کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


" چوارێنەکانم"

Tuesday, 06/05/2014, 12:00

1817 بینراوە



ئەتۆ جێگەت وەکو گوڵزارە ئەوڕۆ
ئەمن شوێنم لەخارە ژارە ئەوڕۆ
لەهەر کوێ بم دەزانم من بە داییم
دڵم بۆ تۆ دەکا شیوە ن ورۆڕۆ .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

شەوانە چاوەڕوانی هاتنی تۆم
لە کاتی نیوە شەوجەستەی تەوتۆم
کە تێپە ڕ بوو شەوو زانیم نە هاتی
بە ئەسرین چێ دەکەم رووباری وەک گۆم .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

لە عیشقت توونە جەستەم ئاورینە
لە ئاور دا دەژیم مە رگم کەمینە
ئەگەر هاتو بە دیدارت بگەم من
بە ژین ژیندار دەبم هەر تۆم ئەوینە .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

هەزاران خەم لە دڵدا کۆمە یەک سەر
رکەی سنگم سەراسەر بۆتە نەشتەر
بە ئا هێکی شەوم دونیا دەسوتێ
فرە سوتێ جەهەننەم لێێ دەبێ دەر .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

خەمی دونیا بە بۆنەی تۆووە هاتن
ژیانم مەینە تو دەردو فیڕاقن
هەمو جارێ دەڵیم دوور بەدڵی من
لەداوی داڕزاوی بێ سەرو بن .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

لە کاتی نیوەشەو گوێ رادە دێرم
بە ئەستێرەو بە مانگ دڵ ناسپێرم
کە دەنگی پێت دەگا جێژوان بە جێژوان
لە خۆشی هاتنت خۆم هەڵدە دێرم .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

دڵم پڕ نەشتەرەو دیدەم بەهاری
شەوورۆژ پیشەمە گریان وزاری
لە دەوری چەرخی چەپ گەلێک زوێرم
هەمو و ساتێ لەگەڕبوو بۆم بە خاری .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،


ئەگەر شەشدانگی دونیام پێ ببخشن
هەموو ئەستێرەکان بۆمن درەوشن
ئەگەر خولگەی زەوی بۆم بێتە گەڕیان
لە تۆ وەرناگەڕێم جەستەم کرۆژن .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

دڵم تۆقی بە هاتوو چووی ژیانم
لە سەر عەرزم لە دەریام یا لە بانم
لە بەر چی ڕێگە نادەی بێمە لای تۆ
مەگەر دێوم درنجم کەس نەزانم .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

لە کۆڵانو لە دەرگەت هاتو چوومە
شەوانە زەردی مانگ وەک زەردی روومە
کە رۆژ داهات لە جەستەم توون دەبارێ
بە دیدارت بگەم هەر زوومە زوومە .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

بەدڵ زارو لەدڵ ژارو بە دڵ نای
وەکو کۆرپە گڕوی گرتوەلە سەودای
دەڵێن دێوانە یی و مەستی خراپە
لقو پۆی ژینتی چۆن بۆ فڕێ دای .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

بە بێ تۆ دەست وپێم زنجیر و کۆتە
هەموو شۆخێ لە دونیام بۆتە مۆتە
لە دوای تۆ نابمە مەرجی وەفایان
تەنی تۆم یاربی دڵ هەرهی خۆتە .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

بە دیدەم چێ دەکەم رووباری ئەسرین
بەدڵ ئاشق دەبم وێنەی مەمو زین
لە پیر وچاک ومزگەوتان دەبم دوور
بە ژین ژیندار دەبم تۆم بی دڵ ودین .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

دڵم بێ تۆ خەمۆکو زارو ژارە
دووچاوم هەوری گریانی بەهارە
لە بیرتە هەر دوو دەستم باوەشت بوو
کەچی ئەو ڕۆ بەتاڵە وشوێنی دیارە .
جەعفەر/ کەریمی
تورکو/ فەنلەند
١٩٩٧ ی/ زایینی





















چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)