پەیوەندیی نێوان داعش و بەرپرسە کوردەکان (بەشی دووەم)
Thursday, 13/11/2014, 12:00
هەروەک سەرچاوەیەکی نزیک لە دەسەڵاتی پارتیی و یەکێتیی پێش چەند رۆژێک ئاشکرای کرد، گوایە رۆژی زیاتر لە 100 هەزار بەرمیل نەوت دەردەهێنرێت، ئەو سەرچاوەیەی کوردستانپۆستیش ئەوەی گێڕایەوە کە نەوتی خامی کوردستان لەلایەن یەکێتییەوە بۆ ئێران دەنێردرێت، نەجمەدین کەریم لێی بەرپرسە، کە لەلایەن هێرۆ برایم ئەحمەدەوە دانراوە، نەجمەدین کەریم بەرپرسی ئەو بەشایانە، واتە لە دەڤەری کەرکوک بازرگانی هەر نەوتێک کە یەکێتی لەگەڵ ئێراندا دەیکاتا و بە تانکەر نەوت بۆ ئێران دەنێرن، بەرەو رووی جەنابی نەجمەدین کەریم کراوەتەوە، هەروەها ئاسۆ ئەڵمانی و وەستا رەسوڵی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی نەوتن لەگەڵ داعشدا، ئەو سەرچاوەیە وتی پێش دوو سێ هەفتە دەنگۆی ئەوە هەبوو، گوایە بەرپرسێکی باڵا لەگەڵ داعشدا پەیوەندیی هەیە و نەوتیان پێ دەفرۆشێت، بەڵام ناوەکە ئاشکرا نەکرا، ئەو کەسە هێرۆ خانی کۆنە خانمی یەکەمی عێراقە و لە رێگای ئەم سێ کەسەوە ئەو پەیوەندییە بازرگانییە ئەنجام دەدرێت. جگە لەوە لە دەڤەری مەخموریش نەجاتی عەلی فاتە هەیە، ئەویش لەگەڵ داعشدا پەیوەندیی ئاڵوگۆڕ و کڕینی نەوت دەکات.
ئەو سەرچاوەیە وتی: بەرپرسەکانی یەکێتیی، هەروەها ئەوانەی پارتیش لەوە چۆنەتە دەرێ، بترسن، یان حەیا و شەرمیان هەبێت، هەر یەکەیان لە سنوری دەسەڵاتی خۆیدا کەم تا زۆر پەیوەندییان لەگەڵ داعشدا هەیە لەوانە:
١) ماموستا غەفور کە جێگری مەڵبەندی یەکێتیی بوو لە کەرکوک.
٢) عەمید سەرحەد قادر
٣) چەند فەرماندەی فەوج و لیواكان، کە سەر بە هەردوو حیزبە دەسەڵادارەکان، ئەوانیش تێوەگلاون، بە تایبەت ئەوانەی لە بەرەكانی پێشەوەدان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست