کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەغوولانی بارزانی

Sunday, 13/03/2011, 12:00


جەستەی منتان كوشت، لە بەر ئەوە من ڕەخنەم لێتان گرت. لە بەر ئەوە من بەزمانی دیالۆگ و لۆژیك لەگەڵتان دوام، لەبەر ئەوە زمانی من، زمانی خۆشەویستی بۆ ژیان و ئاسایش بوو، زمانی من گۆڕانكاری و پساندنی ئەو زنجیرانە بوو كە لە قاچ و دەستی زۆرینەی كۆمەڵیان ئاڵاندووە. زمانی من تیشكی خۆری بەهێز بوو كە گەرمایی بۆ هەژارە سڕەكانی دەسەڵاتی سیستەمی گەندەڵی مەسعوودی مەغوول، دەنارد. زمانی من گوللەی چەكی نۆكەرانی مەسعوودی مەغوول نەبوو كە جەرگ و هەناوی هاووڵاتی بۆ دادڕدادڕ بكا و گیانی مێر مناڵانی هاووڵاتیم بستێنم و سێڵاوی گریانی ئاوی دایكانی كوڕكوژراوی كوردستان، هەستێنم و دەروونیان هەڵپڕووكێنم جەستەی منت كوشت هەی سەرۆكی بێ ئابڕووی هەرێم لەبەر ئەوە زمانی من زمانی ساختەچیەتی و درۆ و دزی و تاوان و نۆكەری و خۆفرۆشی نەبوو، زمانی من زمانی ئاژەڵ و ئایین و گەندەڵیەكانی نەبوو. زمانی من هی پارە و سەروەت و بێ ڕەوشی و گەمژەیی نەبوو. زمانی من گوللەی پاسداری مەلاكانی ئێران نەبوو كە هاوڕێیەتی مەسعوودی مەغوول بكەن و سێڵاوی خوێنی جەستەی هاووڵاتیانم لەو هەرێمە هەستێنم زمانی من دەبابە و عەسكەرەكانی ڕژیمی دڕندەی بەعسن نەبوو كە یاریدەدری مەسعوودی مەغوول بن و بێنەوە لە كوردستان جارێكی تر هاووڵاتیانم قەڵاچۆ بكەنەوە و سێڵاوی خوێنیان لێ دروست بكەنەوە و مەسعوودی مەغوولیش لەسەری ڕەش و لە كۆشكەكەی خۆیدا، ئاهەنگ بگێڕێت و سڵاوی گەرمی ئەم هاوكاریە دڵسۆزانەیەش بۆ سەددام بنێرتەوە و بەوجۆرە دڵی بحەسێتەوە و ببێتەوە سەرۆك لە هەرێم زمانی من فڕۆكەی ڕژیمی كوردكووژی توركیا نەبوو كە وەك ڕێژنە بارانەی بەهار، ئاگر و ئاسن هەڵبڕێژێنێتە سەر پارتێكی تری كوردلە ناو هەرێمی مامە سەرۆك و لەو پاداشتەش كاكە سەرۆك، كۆشك و تەلار بۆ ئاژەڵەكانیشی دروست بكا. زمانی من شەمشەمە كوێرە نەبوو خوێنی ئەو جەستە بێ گیانانە هەڵمژی كە لە گۆڕەستانی ترسناك و سەرسووڕهێنەری مەسعوودی مەغوولدا، هەڵچندراون و هەزاران جۆگەلەی خوێنیان لێ دروست بووە. زمانی من گورگە دڕندەكانی حكوومەتی بۆگەنیو و بێ ئابڕووی سەرمایەداری نەبوو كە پاسەوانی بەر دەرگای كۆشكی مەسعوودی مەغوول بێت و ئەو سەرۆكە ترسنۆكە، لە شاڵاوی ئازادی و ئاسایش و فەلسەفەی ژیانی هاووڵاتیانم بپاڕێزێت و بەر هەر جۆرێك بووە ئەو جارەش ببێتەوە چەنگیزخانی مەغوول لە هەرێم ڕووت جێگای سپی تێدا نەماوە، كە بڵێم ڕووت ڕەش بێت، ئیدی چ وشەیەك باشە كە بتوانێت ئەم بەژن و باڵا سەرتاپای تاوان و دڕندەیی و بێ ڕەوشی تۆ داپۆش ئەی مەسعوودی مەغوولی هەرێم.
من سەردەشت عوسمانی ڕۆژنامە نووس و خوێندكاری شارەكەم بووم و زمانی من زمانی وورە و ژیان و ئامانجی هاووڵاتیانم و زمانی ئاشتی و دێمۆكڕاسی و ئازادی و فەلسەفە و ژیانی ڕاستەقینەی هاووڵاتیانم بوو لە ژێر سەرپەرشتیار ی تۆ دا لە هەرێم ،  بەڵام هەی بێ ئابڕوو، منت نەكووشت، بەڵكوو جەستەكەی منت كووشت. دەبینی دەنگی من، دەنگی شاری سلێمانی، شاری ژیان و ئاشتی و فەلسەفەیە، دەنگی كەلار شاری لاوانی خۆڕاگر، دەنگ و ئارەزووی شاری هەولێر و هەموو شارو گوندەكانی كوردستانە كە چۆن دەڕژێنە سەر شەقامەكان و هاور دەكەن و دەڵێن ئازادیمان دەوێ، هیوای بەرزمان قەت نانەوێ، مافی خۆمان دەستێنین، دەسەڵاتی گەندەڵی هەرێم تێك دەڕمێنین، ئەگەر نەشڕما، وەكوو سەگی هار دەی تۆپێنین و سەرەنجام مافی خۆمان دەستێنین.......
ئێستا تێ گەیشتی، كە سەردەشت عوسمان، هەر یەك جەستەی نەبوو، ئێستا بەگوێت گەیشت، جەستەی سەردەشت عوسمان، سلێمانی شاری قوربانی، هەولێر شاری مێژوو، كەركووك شاری حەماسی و خۆڕاگری، شاری دیاربەكر هێمای زمان و ڕەوش، شاری سنە ناوەندی هونەر، شارەكانی قەڵادزە و ڕانیە، بێشكەكانی كۆرپەی ئازادی ئەوانە گشتیان جەستەی سەردەشت عوسمان بوون. دەی ئێستا بۆ كوێ دەچی ئەی مەسعوود بارزانی چەنگیزخانی مەغوول. گشت ڕووبار و كوێستان و كانیاوەكانی كوردستانیش دەنگی سەردەشت عوسمانیان لێ دێت و سەرەنجام ئەم گۆڕستانە ترسناك و بێدەنگەی تۆش كە جەستەی هاووڵاتیانت تێدا ناژتوون، گشتیان گیانێكی دیكەیان دێتەوە بەر و بەسەرپەرشتی دەنگ و جەستەكانی دیكەی سەردشت عوسمان، تۆ ی چەنگیزخانی مەغوول و هۆزەكەت لەو گۆڕستانە تاریكو وون بووەدا دەنێژین و پێنووس و زمانی ئاشتی و ئازادی و فەلسەفە دەبنە سەرۆك و سەرپەرشتیاری هاووڵاتیم لەناو جوانی و ڕازاوەیی هەرێم..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە