ئۆجالان: تاڵه‌بانی و بارزانی له‌ناو هێڵی پاکتاوکردندان
Tuesday, 12/01/2010, 12:00
پ.هاوڵاتی: عه‌بدوڵا ئۆجالان، سه‌رکرده‌ی په‌که‌که، له‌دواین چاوپیکه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌کانی، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه رایگه‌یاند که "هه‌ریه‌ک له جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کاندا له‌نێو هێڵی پاکتاوکاریانه‌ی نه‌رمی ئاکه‌په‌دان."
ئۆجالان ده‌ڵێت"له دژی چاره‌سه‌ری پرسه‌کان، سێ هێڵ هه‌ن ,یه‌که‌مین هێڵی نهژادپهرسی ووشکی ئه‌رگه‌نه‌کۆنه، دوه‌مین هێڵی پاکتاوکردنی نه‌رمه و له نێو ئه‌و هێله دا ئاکه‌په و وولاتهیهکگرتوهکانی ئه‌مریکا و هه‌ندێک ووڵاتی ئه‌وروپا و تاڵه‌بانی و بارزانی جێ ده‌گرن، سێهه‌میش هێڵی دیموکراسی ڕادیکاڵه."
ئۆجالان ئاماژه به‌وه ده‌کات که دوو جۆر پلان له‌دژی کوردی باکوری کوردستان په‌یڕه‌و ده‌کرێت و ده‌ڵێت"یه‌کێکیان هێڵێکی توندی نکۆڵیکردن و پاکتاوکردنه که‌له‌لایه‌ن ئه‌رگه‌نه‌کۆن، مه‌هه‌په و جه‌هه‌په‌وه ده‌سه‌پێندرێت، ئه‌وی دیکه‌شیان هێڵی ئاکه‌په‌یه که ده‌یه‌وێ به په‌راوێز کردنی ئۆجه‌لان و په‌که‌که په‌نا بۆ جۆرێکی نه‌رمی له‌ناوبردنی گه‌لی کورد ببات. بۆیه ده‌یه‌وێ له باکوری کوردستان هه‌ندێک سه‌رکرده ساخته‌ی کورد دروست بکات که پشت به ئیراق، ئه‌مه‌ریکا ، به‌شێكی ئه‌وروپا ، تاله‌بانی و بازانیهوه ده‌به‌ستن."
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"ئه‌مه‌یه که ئاکه‌په له ماوه‌ی 7ساڵی حوکمڕانی خۆیدا هه‌وڵی بۆ ده‌دات ، هێڵی نکۆڵی و پاکتاوکاری به دیداری نێوان ئه‌ردۆگان و بووش له 5ی مانگی 11ی ساڵی 2007دا کۆتایی پێهات."
ئۆجالان له چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا ئاماژه به هه‌بوونی بۆشاییه‌کی سیاسی ده‌کات له تورکیا‌و ده‌ڵێت"ده‌بێت به‌ده‌په هه‌موو لایه‌نه چه‌په‌کان و دژه فاشیست و لایه‌نه دیموکراته ڕادیکاڵه‌کان،له ژێر چه‌ترێکدا خۆیدا کۆبکاته‌وه، ده‌توانێت موسڵمانانی دیموکراتیش له خۆ گرێت،ده‌بێت به‌ده‌په ببێته پارتی سه‌راپای تورکیا، به‌ڕێنوێنی که هه‌موو پرسه‌کانی تورکیا ده‌گرێته ده‌ست خه‌بات به‌رێوه ببات. من پێشتریش ووتبووم،لایه‌نه فه‌مینیست ،ژینگه پارێز و لایه‌نه جیاوازه‌کانی دیکه ،ده‌توان جێ بگرن،ده‌بێت به‌ده‌په فره ره‌نگ ببیت، نیشانده‌ری ڕه‌نگه‌کانی تورکیا بێت."
عه‌بدولا ئۆجالان درێژه به‌قسه‌کانی ده‌داو ده‌ڵێت "من باسم له 3 خاڵی بنه‌ڕه‌تی کرد بوو و تا بۆ هاتهنهدی ئه‌و مه‌به‌سته به بهنما بگیرێن،ئه‌وانیش ،کۆماری دیموکراتی ،ووڵاتی دیموکراتی که له نێویاندا کوردستانیش هه‌یه و نکۆڵیشی لێ ناکه‌ن،هه‌روه‌ها پرهسنسیبی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی که له دژی تێگه‌یشتنی نهژادپهراستانهی ووشکی جه‌هه‌په و مه‌هه‌په‌یه،به‌ده‌په ده‌توانێ به گوێره‌ی ئه‌و پڕه‌نسیبانه هه‌موان له خۆی کۆبکاته‌وه،بۆیه ده‌بێت گوڕ به‌هێزی تهمسیلیهتیان بده‌ن."
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست