گۆڕانكارى نوێی وەزارەتى ناوخۆ لە كوێیه؟!
Wednesday, 06/05/2009, 12:00
1541 بینراوە
بە پێى گۆِرانكارى نوێ لە دەم و دەزگاكانى سەر بە ئیدارەى یەكێتى و پاش یەكگرتنەوەى وەزارەتەكان بەتایبەتى وەزارەتى ناوخۆ .. من دەمەوێت بە كورتى باس لە گۆڕانكارییەكان بكەم لە وەزارەتى ناوخۆدا كە ئێستا بەشێكى زۆرى ئەم وەزارەتە لە شوێنى خۆى ماوە و كار دەكات و كاریش ناكات ئایا ئەمە تا سەر دەبێت چونكە زۆرێك لە هەواڵەكان وا دەگەێنێت كە ئەم وەزارەتە وا بە ئاسانى یەك ناگرێتەوە تا 4 بۆ 6 مانگى تر دەڕوات ئایا ئەمە ڕاستە ! لە كاتێكدا دەبوایە زۆر بە عەقڵێكى فراوان و پسپۆریانە بیریان لە یەكگرتنەوە بكردایە نەك بەشێوەیەك كە گشت فەرمانبەر و كارمەندانى ئەم وەزارەتە سەریان لێشێواوە و كاتیًَك هەندێكیان داواى گواستنەوە دەكەن دەلێن پەلە مەكەن و هەندێكیشیان بە ئارەزووى خۆیان كوێیان بەدڵ بێت دەڕوات بۆ ئەوێ ئەمە لە لایەكەوە لە لایەكى ترەوە ئێستاش نازانرێت وەزیرى ڕاستەقینە كێیە و كێ ئیمزاى وەزیر دەكات چونكە من خۆم نوسراوێكم ئاراستە وەزارەتى ناوخۆ كردووە ئەوە بۆ ماوەى 1 مانگ دەبێت جوابى نیە ئایا لەبەر ئەوەیە كە وەزیر وەهمیە یان نیە ... وە گۆڕانكارى لە پۆستێكدا كراوە نازانم ئەوە لەچ ڕوویەكەوەیە بەڕێوەبەرى پۆلیسى گشتى بە وەكالەت (لیوا ڕزگار لە ڕۆژنامەكاندا ئاماژەى پێداوە لە پۆستى بەڕێوەبەرى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى لابراوە و كراوە بە وەكیلى بەڕێوەبەرى گشتى پۆلیس وە پۆستەكەى ئەویان داوە بە (عمید ئاراس كە لە ئێستادا دوو جۆر و دوو ڕەنگى (عمید) هەیە لە بەڕێوەبەرى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى (عمید ئاراس و عمید ئەكرەم) كە عەمید ئاراس بەڕێوەبەرى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانیە و عمید ئەكرەم بەڕێوەبەرى بەشێكە لەو دەزگایە ئەمە چ ڕاوایە ئەمان لەچى !!! باشە دەبێت پلەى سەربازى سوكایەتى پێ بكرێت باشە دەبێت پلەى سەربازى فەرقى بێ چاوانى هەبێت لە كاتێكدا عمید ئاراس بەڕێوەبەرى ڕەگەزنامەى سلێمانى بوو (لیوا فازل) لێپسراوى بەشى جوڵان بوو لە پۆلیسى گشتى وە چەند لیوایەك هەیە لێپرسراوى حەرەس و لێپسراوى پرسگەن لە پۆلیسى گشتى .. باشە ئەگەر كوتلە بازى نەبێت ئەمە چیە .. عمید ئاراس تا دوێنێ بوو لە كەمەرى وەزیرى ناوخۆ نادەبۆوە بەڵام كە ئەو ڕۆى بە پەنتەڕناش خۆى گەیاندە مەڵبەندى سلێمانى و پەلامارى دەستى بەرزانى دا بۆ ئەوەى بیكەن بە بەڕێوەبەرى و لاى نەبەن .. من بۆ خۆم كەسێكم بەدواى گەندەڵەكان و كوتلەبازەكان و ناڕێكەكاندا دەگەڕێم وا بزانم ماوەیەكە عمید ئاراسى پۆلیس دەوامى ڕەسمى دەكات كە من بەچاوى خۆم بینیم بە جل و بەرگى مەدەنیە لەگەڵ ماستاوچیەكانى چواردەورى و توڵەكانى بەردەم دەرگاكەى .. باشە ئایا ئێوە لە دەزگاى زانیارى كار دەكەن ئایا ئێوە مافیان ئایا ئێوە لە خۆتان دەترسن ؟ خۆزگە گشت ئەوانەى ڕاست و دروست لە بەڕێوەبردنى كاردا ئەم دیمەنەیان دەبینى كە من بینیم بڕواتان بێت وام زانى (سهدام حسێن) زیندو بۆتەوە و هاتووە بۆ پۆلیسى سلێمانى كە بە هەشت حمایەى شەخێى خۆى هەریەكەو بەلایەكدا تێدەپەڕین باشە خۆ (FBI و CIA)یش وا ناكات یان دەڵێن بەیانیان كاتێك بەرەو بەڕێوەبەرایەتى دێت هەر سەیارەیە و بەلایەكدا دەڕٍوات و پێشى سەیارەكانیان لێزەرى سور و سپى پێوەیە و پاسەوانى مروریش دەشڵەژێ باشە ئەوە خۆدەرخستنە جا خۆ ئەگەر خۆدەرخستنیش بێت جەنابت لەوەدا نەماویت .. هەروەها دەڵێن مامە عمید ئاراس زۆر زۆر توند و تۆڵە لە ڕەفتارى لەگەڵ كامەنداندا باشە بۆ لە پێشەوە خۆى و دارو دەستەكە چاك ناكات كە جەلى مەدەنى دەوامى ڕەسمى دەكەن خۆ لەو كارمەندانەى تر زیاتر نین كە هەر ڕۆژە و بە ڕەنگێكى جیاواز داغڵى پۆلیس دەبن وەكو ئەوەى بەم ڕاگەیەنراوە كە هەر بەو شێوەیە دەوامى ڕەسمى دەكەن باشە وەختى خۆى كە بەڕێوەبەرى ڕەگەزنامە بوویت بۆ وا دەوامت نادەكرد .
وە هەروەها ماستاو چى و كۆنە بەعسى (مفەوەز / فەرەیدون كە پێشتر بەردەستى و قەڵەم سڕى (لیوا ڕزگار) بوو هەتا ئەو بەڕێوەبەر بوو خۆى شاخى پۆلیس بوو بەڵام لەوەتەى (عمید ئاراس) بووە بە پۆلیس پشتى تێ كردووە و ڕووى گەشى كردۆتە ئەو و دەستى كردووە بە ماستاو قسە بردن و قسە هێنان و ناو زڕاندنى ئەفسەر و كارمەندان بەس بۆ ئەوەى جێگەكەى وەكو جارانى بەعسێتى خۆش بێت .. كە هەر ئەم زاتە بوو (مفەوەز حمە ساڵحى دەركرد لە كارگێڕى بۆ ئەوەى بەڕێوەبەر پێى بڵێت كە تۆ لە جیاتى منى! باشە خۆ جەنابت لە حمە سالح گەندەڵترى .. نازانم ئەمە هەست بە خۆى ناكات چ مرۆڤێكە؟
زۆرى تریشم پێیە بەڵام من بە پێویستى نازانم هەموو شتەكان بورژێنم چونكە لەوانەیە بەخۆیاندا بچنەوە و واز لەو هەڵسوكەوتە بێنن كە لە هەڵسوكەوتى گەنجێكى تازە هەڵچوو دەچێت .. مامە عمید ئاراس ئەم هەڵەیەت هەیە و چاكى بكەرەوە و بە هەڵەكانتا بچۆرەوە چونكە ئەو ڕەفتارانەى كە ئێوە و مانان دەیكەن دەبوایە لە شارێكى وەكو كەركوك و فەلوجە و بەغدادا بتان كردایە نەك لەناو 500 پۆلیسدا بۆیە من بە پێویستى نازانم ئەو جۆرە پاسەوانیەى جەنابت بە 8 پاسەوان بێت چونكە ئەو شوێنەى جەنابتى لێى شوێنى زۆرێك لە تۆ باڵا دەستر بووە و بەو شێوەیەى تۆیان نەكردووە .. بەسە كوتلە بازى بەسە ماستاو ..
چونكە من خۆم بە چاوى خۆم بینیم كە جەماعەتى مەڵبەندى سلێمانى بە پێڕ و براكەى بەرزانى ئەنحمەد كوردە و ئەحمەد كوردە بە تەلەفۆن پیرۆز بایى لێ دەكردیت ..
وە من ڕاستى قسەكانم ڕوون و ئاشكرایە كە یەكێتى نیشتمانى كوردستان / مەڵبەندى سلێمانى تۆیان بۆ ئەو شوێنە تەخان كردووە .. من لێرەدا دەڵێم زۆر وتن قوڕعان خۆشە