بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


لە بری دیکتاتۆرێک منداڵ دانی ناوچەکە بە جووت وهەندێک جاربە سیانەش دیکتاتۆریان خستۆتەوە!

Sunday, 18/11/2012, 12:00






جەنگ بە واتای بشێوی هێنانی ترس کارەسات وکاول کاری،داینەمۆکەی بە هیچ سوتەمەنی یەک نابزوێت جگە لە خوێن.

جەنگ بە ڕەواو ناڕەواوە بۆچی سەرهەڵ دەدات هۆکارەکانی چینوکێ لێی بەرپرس و سودمەندە،ئایا جەنگ تەنها بۆنانەوەی بشێوی یە یان هیوایەکی سەرکێشیانەی مرۆڤەکانە بە دەسڵات دارو بێ دەسڵاتی یەوە؟

هەندێک جارتاک ڕەوانە کەسان ودەوڵەتان دەیکەنە پرۆژەولە تەنیشتی یەوە چەندین ئامانجی پێ دەپێکن،لەم سەروبەندەدا ئەوەی لە جەنگ دا دۆڕاوی یەکەمودیارە تەنها ئەوکەسانەن لە واتای جەنگ تێ ناگەنونازانن لە پێناوی چی،وە بۆچیولە بەرچی تێوەگلاوی جەنگنولولەی تفەنگەکانیان بەردەوام سازوئامادەیە بۆتەقاندنی گولەوهەڵگیرسانی بشێوی!
گەرهەڵگیرسانی هەرجەنگێک تاکڕەوانە بو ئەوە دەبێت بزانرێت ئەوجەنگە هۆکارەبۆپەردە پۆش کردن و شاردنەوەی خودی ئەوکەسەی کە گوێی بۆجەنگ دەخورێت تابتوانێت لە گرفتارییەک کە هۆکارە بۆبشێویو،ترسە بۆ سەرژیانی قوتاری بێت.
ئەگەر نێودەوڵەتیش بێت نێزیکە لە هەمان هۆکاری جەنگی تاکڕەوی بەڵام لەمە یاندا تەنها بە بەرنامەوبە فەرمانی سەرکردایەتی و،سازکردنوئامادەکردنی هێزو جبەخانەوهێزی جەنگی وسەرباز،بە بڕێارێکی تایبەت لە کۆدەنگی دا ئامادەی جەنگ دەبن و ئاگری جەنگ لە بۆ وێرانیوگیانی مرۆڤەکان بڵێسە پێ دەدەن.

هۆکاری تر زۆرن بۆئەو جۆرە لە جەنگ دەتوانین تەنها هۆکارێک کە بە گومڕایی یان سەرکێشیو دەرخستنی هێزی بازوی جەنگی ناسراوە بە ڕونترین هۆکارناوببەین،چونکە سەرۆکی وڵاتێک بە هۆی بونی دەسڵاتی ڕەهاو تاکڕەوانەوە وڵات بەرەو گۆڕەپانی جەنگ دەباتو بە لایەوە گرنگ نی یە کێ دەبێتە قوربانی ئەو جەنگە،گرنگ ئەوەیە بۆ ماوەیەک دەبێتە پاڵەوانی میدیاکان و چەند جارێک لە سەرەتاوە خۆی وەک بڕوا پێکراو لە لایەن خەڵکەوە دەناسێنێت وبە سەرۆکی یاسایوهەڵبژێراو،یان خۆشەویستی گەل دەناسێنێت،ئەوە جەنگو جۆری جەنگ و هۆکارەکانی بە کورتی.

لەو وڵاتەی کە ناوی ئێراقە مێژو بە جوانی وبە ڕونی باسی کردووە وەک گۆڕەپا نێک بۆجەنگ نەک بۆپێشکەوتن،وەک زانسگەیەک بۆبەرهەم هێنانی پیاوانی هیوا بە جەنگ وشەیدا بە کاری تاکڕەوانە ناسراوە،
لە وەتەی ئێراق و سەرزەمینی ئێراق هەیە لە بری ئارامی هەمو کاتوسات ژیانی دانیشتوانەکەی هەربە جەنگو نا ئارامی بە ڕێکراوە، دوای ڕوخانی گەورەترین خوێن مژو دیکتاتۆری ناوچەکە لە بری بیرکردنەوە لە باشترکردنی ژیانی خەڵکو قەرەبوکردنەوەی ماڵباتی کەسانی بە قوربان بو،لە پێناوی سەرکەوتنی جەنگەکان بۆهاتنە ئارای ڕۆژێکی دورلە جەنگ و،هاتنی بڕیاردەرێک کە دڵی لای هەموان بێت،گەرای ستەم و تاوانکاری لە سەرخاکی ئەو وڵاتە نەهاتە بن بڕکردن و،لە بری دیکتاتۆرێک منداڵ دانی ناوچەکە بە جوتەوهەندێک جاربە سیانەش دیکتاتۆریان خستۆتەوە!
ئەمڕۆ جەنگە لەم جەنگەدا جگە لە هەژاران و کوڕی ماڵباتە هەژارەکان کەسانێک بە سوتەمەنی ئەوجەنگە نابن،ئەوانەی کە جەنگ دەکەن هەژاران و داماوانو،بێ لانەو سەربازگەلێکن کە بۆ بژێوی چەکی سەربازیان لە شان کردوە لەوبڕوایەدام کە زۆربەیان وایان بیرکردۆتەوە ئیترلەو وڵاتەدا،دوای نەمانی دیکتاتۆر،هێمای جەنگ دەسڕێتەوە ئیتر وڵات بەرەوکەش وهەوایەکی ئارام دەڕواتولە بری ئەوهەموساڵانەی لە جەنگ ئیتربە خۆشی ژیان بەڕێ دەکەین و دەبینە باشترین ناوچەی جیهان لە ئارامی دا.
بۆئەوەی سوتەمەنی جەنگەکان نەبین و وەک ئەوچین و توێژانەی کە باسمان کردون یەکەم دەستە چیلکەی جەنگ نەبین لەهەمو ساتێک دا،پێویستە چاولە کوڕانی خاوەن شکۆبکەین ولە ئەزمون و خۆلوسکردن و قۆزکردنیان سود وەرگرین و چیترخۆمان نەدەینە بەرتیرەکانی جەنگ،تا بتوانین ژیان بە بێ جەنگ بەڕێ بکەینونەبینە سەرچاوەی ڕەنجوترس بۆ دایک و باوک و براوخوشکەکانمان.
گەرسەرنج مان دابێت کارەکتەرو ڕاهاتنی کوڕی بەرپرس و سەرکردەکان ئەوەندە جوان ڕاهێنراون مەگەر جەنگ دەرماڵیان بگرێت ئەگینا بە درێژایی مێژوئامادە نەبون خۆیان بە کوشت بدەن و،ملیان لە کەراوات و،قەدیان لە قات و مەچەکیان لە کاتژمێرە گران بەهاکان دورخەنەوە!
واتە ئەوان باش دەزانن لە بواری ژیاندا بە باشی هەنگاو بهاوێژن،بۆسەلماندنی ئەوڕاستی یەش دەرکەوتنی کوڕانی خاوەن شکۆکانە لە هەموکاتوساتێک دا،بە جلی جوان و سەربردنی ئەوکاتانەی هەیانە لە خۆشترین یانەو،لە ڕەنگاوڕەنگترین دیمەنی بوارەکانی ڕابواردندا..
ئیترباهەژاران وئەوانەی کە چەکیان لە سەرشانە لە ئەزمونی کوڕانی سەرۆک سود وەرگرن وچیترخۆیان لە جەنگە بێ ئاکامەکاندا بە کوشت نەدەن!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە