روونكردنەوەیەك لە عەتا سەراوییەوە بۆ كوردستانپۆست (تازهکراوهتهوه)
Sunday, 15/02/2009, 12:00
1518 بینراوە
لە كوردستانپۆستى بەڕێز بە ناونیشانى "دو سەركردایەتى یەكێتى..." بابەتێك بڵاوكراوەتەوە لەبەروارى 14/2/2009 كە ناوى بەندە بە رەمزى (ع.س) نووسراوە و هەندێك قسەى بێ بناغە بڵاوكراوەتەوە كە گوایە من دەنگم تۆماركردووە و لە ژوورێكى تر بووم. راستییەكەى ئەوەى پەیوەندى بە منەوە هەبێت بە هیچ جۆرێك ئەو بابەتە ئەسڵ و ئەساسى نییە و بەڵكو دواى ئەوەى كە دەنگۆى ئەوە بڵاوبووەوە كە بەڕێز كاك كۆسرەت و چوار ئەندامى مەكتەبى سیاسى دەست لە كاركێشانەوەى خۆیان بۆ بەڕێز جەنابى مام جەلال ناردووە و براى بەڕێزم كاك حامیدى حاجى غالى كاتژمێر 6ى سەرلەئێوارەى رۆژى 13/2/20009 تەلەفۆنى بۆ كردم و كە ئیشى پێمە و بچمە ماڵیان، دواتر چووم بۆ ماڵیان و پێى وتم كە وەزعێكى وا روویداوە و پێم باشە بچین بۆ لاى بەڕێز جەنابى كاك نەوشیروان. منیش لەگەڵى رۆیشتم و كە چووین كاك رزگار عەلى و مامۆستا جوامێر لە ژوورەكەى سەرەوە لەگەڵ بەڕێز كاك نەوشیروان دانیشتبوون. بەندەش نە تەتەرم و نە كەسێكى وام لە ژوورێكى تر دابنیشم و نە ئەخلاق و ماهیەتى منە كە دەنگى كەس تۆمار بكەم بەڵكو بۆ خەمخۆریى و بە تەنگەوە هاتنى یەكێتییەكەمان و قوتاركردنى لەو ئەزمە ماڵوێرانكەرەى كە تێى كەوتووە كە خۆم بە خاوەنى یەكێتى و بەرپرس دەزانم قسەى مەسئولانەى خۆم كردووە و بگرە رەنگە بەندە كە لەسەر ریفۆرم حساب دەكرێم لەو سێ هەڤاڵەى تر كە هێڵى گشتین روونتر و زەقتر داكۆكیم كردبێ و بۆ بەدەنگەوە هاتنى پاراستن و فریاكەوتنى بەڕێز جەنابى كاك نەوشیروان بۆ قوتاركردنى یەكێتى لەو ئەزمەیەى كە تێى كەوتووە و كاك حامیدیش سوێندى خوارد كە وەكو خۆى و برادەرەكانى زیاتر بۆ خەمخۆرى یەكێتى و دۆستایەتى مێژینەى خۆى و بەڕێز كاك نەوشیروان هاتووە بۆ لاى. لەبەرئەوە ئەو بابەتە كە بڵاوكراوەتەوە دورە لە ئەخلاقى كارى رۆژنامەگەری سەربەخۆى ئێوەوە، وە لاى كێش من ئەو دەنگەم لێداوە بێ منەتم با ئەو كەسە خۆى ئاشكرا بكات و لاى كێش هەیە با بڵاوى بكاتەوە.
لەگەڵ رێزم
*عەمید و كارگێڕى فەرماندەیى گشتى
15/2/2009
****************
وهڵامی کوردستانپۆست: ئێمه ئهو ههواڵهمان ڕاستهوخۆ له سلێمانییهوه وهرگرتووه، دیاره به ڕوونکردنهوهکهی بهڕێزتاندا، ههواڵهکه بهشێکی ڕاسته، بۆ بهشهکانی تریش، سهرچاوهی ههوالهکه دهڵی: گوایه بهڕێزتان وتووتانه، ئهو قسانه کراوه و دهنگهکه له ناو موبایلهکهمدا ههیه، بهڵام بۆت لێنهداونهتهوه، ئهوهی دهمێنێتهوه، ئهوهیه، که لێرهدا له خۆت بپرسین: ئهو قسانهی که کاک نهوشیروان و ئهوان لهگهڵ یهکتریدا کردوویانه ، ئایا راستن و کراون، یان نا؟ لهگهڵ ڕێزماندا.