ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌دواداچوونی توندوتیژیی دژ به ئافره‌تان ده‌ستكاریی كراون یه‌كێتی ده‌یه‌وێت بڵێت ك�
Monday, 26/07/2010, 12:00
دڵشاد هه‌رته‌لی
هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌دواداچوونی توندوتیژیی دژ به ئافره‌تان راپۆرتی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی (2010) سه‌باره‌ت به بارودۆخۆی كۆمه‌ڵایه‌تی ئافره‌تان بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی(كۆمه‌ڵ)یش ئاماره‌كان ده‌ستكاریی كراون و كه‌م كراونه‌ته‌وه به‌هۆی كێشه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی، چونكه ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه به‌ده‌ست یه‌كێتیه‌وه‌یه و ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت كه له سه‌رده‌می كابینه‌ی یه‌كێتی ره‌وشی ئافره‌تان به‌ره‌و باشی چووه و سه‌رچاوه‌یه‌كیش رایگه‌یاند حاڵه‌تی كوشتن و سووتان و توندوتیژیی دژ به‌ئافره‌تان له كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ده‌گاته لوتكه به پێچه‌وانه‌ی حكومه‌تی نێچیرڤان بارزانی كه ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی ئافره‌تان له باشیدا بووه و به‌ره‌و باشییش چووه، ژماره‌یه‌ك له توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی و چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیش راپۆرته‌كه به ناڕاست ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئاماره‌كان ناڕاستن و زیاترن.
رۆژی سێشه‌ممه20/7 له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی هۆتێلی چوارچرا له شاری هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژیی دژ به ئافره‌تان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له پرێس كۆنفرانسێكدا راپۆرتی شه‌ش مانگی ساڵانه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به بارودۆخۆی كۆمه‌ڵایه‌تی ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان كه كۆی رووداوه‌كانی (كوشتن، سووتان، بارودۆخی ئافره‌تانی سكاڵاكار، ره‌وشی توندوتیژیی سێكسی و ئافره‌تانی ئه‌شكه‌نجه‌دراو)ی شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و گه‌رمیانی له‌خۆ گرتبوو خسته‌ڕوو.
له‌و راپۆرته هاتووه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی (2010)، (59) حاڵه‌تی كوشتن و (207) حاڵه‌تی سووتانی جۆراوجۆ و (1038) حاڵه‌تی تۆماركردنی سكاڵا و (671) حاڵه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دان و (63) حاڵه‌تی توندوتیژیی سێكسی هه‌بووه له هه‌رێمی كوردستان.
له راپۆرته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌دواداچوونی توندوتیژیی دژ به ئافره‌تان هاتووه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی (2010) له سنووری پارێزگای (هه‌ولێر) به قه‌زای (سۆران)ه‌وه (25) ئافره‌ت به هه‌موو شێوازه‌كانی (خۆكوشتن، خۆخنكاندن، كوشتنی به ئه‌نقه‌ست) كوژراون و هه‌روه‌ها (99) ئافره‌ت به هه‌ردوو شێوازه‌كانی (ئه‌نقه‌ست و قه‌زاوقه‌ده‌ر) سووتاون و كۆی ژماره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی رووبه‌ڕووی (توندوتیژیی سێكسی) بوونه‌ته‌وه (14) ئافره‌ت بووه و (555) سكاڵا له لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه تۆمار كراوه به سكاڵای ئافره‌تانی ئه‌شكه‌نجه‌دراویشه‌وه، دواتر لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه، هه‌روه‌ها كۆی ژماره‌ی ئافره‌تانی (ئه‌شكه‌نجه‌دراو)، له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری، به قه‌زای (سۆران)ه‌وه (145) ئافره‌ت بووه.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی(كۆمه‌ڵ)په‌یوه‌ندیی كرد به كاك پشتیوان به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی له شاری هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌و ئاماره‌ی خۆسووتاندنی ئافره‌تان له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی (2010) پرسیاری لێ‌كرد كه ژماره‌كه چه‌نده؟ ناوبراو رایگه‌یاند: (135) ئافره‌ت سووتاون، كه‌چی له راپۆرته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌دواداچوونی توندوتیژیی دژ به ئافره‌تان، ته‌نها (99) حاڵه‌تی سووتانی ئافره‌تان نووسراوه ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ناڕاستی راپۆرته‌كه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌كان، به‌ڵام (كۆمه‌ڵنیووز) به‌هۆی قورسی كاره‌كه نه‌یتوانی په‌یوه‌ندیی به هه‌موو لایه‌نه‌كان بكات بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كان، ئه‌و به‌راورده جێدێڵین بۆ لایه‌نی به‌رپرس خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان بۆ هاووڵاتییان بخه‌نه روو.
له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی (2010) له سنووری پارێزگای (سلێمانی) (18) ئافره‌ت به هه‌موو شێوازه‌كانی (خۆكوشتن، خۆخنكاندن، كوشتنی به ئه‌نقه‌ست) و هه‌روه‌ها (71) ئافره‌ت به هه‌ردوو شێوازه‌كانی (ئه‌نقه‌ست و قه‌زاوقه‌ده‌ر) سووتاون و كۆی ژماره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی رووبه‌ڕووی (توندوتیژیی سێكسی) بوونه‌ته‌وه (42) ئافره‌ت بووه و (94) سكاڵا له لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه تۆمار كراوه، هه‌روه‌ها كۆی ژماره‌ی ئافره‌تانی (ئه‌شكه‌نجه‌دراو) له سنووری پارێزگای سلێمانی (526) ئافره‌ت بووه.
له سنووری پارێزگای (دهۆك)یش (13) ئافره‌ت به هه‌موو شێوازه‌كانی (خۆكوشتن، خۆخنكاندن، كوشتنی به ئه‌نقه‌ست)، هه‌روه‌ها (53) ئافره‌ت به هه‌ردوو شێوازه‌كانی (ئه‌نقه‌ست و قه‌زاوقه‌ده‌ر) سووتاون و كۆی ژماره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی رووبه‌ڕووی (توندوتیژیی سێكسی) بوونه‌ته‌وه (7) ئافره‌ت بووه و (260) سكاڵا له لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه تۆمار كراوه.
له سنووری (گه‌رمیان) و ده‌وروبه‌ریشی (3) ئافره‌ت به هه‌موو شێوازه‌كانی (خۆكوشتن، خۆخنكاندن، كوشتنی به ئه‌نقه‌ست) كوژراون، هه‌روه‌ها (16) ئافره‌ت به هه‌ردوو شێوازه‌كانی (ئه‌نقه‌ست و قه‌زاوقه‌ده‌ر) سووتاون، (129) سكاڵا له لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه تۆمار كراوه.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی(كۆمه‌ڵ) به‌رواردی راپۆرتی شه‌ش مانگی كۆتایی ساڵی (2009)ی هه‌مان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كرد كه ئه‌و كاته به‌ڕێوه‌به‌راتییه‌كه له ده‌ستی پارتی بووه ئاماره‌كان كه‌متر بوون و ره‌وشی ئافره‌تان باشتر بووه.
وه‌ك له هه‌ردوو راپۆرته‌كه ده‌ر ده‌كه‌وێت ئاماره‌كان له ساڵی (2010) له هه‌ڵكشاندان و ئه‌وه‌ش زه‌نگێكی ترسناكه بۆ سه‌ر ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌ی حكومه‌تی دكتۆر به‌رهه‌م ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه كه شتێكی ئه‌وتۆی نه‌كردووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كانی ئافره‌تان، كه‌چی زیادی كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی(كۆمه‌ڵ)ئاماره‌كان ده‌ستكاریی كراون و كه‌م كراونه‌ته‌وه به‌هۆی كێشه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی، چونكه ئێستا به‌ڕێوه‌به‌راتییه‌كه به‌ده‌ست یه‌كێتیه‌وه‌یه و كورده عومه‌ری قائیمقامی پێشووی قه‌زای كۆیه ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی و ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت كه له سه‌رده‌می كابینه‌ی حكومه‌تی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح ره‌وه‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی ئافره‌تان به‌ره‌و باشی چووه، كه‌چی پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته و سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تیش به رۆژنامه‌ی(كۆمه‌ڵ)ی رایگه‌یاند:حاڵه‌تی كوشتن و سووتان و توندوتیژیی دژ به ئافره‌تان له كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م گه‌یشتووه‌ته لوتكه، به پێچه‌وانه‌ی حكومه‌تی نێچیرڤان بارزانی كه ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی ئافره‌تان له باشیدا بووه و به‌ره‌و باشیش چووه.
ناوبراو وتیشی:رێژه‌كان زۆر زۆر به‌رز بوونه‌ته‌وه، هی هه‌موو حاڵه‌ته‌كانیش، نه‌ك ته‌نها سووتان.
ئه‌و ده‌شیگوت:گه‌وره‌ترین گرفتی ئه‌و راپۆرته ئه‌وه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌دواداچوونی توندوتیژیی دژ به ئافره‌تان چوون ئاماری توندوتیژیی دژ به‌پیاوانیان بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی پیشه‌كه‌ی خۆیانه، كه‌واته جیاوازیی ئه‌وان چییه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر، چونكه ئه‌مانه حاڵه‌تن كه روو ده‌ده‌ن، نه‌بووه به دیارده، هه‌روه‌ها ئه‌و پیاوانه له‌سه‌ر شتی تر كوژراون و له‌سه‌ر كێشه‌ی ئافره‌ت نه‌كوژراون.
له باره‌ی هۆكاری ده‌ستكاریكردنی ئاماره‌كانیش له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌دواداچوونی توندوتیژیی دژ به ئافره‌تان، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی:ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌راتییه له كابینه‌ی پێنجه‌م به‌ده‌ستی پارتییه‌وه بووه، له كابینه‌ی شه‌شه‌م یه‌كێتی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی وه‌رگرت و یه‌كێتی ده‌یه‌وێت بڵێت ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی كه ئێمه دامانناوه چالاكتر و كابینه‌ی شه‌شه‌م چالاكتره له كابینه‌ی پێنجه‌م بۆیه ده‌ستكاریی راپۆرته‌كه‌یان كردووه و ده‌یانه‌وێت كه‌موكوڕیه‌كان بشارنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گوترێت له كابینه‌ی شه‌شه‌م كه به‌ده‌ست یه‌كێتیه‌وه‌یه بارودۆخی ژنان به‌ره‌و خراپی چووه.
ژماره‌یه‌كیش له توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی و چالاكوانه‌كانی بواری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئه‌وه‌یان به رۆژنامه‌ی(كۆمه‌ڵ)رایگه‌یاند ئه‌وان راپۆرته‌كه به ناڕاست ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كه‌ن ئاماره‌كان ناڕاستن و له‌وانه‌یه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا راستییه‌كان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و هاووڵاتیان ئاشكرا بكرێن.
فۆتۆ:كۆچه‌رعه‌لی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست