زانیاریی بۆ یهکهمجار: بانکی فیدڕال و بانکی ناوەندی هەرێم
Wednesday, 02/01/2013, 12:00
لهبهر گرنگیی ئهو زانیاریانه که له لایهن کارمهندێکی بانکهوه بۆ کوردستانپۆستی ناردووه، ناوی کهسهکهمان به نهێنی هێشتۆتهوه، که ئهم زانیارییانهی به کوردستانپۆست داوه، وهکو خۆی بڵاوی دهکهینهوه.
١- زیاتر لە ٣٥ ملیار دینار لە بانکی فیدڕال دیار نەماوە لەماوەى ١٠ مانکی ڕابردوو و کە لەلایەن بەرێوەبەرى بانکى فیدرال کەناوى (بوشڕە) یە لەگەڵ هاوسەرەکەى یاریان بەم پارەیە کردووە لەگەڵ بازرگانەکان و بەکرێ یان داوە بەرامبەر دیارى و قازانجی گرانبەها.
٢ بازرگانەکان پێکهاتوون لەمانە: ٤ بازرگانى بازاڕى دۆلارفرۆشان کە ئێستا ٣ کەسیان دەستگیرکراون و ٢ هەفتەیە لە بەندیخانەن و زیاتر لە ٥ بارزگانى کۆمپانیاى نەوت و ٥ بازرگانى خانوو بەرە و چەندین بازرگانى تر کەوا بەبەلگە ناوەکانمان لەژێر دەستە و لەکاتى پێویست بڵاویان دەکەینەوە و سەرجەمى ئەو بازرگانانەى دەستگیرکراون پێکهاتوون لە ٣٦ بازرگان لەگەڵ بەرێوەبەرى بانک و هاوسەرەکەى
٣- هەبوونى گەندەڵیەکی زۆر لە بانکی هەرێم بەسەر پەرشتى ڕەشید تاهیر لەگەڵ بازرگانێکی دۆلارفرشى هەولێر ناسراو بە (سیامەند بۆرێە) و پێدانى دۆلار لەلایەن کەسێک لەبانکی مەرکزى بەناوى حاجی موستەفا بە سیامەند مولود ڕسول بە نرخێکی زۆر هەرزان و شاردەنەوەى لە حکومەتى هەرێم و لەم هەفتەیە دا بەبەڵگەى تەواو لە بەردەستمانە و دەتوانن بۆ لێکۆڵینەوە سەردانى بازارى دۆلارەکە بکەن و هەمووتان بۆ ئاشکرا دەبێت
٤- پێدانى بڕە پارەیەکی زۆر لەلایەن سیامەند مولود رسول بە حاجی موستەفا وەک بەرتیل بۆ ئەوەى دۆلارەکە بەشەریکی بفرۆشن و نەیدەن بەکەسى تر و بڕى ئەو دۆلارەى دراوە بە سیامەند مەولود ٤٠ ملیۆن دۆلارە و تا ئێستا زیاتر لە ١٥ ملیۆن دۆلارى فرۆشتەوە لەماوە ئەم ٣ رۆژەى دوایدا
ئایا کێ لەم گەندەڵیانە بەرپرسیارە ؟ بۆچى داواکارى گشتى و لێژنەى نەزاهە بەدواداچوون بۆ ئەم کارانەى بازرگانە مافیاکان ناکەن
فەرمانبەرێکی بانک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست