کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداریەك لە كوردستانپۆستەوە بۆ سەرجەم موچەخۆرەكانی دەڤەری سلێمانی

Sunday, 06/03/2011, 12:00


پیاوەکانی جەلال تاڵەبانی دەیانەوێت  به‌یانی بەعسئاسا موچەخۆران راپێچی   جادەی سالم  بکه‌ن و،خۆپیشاندانیان پێبکه‌ن  بۆ ئەوەی وای نیشان بدەن كە گوایە خەڵكی لە گەڵدا ماوە، لێرەوە ئێمە وەكو كوردستانپۆست داوا لە سەرجەم موچەخۆرەكانی دەڤەری سلێمانی ئاگادار دەكەین كە بە هیچ شێوەیەك نەچنە جادەی سالم و ئاڵای روزەردەكە بەرز نەكەنەوە، ئێوە هەموتان پێكەوە به‌ره‌و  به‌ردەركی سەرای بڕۆن و ، دەنگی خۆتان بخەنە پاڵ دەنگی خەڵكی ئازادیخوازی كوردستان، ئێمە لێرەوە پێتان رادەگەینین كە هیچ ترسێكتان نەبێت لە نان بڕین، چونكە ئەگەر ئێوە زۆربەتان پێكەوە بچنە بەرەی خەڵكی كوردستان ئەوە هیچ هێزێك نیە  جورئه‌ت بکات موچەی ئێوە ببرێت. پێویسته‌ بۆ ئاینده‌یئه‌کی باش بۆ نه‌وه‌کانتان هه‌ڵویست وه‌ربگرن و دژی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ بوه‌ستنه‌وه‌ ، له‌ بیر مه‌که‌ن که‌ جه‌لال تاڵه‌بانی ته‌نها بۆ ژنهێنانی کوڕه‌که‌ی قوباد زیاتر له‌ 10 ملیۆن دۆلاری گیرفانی ئیوه‌ی له‌ ئیتاڵیا خه‌رجکرد ، هه‌ر به‌پاره‌ی گیرفانی ئیوه‌ ئێستا هێرۆ کۆمپانیای نۆکانی هه‌یه‌ که‌ سه‌رمایه‌که‌ی خۆی له‌ دوو ملیار دۆلار ده‌دات.. ئه‌و هه‌موو ئیمکاناته‌ی له‌ کوێ بوو؟ ئه‌گه‌ر قووتی ئێوه‌ نه‌بێت.. چۆن مرۆڤ به‌دوای تاڵانچی ده‌که‌وێت؟!..
خه‌لکی به‌شه‌ره‌فی سلێمانی ، مووچه‌خۆرانی خۆڕاگر ، ئێوه‌ ئه‌گه‌ر نه‌چنه‌ به‌ره‌ی خه‌ڵکی که‌ له‌سه‌رای ئازادییه‌ ، به‌ده‌ستی خۆتان دیکتاتۆره‌کانی کوردستان زیندوو ده‌که‌نه‌وه‌ ،که‌ ئه‌مه‌ش ده‌گاته‌ ئاستی به‌شداریکردن له‌ تاوان ، له‌ کاتێکدا ئێوه‌ قوربانین .. ئێوه‌ ده‌بێ ئه‌م جاره‌ دوا وشه‌ ئێوه‌   ، بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان خه‌ڵکی کوردستان و تالانچییه‌کان بڕیاری لیبده‌ن ..
سڵێمانی ئه‌و دڵه‌ زیندووه‌یه‌ که‌ کوردستان ده‌ژیه‌نێ.. سه‌رکه‌وتن بۆ خه‌لکه‌ و ریسوایش بۆ ده‌سه‌لاتی تالانچییه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە