کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌رکه‌س له‌مه‌رگی تاڵه‌بانی ئاگادارمان بکاته‌وه‌، مژدانه‌ وه‌رده‌گرێت!

Sunday, 28/02/2010, 12:00






کوردستانپۆست : ئه‌م بابه‌ته‌ دوو ساڵ له‌مه‌وپێش نووسراوه‌ و وا جارێکی تر له‌سه‌ر داوای نووسه‌ر بڵاومان کرده‌وه‌.
 

(هه‌موو شه‌وێک هێزه‌کانی یه‌کێتی له‌ئینزاردان له‌ سلێمانی و ده‌ورووبه‌ری)

(پاسه‌وانێکی شه‌و به‌چاوی سووره‌وه

لام وایه‌ ، ئه‌گه‌ر هێرۆ عه‌ره‌بێکه‌ی باش بوایه‌ ، نوکته‌ بازبوایه‌ و شیعری عه‌ره‌بی بۆ ئیمامه‌کان بهۆنیایه‌ته‌وه‌، بێ مه‌رج ده خرایه‌ جێگه‌ی تاڵه‌بانی .
تاڵه‌بانی ئه‌و که‌سه‌ سووکه‌یه‌‌ به‌مه‌رگی گه‌لێکی چل ملیۆنی له‌خۆری ئازادیی نزیک ده‌بێته‌وه‌ . کوردستانپۆستی به‌ور هه‌واڵی جه‌ڵده‌ لێدانی تاڵه‌بانی بڵاو کرده‌وه‌ ، به‌ڵام دوور له‌ ئه‌ته‌کێت . یه‌کێتی نیشتمانی جێگری وه‌زیرێکی فه‌ڕه‌نسان برده‌ لای پیاوه‌ نه‌خۆشیکه‌ به‌قنچکانه‌وه‌ وێنه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵدا گرت و له‌مێدیا ڕوو زه‌رده‌که‌یانه‌وه‌ په‌خشیان کردوه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ی کوردستانپۆست له‌خانه‌ی گوماندا دابنێن و بڵێن ئه‌ها تاڵه‌بانی زرتت و زیندوه‌ به‌کوێرایی چاوی نه‌یارانی .
ئاخر خزمینه‌ سه‌رۆک کۆمارتان دیوه‌ له‌دنیادا له‌گوندێکی دووره‌ ده‌ستی وه‌ک قه‌ڵاچوالاندا میوانداری بکات ؟ ئا بیرم که‌وته‌وه‌ تاڵه‌بانی ڕه‌نکه‌ ‌خوی لێبووبێت به‌سلێمان به‌گی بابان و پایته‌ختی جارێکی تر گواستبێته‌وه‌ بۆ قه‌لاچوالان، چونکه‌ ئه‌و زۆر ئارازووی شاری قه‌ره‌باڵخ ناکات، به‌تایبه‌تیی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی پار ساڵدا که‌س وه‌ڵامی سڵاوه‌کانی تاڵه‌بانی نه‌ده‌دایه‌وه‌ له‌شه‌قامی مه‌وله‌وی .
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌مڕۆ له‌مه‌یدانی ماسته‌که‌ له‌دوکانی خزمێکمان بووم، که‌چه‌ند پیاوی ناسیاوی لێبوو یه‌کێکیان ووتی: به‌خوا ده‌ڵێن ئه‌م ده‌عبایه‌ چی یه‌؟
ئه‌وی تریان ووتی: کۆمپیوته‌ر ئا ئا . ئه‌وه‌ی تیا ده‌نوسرێت کوردستان نازانم چی ؟ کوردستانپۆست . ئا ئا ،ده‌م خۆش له‌وێ نووسراوه‌، گویه‌ جه‌ڵده‌ لێیداوه‌ ، جامردوه‌، یان نا ؟ نایزانین له‌کۆڵمان بێته‌وه‌ فیتنه‌ی حه‌وت ده‌وڵه‌ت . وه‌ڵا ئه‌وه‌ ڕاست بێت ئه‌وه‌ی
کوردستانپۆست نووسیوێتی من به‌شبه‌حاڵی خۆم مژدانه‌یان ده‌ده‌مێ، هه‌موو ده‌ستیان کرده‌ پێکه‌نین.
من جێم هێشتن و به‌ناو ئاپوره‌ی خه‌ڵکه‌که‌دا که‌وتمه‌ ڕۆشتن تا ڕۆژنامه‌کانی
ئه‌مڕۆ سه‌یرکه‌م ، له‌خۆم پرسی بڵێ ڕاست بێت تاڵه‌بانی مردبێت ؟ ئه‌ی بۆ باسی ناکه‌ن چی ده‌بێ که ‌بمرێت ؟ ئای درۆی به‌ده‌مه‌وه‌ ده‌که‌ن . ئای چۆنمان لێده‌که‌نه‌ قاره‌مان و شیعر و شانامه‌ی به‌سه‌ردا هه‌ڵده‌ده‌ن ، به‌ڵام بڵێیت تاڵه‌بانی بزانێ زۆرایه‌تی خه‌ڵک خوله‌که‌کان ده‌ژمێرن بۆ مه‌رگی و شادمان ده‌بن پێی. من بیرم له‌وه‌ ده‌کرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م پیاوه‌ قه‌به‌یه‌ بمرێ ده‌بێ له‌ پێش کوردستاپۆسته‌وه‌ بچمه‌ لای مامه‌ ڕدێن سپێکه‌ و پێی بڵێم مژدانه‌م به‌رێ ئه‌وا تاله‌بانی ڕۆی و له‌کۆڵ ئه‌م گه‌له‌ کڵۆڵه‌ بوه‌وه‌ . مژده‌م به‌رێ مژده‌
خزمینه‌ ، من نازانم تاڵه‌بانی مردوه‌ یان جه‌ڵده‌ لێی داوه‌ ، به‌ڵام ده‌زانم یه‌کێتی له‌ئینزاردایه‌. شه‌و و ڕۆژ سه‌ری کۆڵانه‌کانیان گرتوه‌ ، پاشانیش ئه‌گه‌ر نه‌ش مردبێت ئه‌وه‌ بۆچی له‌هیچ جێگه‌یه‌که‌وه‌ ده‌رناکه‌وێت ؟ خۆ پار ساڵ ئه‌ت ‌وت سه‌گی پێ سوتاوه‌ گوند و شار نه‌ما بۆ سواڵی ده‌نگ نه‌چێت ، ئه‌مه‌نده‌ی درۆ به‌ده‌م مه‌سعوده‌وه‌ کرد خه‌ریک بوو نه‌یناسینه‌وه‌، که‌چی مه‌سعود ، به‌ته‌زوویر و ساخته ‌وهه‌ڕه‌شه‌ له‌خه‌ڵک ، خۆی کرده‌وه‌ به‌سه‌رۆک.
مه‌رگی تاله‌بانی ، زۆر شت ده‌گۆڕێت ، به‌ڵام ناتوانێ هێرۆ بکاته‌ سه‌رۆک کۆماری کارتۆنی ، کوردستانیش له‌ئازادی ڕاسته‌قینه‌ نزیک ده‌بێته‌وه‌ . مژده‌بێ له‌گه‌له‌که‌م مژده
ئه‌زمڕ
سلێمانی چوارباخ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە