەسەلمێنێت وپیشانی دەدەن کە حوکمەکەیان پاشایەتیە بەڵام بەشێوەی پێشوو نا،
وەلێرەوە دەمەوێت بچمە سەر نادیموکراتیەکە ،دیارە کەوڵاتێ دموکرات بێت بەروبومی دیموکراتیی ڕون وئاشکرا دیارە لەهەر وڵاتێ لەپێش چاو میلەت ،بەڵام ئێمە هیچمان نەدیوە لەو بەروبومە کەچی یەشتا وڵاتەکەمان بەحساب دیموکراسیە بەڵێ ڕاستە بەڵام بۆ كێ؟ بۆ ئەم دوو بنەماڵە نەک بۆ هەموان من یان چەندانی وەک من هاوڵاتی، دیموکراسیەت لەچی دا ببینین لەوە دا کەبەبەرچاومانە وە هەمووشتێ لە دیوەخانەکەی پاشاوە بەدەنگی زۆرینە تێ دەپەڕێت هەموو بڕیارێ لەدەس زەردو سەوزدایە ئەوەیە دیموکراتیەت کە لەباڵاترین پلەوە تا نزم ترین پلە دابەشی بکەن بەسەر خۆیاندا،وە لەسایەی ئەم دیموکراتیەی ئەماندا زۆرن ئەوانەی ماڵی ئەم میلەتەدەخۆن و خۆیانی پێ قەلەو و دەوڵەمەند دەکەن ونەوەکانیان پۆزوگەزاف لێدەدەن بەسەر میلەتی هەژارو بەشخوراودا دیموکراسیەت و ئازادی بۆ بنەماڵەو گەندەڵە کانە کەبەکەیفی خۆیان پارەو قوتی ئەم میلەتە هەژارە بخۆن بەئاشکراو بێ پەردە بیناو ڤێلای خۆش خۆش لێبدەن لەشوێنە گەشتیاریەکانی کوردستانا هەموو خاکی کوردستان سیم بەن بکەن بۆخۆیان کەچی پاشامان درک بەم هەموو گەندەلێە ناکات و قەت ناپرسێت نە لەخۆی نە لە گەندەڵەکانی دەورو بەری ئەم پارە لەکۆێوە دێنن بەچی پەیایی دەکەن؟جەنابیان خۆیان بێ ئاگا کردوە نای بینن وڵات شامی شەریفە خۆ ئەگەر تەنیا لەخۆیەوە سەیر بکات و سەیرێکی ڕابردوو بکات دەبینێ چەندە جیاوازە سەیرێکی دەورو بەری بکات کەپڕە لەگەندەڵ بەڕونی بۆی دەردەکەوێت ئەوەی کە ئەمڕدەوترێت لەشەقام ڕاست و درووستە ،بابێینە سەر ئازادیەکەیان کەساڵانیەکە خۆیانی پێوە هەڵدەکێشن لەمیدیاکانیانەوە بەبەروو بومی چەنساڵەی خەباتی پاشاکانیان دەزانن،بابزانیین چ ئازادیەکی سنوردار ئەو ئازادیەی کەنەتوانی داوای هەقی خۆت بکەیت کەمافی دەنگ هەڵ بڕینت نەبێت مافی ئەوەت نەبێت خۆپیشاندانێ ئەنجام بدەی دەبەێت بەمەرج بێت ئەوەیە ئازادی لەوڵاتێکدا بەهای ئینسان نەبێت لەوەڵام دانەوەی بەردێکدا چواردەور گولە باران بکەیت خۆێن ڕشتنی مڕۆڤ وئاوخواردنەوە وەک یەک بێت ،بارەگاکانی حیزب لە خۆێنی ئینسان بەبەهاتربێت ئەوئازادیەیی کەئەمڕۆ لە داموو دەزگاکاندا هەیە کەناوێری بەئازادانە بڵێیت سەربە چ حزب و ڕێکخراوێکی چونکە نان بڕاوت دەکەن ئەوەئازادیە لەم وڵاتە کەسۆرانی مامەحەمەو سەردەشت عوسمان لەسەر چەند دێرێک گولەباران کران یان ئەوەی کە سەید ئەکرەم ئەمڕۆ لەزینداندا یە بەهۆی وتنی چەند ڕاستیەکەوە وەچەندانی تر.....
بەڵێ ئازادی هەیە ناڵێم نیە بەڵام بۆکێ؟؟!!!
بۆ بکوژەکانی سەردەشت و سوران و بکوژەکانی ئەو گەنجە خۆێن گەرمانەی لە١٧شوباتدا کرانە قوربانی بارەگا حزبیەکان و ئەم دەسەڵاتە گەندەڵەی ئەمڕۆ،
بۆیە من دەڵێم هیچ کات ئازادی نەبوە بۆتاکی کورد لەکوردستاندا لێرەداو لەدوای ئازادی بابچینە سەر دیکتاتۆریەتەمسەقەفەکەی ئەم دوو حیزبە باڵا دەستەی کوردستان ئەم دوو بنەماڵەیە،
ئەگەر ئاوڕێ لەدواوە بدەینەوەو تەماشایەکی دەورو بەرەکەمان بکەین دەبینین چەندە ها دیکتاتۆر هەبون وئێستا لەناو چون بەڵام ئێمە هەمو ئەوانەو کارەکانی ئەوانمان لە بیرە ئەوانیش دەسەڵاتەکەی سدام حسین وحوسنی ناموبارەک و معمرقزافی ئێستای بەشار اسد
هەریەک لەمانەجگە لەخۆیان کەهەمووشتێک لەژێر سوڵتەیاندا بو نەوەکانیشیان بەتایبەت کوڕکانیان با ڵادەست کردبوو پلەو مەنسەبیان بەسەردا دابەش کرابوون هەموو شتێ هەرخۆیان بوون لەپێناو مانەوەی خۆیانیشدا بینیمان چیان کرد چەندە هاوڵاتیان کردە قوربان دەسە ڵاتەکەیان وچەندەها کاری تر....
ئێستە ئەم شێوازە حوکمەی لای خۆشمان بزانە چەندە جیاوازە لەگەڵ ئەوانەی پێشوو ئاماژەم پێداوە،
لەم وڵاتەی ئێمەش دا ڕون و ئاشکرایە دەسەڵات دابەشکراوە بەسەر دوو حیزبدا وەلەناو ئەوحیزبانەشدا دیارە کە هەمان شێوەی ئەوانەی ڕابردوو ئەمانیش کوڕەکانیان و نەوەکانیان باڵدەستن و خاوەنی پلەو مەنسەبی تایبەتن هەموو شتێکیان دابەش کردوە بەسەر کەسە نزیکەکانیاندا و بەئاشکرا ماڵ وسامانی ئەم میلەتە بەهەدەر دەدەن چ جیاوازیەک هەیەلەنێوان دیکتاتۆرەکا ن و ئەم پاشایانەی لای ئێمەدا کەئامانیش ئامادەییان تیایە هەموو کارێک بکەن لە پێناو مانەوەی دەسەڵاتەکەیاندا و وەبینیشمان کردیان لە ڕابردوو دا خوانەخواستە ئەگەر بێت و میلەت وەک سوریا یان لیبیا یان میسر لێیان ڕاپەڕێ ئەوکات ڕووی ڕاسەقینەی ئەمانیش بە ئاشکرا دەر دەکەوێت کە هیچ جیاوازیان نیە لەگەڵ ئەواندا خۆدیارە لەوان خراپ تر دەبن نەک باشتر.وەکارەکانی ڕابردویان شایەتی ئەو ڕاسیەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست