کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەلابەختیار بە مالكى وت لە خانەقین ئاڵاى كوردستان هەڵبکه‌ین یا نا؟

Sunday, 16/10/2011, 12:00


بەریزان ئێستا لە شارى خانەقین كە چینێكى خەڵكى دڵسۆزى تێدایە چینێكیش هەیە هەمیشە لە هەوڵى ئەوە دان كە خانەقین تەسلیم بە ئیرادەى پاریزگاى دیالە بكەن و شارى خانەقین بە دەستى مەلا بەختیارەوە دەناڵێنى لە هەموو روویەكەوە كۆمەڵێك بەرپرسى ئیدارى داناوە لەو شارە كە شەریك دزینن نازانم بۆ سەركردایەتى كورد لەم پیاوە بێدەنگە بۆ ئەهێڵن بەم شێوەیە ڕەفتار بكات لە خانەقین وتمان محمود سەنگاوى هاتوتە خانەقین باشە ئیتر توركمان و كونە بەعسیەكان دەوریان نەما و ئیستا لە پۆستەكانیان لا دەبرین و چاكسازى لە نێوان یەكە ئیدارییەكانى شارەكە دەكەن بەڵام لەبەر ئەوەى مەلا بەختیار هەمیشە بەرگرییان لێ دەكات بۆیە لە پۆستەكانیان دور ناخرینەوە بابێینە سەر ئەو كەسەى كە ئەم هەرایەى ناوەتەوە لە شارى خانەقین كە نورى مالكى هیچ پەیوەندیەكى بەم وەزعەوە نیە تەنها (عمید ئازاد دەڵۆ) كە بەڕێوەبەرى پۆلیسى خانەقینە و كۆنە بەعسیە و پیاوى مەلا بەختیارە دزو داوین پیس و گەندەڵە هەموو سیفاتى خراپى هەیە هەمیشە مەلا پشتگیرى لێ دەكات بۆ ئەوەى لە بەڕێوەبەرى لاى نەبە مەلا چەندین پێشمەرگەى كۆنى دەركرد كە پلەیان لە پۆلیسى خانەقین هەموو هەمو رەوانەى شارى كەلارى كرد كەچى ئازادى هێشتەوە بۆ ئەوەى زیاتر لە 300 پۆلیسى وەهمى هەیە لە نێو پۆلیسى خانەقین و پارەكەى دەچێتە خەزێنەى مەلا بەختیارەوە و بۆیە بێدەنگە ئیتر خەڵك چۆن ئەمنیەتى دەپارێزن یان ناى پارێزن كەیفى خۆیەتى و بۆ ئەوەى عمید ئازاد دەلۆ خۆى لەلاى حكومەتى مەركەزیەوە باش بكات چونكە ئەمانە كۆنە بەعسین بۆیە هەمیشە هەوڵ بۆ بەرژەوەندى خۆیان دەدەن ئیتر خانەقین چى لێ دیت چى لى نایە كەیفى خۆیەتى لە ساڵى 2003 ەوە لە خانەقین ئاڵاى كوردستان هەڵ كراوە و كەسیش نەیوتوە داى گرن بۆ بە كتابێكى رەسمى بۆ وەزارەتى ناوخۆى عیراقى بەرز دەكاتەوە كە پرسیان پێ دەكات ئایە راتان چیە لەسەر ئاڵاكى كوردستان داى بگرین لەسەر دائیرەى پۆلیس و دەزگا حكومیەكان لە خانەقین یان داى نەگرین ئەى كورمەتى مالیكى لەخواى گەرەكە لە خانەقین پرسێكى واى پێ بكرێت بۆیە ئەویش لە وەڵامدا ئاراستەى قیادەى عملیاتى دیالە بۆیە وێنەیەك لەو كتابەى مالیكى لە لاى خوارەوە بیبینن دەڵێت ئالاى كوردستان با نەبێت نەها ئالاى عیراق هەڵدەن ...بەڕێزان ئەى ئەگەر پیاوەكەى مەلا بەختیار وانەكاتە نورى مالیكى تا ئێستا بۆ ئەم جۆرە كتابانەى نەردووە بۆ شارەكە هیوادارم قیادەى سیاسى كوردى چیتر لە خراپە كارییەكانى مەلا بەختیار بێدەنگ نەبن كە لە سنورى خانەقینى ئەسیرى دەستی ئەم گەندەڵانە بووە .

کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی نامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین

https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_files/dyale.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە