ئەمیش ئاستانەى خەلیفە هەڵى كردووە و بەناوگەڵى فتواى (مەسعود و جەلال) دا دێ
Thursday, 02/04/2009, 12:00
1753 بینراوە
ئێمە گەلێكى ئەوەندە ترسنۆك و هەمیشە لە ئاست دوژمناندا لە سەر چۆك نەبوین ، ئێمە بەدرێژایی مێژووى داگیر كردن و ژێر دەستەییمان دوژمن نەیتوانیوە دەستەمۆمان بكات و گڕى ئازادى ناو دەروونمان كپ بكاتەوە ، تا دوژمن دڵ رەقتر بوبێ ئێمە پتر یاخى بوین و زیاتر كێوى ورەو خۆڕاگریمان سەختتر و بەرزتر بوە ، ئاغاى جەلالى نازانم تۆ كێ و لەكوێ فێرى ئەم چۆكدادان وشەكر شكاندنە بویـت ؟ تۆ لەئاست و لەبەرامبەر كادر و ئەندامانى حزبەكەتدا وەك مار ژەهر دەڕشێنیتەوە و لە پشت مایكرۆفۆنەوە هەر نەڕەت دێ ، خێرە لە بەردەم جەلاد و داگیر كەرە شۆڤینیە چاو بەكورد هەڵنەهاتووەكاندا هەمیشە شەرمن و بودەڵە و مل كەچ وەك لە قافا گیراو زەلیل دەوەستى ، پیاوى مەرد ئەوەیە لە ئاستى دوژمن و ناحەزەكانیدا پیاوەنە بێتە جواب ، تۆیەكى لەبلەبانى زمان لوسی بەناو دیپلۆماس و زیاتر لە نیو سەدە تێكۆشەر هیچ قسەیەكى ترت جگە لەو چەند وشە پڕلەخەجاڵەتیەت شك نەبرد لە توركیا بیكەى ئەوەنەبێ بڵێى بیركردنەوە و قسەكردن لە دەوڵەتى كوردى خەونى شاعیرانەیە ؟ بۆ خەونى شاعیرانە نەبوو تۆ لە ئەوروپاوە هاتیتەوە ناو كوردستانى ئازاد بووى دواى راپەرین ؟
بۆ خەونى شاعیرانە و خەیاڵ پڵاوى نەبوو تۆ ببیتە سەرۆك كۆمارى عێراق ؟ بۆ خەونى شاعیرانە نەبوو نیوەى زەوى و زارى سلێمانى ودەوروبەرى و دەیان تەلار و كۆشكى گەورەگەورە لە سەر بنەماڵە و كەسوكارتان تاپۆبێت و ببنە خاوەنى گەورەترین كۆمپانیاى بازرگانى هاوشێوەى نۆكان و دەیان سۆپەر ماركێتى دیارى شارەكان و سەدان ملێۆن دۆلارى كاش ؟ ئێمەیەك نەوە لە دواى نەوە مەشخەڵى هەمیشە گڕگرتووى نەورۆزمان تائێستا هەر بەبەرزى هێشتبێتەوەو كۆنترین نەتەوەى ناوچەكە و گەورەترین نەتەوەى بێ نیشتمان و بێ ئاڵاین گەر باس لە دەوڵەت و بیرۆكەى سەربەخۆیی بكەین خەون و خەیاڵى شاعیرانەیە ؟ بۆپەیڤ و وشە رازاوە و بۆنخۆش و هەمیشە سركەكانى شاعیران جوانتر و شكۆدارتربوون یا شەكر شكاندنە نابەجێ كانى تۆ ؟ خۆزگە باڵاتان بەقەت یەك دێڕ شعرى ئەى رەقیب و نەورۆز و دارى ئازادى بەرز بوایە ، خۆزگە یامن كورد نەبوومایە یا تۆ و مەسعودى مچۆ كورد نەبانایە ، بڵێن چى قەدەر خستوینیەتە ناو یەك نیشتمان و یەك خاكەوە ، تاوانمان چیە گەر ئێوە بەكورد لەدایك بوون و بە زۆڵى دەمرن ، تاوانمان چیە بیژوى وا بە نیشتمان و شەرەفى میللەتێكەوە دەنوسێن و دەبنە پەڵەیەكى رەش بە تەوێڵى سەرفرازى میللەتێكەوە ، شاعیر ناحەقى نەبوە كەوتوویەتى (ئەگەر هات و بەڵا هات زاوا دەبێ بوكێ موقەددەراتى قەومێ دەدرێ بەنێرە موكێ) ، لەكۆتایدا دەبێ بە جەماوەرى گەلە ستەم دیدەو بێ بەشەكەم بڵێم گەر تۆڵەى خۆتان لە لیستى جەلال و مەسعود نەكەنەوە لەكاتى هەڵبژاردنەكاندا ئەوا ئێوە شایەنى نەك هەر ئەو قسەیەن بەڵكو شایەنى ئەوەن ببنە نۆكەر و كۆیلەى بەر دەربارى عەجەم و توركە دڕندەكان.