کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە ناوی کۆکردنەوەی یارمەتیی بۆ لێقەوماوانی (وان)، ڕێكخراوی خێرخوازیی بارزانی بەشێکی زۆری یارمەتییەکە بۆ خۆیان دەبەن

Wednesday, 16/11/2011, 12:00


كوردستانپۆست/په‌يامنێری سه‌لاحه‌دين
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ موسا ئه‌حمه‌د جێگڕی شيخ عه‌زيز سه‌رۆكی ريكخراوی خێرخوازی بارزانی له‌ پيرمامه‌وه‌، گه‌وره‌ترين گه‌ندڵیی ئه‌و رێكخراوه‌ی ئاشكرا كرد، به‌وه‌ی برياره‌ رۆژی 5 شه‌ممه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ١٧/١١/٢٠١١ ، رێكخراوی خير خوازی بارزانی له‌ مه‌راسيميكدا له‌ كۆمه‌لگای پيرزين نيوان هه‌ولير و سه‌لاحه‌دين ،به‌ناوی ناردنی كۆمه‌ك و هاوكاریی جۆراو له‌ كه‌ل و په‌ل بۆ ليقه‌وماوان و زه‌ره‌ر لێكه‌وتوانی ئه‌و رووداوه‌ی كه‌ بومه‌له‌رزه‌يه‌كی به‌هيز شاری وانی كوردانی باكوری كوردستانی گرتۆته‌وه‌و، ئه‌و رێكخراوه‌ش سه‌رپه‌رشتی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری كردووه‌ له‌ ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمايه‌ دارو بازرگانانی هه‌وليرو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ زياتر له‌ ٥٠٠ ده‌فته‌ر دۆلار وه‌ك دراوی نه‌ختينه‌ له‌ كه‌سه‌ ده‌وله‌مه‌نده‌كان وه‌رگيراوه‌، جگه‌ له‌ كه‌لو په‌ل و پيداويستی جۆراو جۆر بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ سه‌رماگوزه‌ره‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ بايی نزيكه‌ی ٢٠٠ ده‌فته‌ر دۆلاريش له‌ به‌تانی و راخه‌ر و سوپا و خه‌يمه‌ و پيداويستی ديكه‌ له‌ خه‌لكی كۆكراوه‌تەوه‌، به‌لام ته‌نها ئه‌و رێكخراوه‌ ئه‌و كه‌لو په‌لانه‌ی ئاماده‌ كردووه‌ كه‌ له‌ مه‌راسيمێكدا بۆ شاری وانی بنيريت!
سه‌رچاوه‌يه‌كيش له‌ راگه‌ياندنی ژووری بازرگانی و پيشه‌ سازیی هه‌ريمی كوردستان، نزيك له‌ دارايی جه‌ليل خه‌ياته‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ ڕێكخراوی خيرخوازی بارزانی ئه‌مه‌ بۆ جاری دە يه‌مه‌ به‌ نامه‌و شيوازی جۆراو جۆره‌وه‌ هاوكاری و كۆمه‌كی پاره‌ وه‌رگرتن پەیداده‌كات، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ حكومه‌ت و ده‌زگا نيوده‌وله‌تيیه‌ دۆسته‌كانی پارتی پاره‌ وه‌رده‌گريت و بۆ كاری تايبه‌تی بنه‌ماله‌ی بارزانی به‌كاريان ده‌هينيت.
سه‌رچاوه‌ نزيكه‌كه‌ی موسا ئه‌حمه‌د كه‌ پياوی يه‌كه‌می مه‌سرۆر بارزانی له‌ پاراستن وخۆيشی بارزانیيه‌، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد‌، كه‌ زۆربه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی هه‌ولێر له‌به‌ر پاراستن ناويرن به‌شداری نه‌كه‌ن، ئه‌و زانياريانه‌يان هه‌يه‌، كه‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی شەش مانگ جارێك زۆربه‌ی ئه‌و داهاته‌ به‌زۆر كۆكراوه‌يه‌ی ئه‌و ريكخراوه‌ی بارزانی بۆ خۆيان ده‌به‌ن، كارو پرۆژه‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆيان گه‌شه‌ پێده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه‌يكی نزيشكيش له‌ شێخ عه‌زيزه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ ئه‌و ريكخراوه‌ی به‌ناو خيرخوازی بارزانی تائيستا ئاماده‌ نه‌بووه‌ به‌ فه‌رمی چيوازی خه‌رج كردنی دارايی بكه‌ويته‌ ژێر ده‌زگای چاوديری دارايه‌وه‌، كه‌ گه‌وره‌ترين گه‌نده‌لی بۆ جاری ٤ هه‌م لیَ ئاشكرابووه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە