سەبارەت بە بابەتى "پاراستن ل دهوك مادەیێن بێ هوشكەر بەلاڤ دكەت"
Sunday, 27/09/2009, 12:00
کۆمه‌ڵێک*
سەبارەت بە بابەتى "پاراستن ل دهوك مادەیێن بێ هوشكەر بەلاڤ دكەت"
كۆمەڵێك لە ماموستا و قوتابیانى كولیژى ئاداب زانكوى دهوك
لەو بابەتەدا نووسەر بە ناوى چاودێرێك ئاماژە بە بابەتێكى زۆر هەستیار دەدات، بەڵام پێش ئەوەى ئەم نووسەرە ئەم بابەتەى بنووسیبابە یا بڵاوى بكردبایە پێویست بوو تا ڕادەیەك بەدواداچونى راستیى ئەم بابەتەى بكردبایە ئەگەر خۆى بە چاو‌دێر دادەنێت. پێش ئەوەى ناوى كەسایەتیێكى شورشگێر و نیشتیمانپەروەر و ئاكادیمى وەك دكتور (عەلى تەتەر توفیق نێروەیى) بشێوێنیت؛ چونكە هەموو خەلكى دەڤەرى بادینان ئەم كەسایەتییە لاو و پاك و بێگەردە باش دەیناسن و دەزانن چ خزمەتێكى بۆ گەلى كورد و كوردستان پێشكەشى كردووە و پێشكەش دەكات. تا ئێستاش دكتور عەلى تەتەر خوشەویستترین بەرپرسە لە دەڤەرى بادینان و سەدان لەو قوتابیانەى كە سود لە وانەكانى ئەم دكتورە وەریانگرتووە باش دەزانن ڕادەى دلسوزى و پێیگیرى ئەو بۆ نیشتیمان و گەلەكەى چەند زۆرە و تا ڕادەیەكە كە بە یەكێك لە دیارترین كەسایەتییەكانى نەتەوەیى و نیشتیمانى لە دەڤەردى بادینان دەژمێردرێت، نموونەیەكیش ئەو وانەیانەن كە بە خوورایى لە زانكو دەبێژیتەوە و هەمووشى بابەتى نیشتیمانى و نەتەوەیین، و زۆر لەو بوختانەوە دوورە.
ڕاستە كەسێكى نەخوێندەوار بە ناوى (عەلى تەتەر محەمەد عەلى نێروەیى) هەیە كە مروڤێكى قاچاغچییە و هەموو خەلكیش باش دەیناسن و ڕاستە بازرگانى مادە بێهوشبەرەكان و گواستنەوەى مروڤ بە شێوەیەكى قاچاغ لە كوردستان بۆ دەرەوەش دەكات. تا ئەوەندەى ئێمە دەزانین پەیوەندیێكى زۆر نزیكیشى بە قاچاغچییەكانى تر‌ى دهوك وەك (خسرو بێزنورى) و دەڤەرى سوران و سلیمانیشى هەیە، بەڵام نابێ بێ وژدانانە كار و كردەوەكانى ئەم قاچاغچییە بۆ كەسێكى وەكو (دكتور عەلى تەتەر) بژمێردرێت. بویە ئەگەر مەبەستى نووسەر پاكە و بە هەڵەدا چووە، پێویستە داواى لێبوردن لە دكتور و لە خوێنەرانى بەرێز بكات. ئەگەر مەبەستیشى ناوزراندنى (دكتور عەلى تەتەر)ە ئەوە بابەتێكى ترە و لەم حالەتەدا وا بە باشى دەزانین كە كوردستان پوست رونكردنەوەیەكى بچوك لەسەر ئەم بابەتە بنووسیت؛ چونكە ڕاستە كە كوردستان پوست بەرپرس نییە لەو بابەتانەى كە نووسەران بۆى دەنێرن، بەڵام ناشبێت ببێتە سایتێك بو بوختان و پروپاگەندەى خەلكێكى نەزان و دلرەش بەرانبەر بە تێكوشەر و كەسایەتییەكانى گەلەكەمان.
*كۆمەڵێك لە ماموستا و قوتابیانى كولیژى ئاداب زانكوى دهوكکوردستانپۆست: برایانی به‌رێز ، کوردستانپۆست ئه‌رکێکی راگه‌یاندنی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تی کردۆته ناونیشانی کاره‌کانی و ئیلتزامی پێوه‌ده‌کات ،هیچ کاتێک ئاماده نییه هاوکاری که‌س بکات بۆ شکاندنی که‌سه‌کان به‌تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه که له گه‌ڵ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ده‌ستیان تێکه‌ڵ نییه ، به‌لام هه‌ر کاتێک که‌سانێک له نێو هاشوهۆشی مامۆستای زانکۆ و یا ناوی پێشگر دکتۆر ده‌یانه‌وێت بیچمی ده‌سه‌ڵاتی بۆگه‌ن و تاڵانچی له دژی خه‌ڵکی کوردستان ، جوان بکه‌ن ، ئه‌وا ئێمه بێ به‌زه‌ییانه راستییه‌کانیان ده‌خه‌ینه‌ڕوو..ئه‌و مامۆستایه‌ش که نێوی هاتووه وا له ژێر لیکۆڵینه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانی دایه ، زوو یا دره‌نگ ده‌رده‌که‌وێت که چه‌نده که‌وتۆته خزمه‌ت بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی ته‌زویرچی ، خۆ ئه‌گه‌ر شتێکی وا نه‌بوو کوردستانپۆست نه‌ک جارێک ده‌جار داوای لێبوردن ده‌کات..سوپاسی هه‌وڵی ماندووبوونتان ده‌که‌ین ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست