لە یادی بیست و پینج ساڵەی کیمیا بارانی هەلەبجەدا
Saturday, 16/03/2013, 12:00
عومەری خاوەر لەبەر رۆشنایی میژووی عومەری کوری خەتاب کوژرا...!
لە یادی بیست و پینج ساڵەی کیمیا بارانی هەلەبجەدا
ئەمرۆ ١٦-٣-٢٠١٣ بیستو پینج سال تیپەر دەبیت بەسەر روودانی کارەساتی کیمیا باران وکۆمەلگوژی هەلەبجەدا کە لە لایەن رژیمی فاشی قەومی - ئیسلامی سەدام حوسین قەوما ، کە یەکیک لە سەرانی ناسیونالیزم-ئیسلامی عەرەبی بوو.
هیچ کەس و لایەنیک ناتوانی نوکولی لەوە بکات کە سەدام و حزبی بەعس ئەوەندەی سەرکردەو حزبیکی قەومی و ئیسلامی بووە هیچ کات عەلمانی نەبوە.دیارە ئەمە خەسلەتیکی ئەم سەردەمەی جولانەوە ناسیونالیستەکانە بە پارتی و یەکیتیشەوە کە ئەوەندی بەلای ئیسلامدا دەشکینەوە بە لای سکولاریزمدا ناشکینەوە. نەک هەر خەسلەتی جولانەوەو حزبە ناسیونالیستەکانی رۆژهەلات کە زۆر دواکەوتو ترن لە جولانەوەو حزبە لیبرالو سوسیال دیموکراسی یەکانی رۆژ ئاوا بەلکو خودی بۆرژوا لیبرال و سۆسیال دیموکراسی غەربیش هەر وا بووەو وایە،لە رۆئاواش لەوەتەی بۆرژوازی بە هەمو باڵەکانی یەوە دەسەلاتەکەی سەقامگیر کردوە هەر لە هەولی داوە دان بە تەوای دین لەگەل دەولەت و پەروەردەو خویندن جیانەکەنەوەو هەمیشە ئاگری دینیان باوەشین کردوەو گەشاندۆتەوە بۆ سوتانی چینە چەوساوەکانو پاراستنی بەرژەوەندی دەسەلاتەکەیان.
بیگومان سەدام حوسین و حزبی بەعسیش وەک یەکیک لە سەرانی بەعس بۆ پاراستنی بەرژەوەندی یەکانی لە ململانیی لەگەل حزبە ناسیونالیستە کوردی یەکانی ،وەک یەکیتی پارتی ،ئامادە بوو دەیان تراژیدیای تری وەک هەلەبجە بخولقینی. دیارە وە نەبیت لە خولقانی ئەم تراژیدیایە پریشکی تاوان بەر جولانەوەی ناسیونالیستی کورد و حزبەکانی، بە تایبەتی یەکیتی پارتی ،بەر نەکەوی بەلکو ئەوانیش بە پلەیەک تاوانبارن. ج بەوەی تەرەف بوو لە خولقانی ئەم تاوانکاری یەو چ ئەوەی خۆیانیش لەم دوو دەیەیەی دەسەلاتیان زۆر تاوانیان ئەنجام داوەو تەنانەت ئەمانە بۆ مانەوەی خۆیان ئامادەن گەر پیویستی کردو چەکی کیمیاییان هەبیت دەیکەن بەسەر دوژمانەکانیاندا.هەرخودی ژن کوشتن لە سایەی ٢٠ سالەی ئەم دوو حزبەدا بۆ خۆی هەلەبجەیەکی ترە.
هەلبەت تا ئەو جیگەیەی دەگەریتەوە بە تاوانەکەی سەدام حوسین و بەعس ئەوە رۆشنە کە ئەو ئەزمونی لە تاقی کردنەوەکانی سەرکردە قەومی و ئیسلامی یەکانی پیش خۆی وەرگرتوە. دەیان جار سەدام و سەرانی تری بەعس ئاماژەیان بە میژوی کۆن و نویی ئیسلامو سەرکردەکانی ،لە چەشنی عومەری کوری خەتاب، کردوە کە چۆن لە شەرەکانییان لە پیناوی سەپاندنی بیروباوەرو دەسەلاتەکەیان کە لە ئیسلامدا بوو لە شەرو غەزاکانیاندا بە هەزارانیان کوشتوەو سەر بریوەو پاشان ژن و منالان و مالو مولکی دوژمنەکانیان فەرهود کردوەو ئیغتیساب کردوە.وە خودی ئایەتی ئەنفال رووداویکی میژویی لەو جەشنە بووە کە سەدام لە ناوو ناوەرۆکەکەی کەلکی لی وەرگوە.بەلگە میژووی یەکانی خودی ئیسلام وا نیشان دەدەن کە عومەری کوری خەتاب و هەمو سەرکردەکانی تریان تا دەگاتە پیغەمبەرەکەیان -محمد -لە کوشتو برو تالان و فەرهودی مالکو مولکی خەلک و ئیغتیسابی ژنانی دیلی جەنگەکان دریغیان نەکردوە. تەنانەت زۆر جار کە مرۆڤ ئەو میژوە دەخوینیتەوەو بیری لی دەکاتەوە بەجەنگە ئەفسانەیی یەکان دەچیت..
هەلبەت کارەساتی هەلەبجە ئاکامی ململانی و دژایەتی کۆمەڵی لایەنی بۆرژوازی و لە بارودۆخیکی ناوخۆیی و ناوجەیی و جهانیدا خولقا .لەوانە ململانیی نیوان ناسیونالیزمی عەرەب بە گشتی لە جەنگی لەگەل جمهوری ئیسلامی ئیران. سەدام و بەعس نوینەرایەتی زۆربەی بالەکانی بۆرژوازی عەرەبی دەکرد هەر بۆیەش لە بەرامبەر مەدی بۆرژوا ئیسلامی بالی شیعەگەرای ئیران و ئەو لایەن و حزبە ئیسلامی یانەی کە لە جهانی عەرەب هاوکاری جمهوری ئیسلامی یان دەکرد ،لەوانە ئەم بالەی کە ئیستا بە سەرۆکایەتی مالکی وسەدرو ئەوانە دەسەلاتیان بە دەستە، هەروەها ناسیونالیزمی کورد کە هەمیشە پروپاگەندەی ئەوەی کردوە کە ئەوانە دژی ستەمی قەومین و نوینەری خەلکی کوردستانن کە وانی یە. هاوکات کیشەو ململانیی نیوان بلۆکی رۆژئاوا بە سەرکردەیی ئەمریکاو بلۆکی رۆژهەلات بە سەرۆکایەتی سوڤیەتی پیشو کە لەو دەورانە لە جەمسەربەندی نیوان شەری عیراق ئیران رۆلو دەخالەتیان بوو.هاوکات ئاکامی ململانیکان بەرەو کۆتایی و بە سەرکەوتنی رۆژئاواو سکستی رۆژهەلات دەرۆیشت. رۆژ ئاوا زیاتر لە بەرامبەر ئیران هاوکاری سەدام و بەعسی دەکردو هەر بە هاوکاری ئەمریکاو رۆژئاواش شەر بە قازانجی سەدام بەعس لە مانگی ئابی ١٩٨٨ کۆتایی هاتو خومەینی جامە ژەهرەکەی خواردەوەو شەر کۆتایی هات. لەم هەلومەرجە ئەم کارەساتە خولقاو هەمو لایەنەکان لەم تاوانە بەشدارن یانی هەر لە یەکیتی وپارتی تا ئیران و وولاتە زلهیزکانی هەردو بلۆک بە تایبەتی لەوەی لەو کاتەدا هەمویان هەردو بلکۆ لەم تاوانە بی دەنگ بوون و دیزە بە دەرخۆنەیان کرد .گەر جمهوری ئیسلامی کەمیک کردی بە هەرا ئەوە بە مەبەستی شکانەوەی شەرەکەی بوو بە قازانیجی خۆی چونکە لەو کاتەدا جمهوری ئیسلامی بەرەو سەرکەوتنی زیاتر دەرۆیشت لە شەر لەگەل بەعس.
بەلام بیگومانە تاوانباری سەرەکی سەدام و حزبی بەعس و سەرجەم ناسیونالیزمی عەرەبی یەو ئەوان لە دادگای میژووی سیاسی دا تاوانباری سەرەکین وەک هەمو ئەو تاوانانەی کە چینە چەوسینەرو جولانەوەکانیان ئەنجامیان داوە،وەک ئاماژەمان پیدا لەم بارەیەوە لە رووی میژیی یەوە ئیسلامو سەرکردەکانی خاوەنی کیویک لە میژویی پر لە تاوانکارین و کەلک وەرگرتنی سەدامو بەعسیش لەو میژوە وەک رۆژی روناک وایە..
بۆیە بۆ دوبارە نەبونەوەی تراژیدییای هەلەبجەو ئەنفال پیویستە جەماوەری چەساوە لە کریکاران و زەحمەتکیشان و تویژە بی بەشەکان لە ژەهری بیروباوەرو ئایدیۆلۆژیاو سیاسەتی جولانەوەی بۆرژوا ناسیونالیستی و ئیسلامی زرگاریان بیت و ریزی سەربەخۆی خۆیان بە سیاسەت و بەرنامەو بەدیلی رۆشنەوە هەبیت..
لە کۆتاییدا دەبیتە ئاماژە بەوەش بکەین کە دوای ٢٥ سال لە خولقانی ئەم کارەساتە تا ئیستاش پارتی و یەکیتی نان بەم تاوانەوە دەخۆن کە خۆیان بەشیک بوون لە خولقانی.
بۆیە دەبیت وەک ،لە بەیانەکەی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستاندا هاتوە ،جەماوەری ئازادیخوازو ستەمدیدەی کوردستان زیاتر بە ئاگا بیننەوە لەمەو ریگە نەدەن هیچ لایەنیکی سیاسی بازرگانی بەم کارەساتەوە بکات..
بەرزو بەریز بیت یادی هەمو ئەوانەی کە بونە قوربانی تاوانی هەلەبجەو ئەنفال
موزەفەر عەبدوڵا
[email protected] ١٦-٣-٢٠١٣
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست