کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەوجا وەرە ئیمانت لە قەلبی بمێنێ. وه‌ڵامێك بۆ جه‌مالی زوڕنا ژه‌ن

Saturday, 17/10/2009, 12:00


بەڕێزان ئەم نوسینەی سەرەوە ئەو نوسینەیە کە جەمالی زوڕناژەن بەکرێگیراوەکەی دوێنی جەلال و ئەمڕۆی 31 ی ئاب. بە زمانە بۆگەنەکەیو بە قەڵەمە بە کرێگیراوەکەی بابەتێکی لە ژێردا نوسیوە. کە سەرتاپای بابەتەکە وەك چیرۆکێکی مناڵانە دەست پێدەکات . ئاشکراو دیاریشە تەنهاو تەنها جەمالی زوڕنا ژەن مەبەستیەتی بە هەڵگێڕانەوەی ڕوی ڕاستی مەسەلەکان و بە دو هەڵتیزاندن گەرەکیەتی سەر لە خەڵکی کوردستان تێك بدات و ئەو دزی ڕاوەڕوت و داوێنپیسیەی ڕۆژانە سەرانی هەردو بنەماڵەی مافیا لەم کوردستانە پێی هەڵدەستن بە لێدوانە بێ بەهاکانی خۆی داپۆشێ .. ئەی چۆن جەمالیش لەسەر ئەوەی ڕۆژانەو مانگانە بڕێك پارەی کاش کە هی ئەم میللەتەیەو ئاغاکانی جەمال ڕۆژانە ئەیدزن دەخاتە تەنگەی باخەڵی و هەر کاتێکیش سەیارە ئاخر مۆدیلەکەی کە ئەویشی هەر لەسەر پارەی دزراو بۆی کڕدراوە توشی پێکان یان لەکار کەوتن ببێت هەر هەمان کات نێچیری گەورە دزی نەوتی کوردستان تەنها بە تەلەفونێك دانەیەکی ئاخر مۆدێل و تازەتری ئەخاتە ژێر. بۆیە دەبێت ئەم جەمالە زوڕنا ژەنە سەرەڕای گۆڤارە کەی کە بەناوی بەڵگە دەری دەکات و ناوەرۆکی گۆڤارەکەشی لێوان لێوە لە حەپە حەپ و وەك زێرابیش وایە هەرچی سەری هەڵبداتەوە بۆگەن کوێری ئەکات . بۆیە ئەم جەمالە بێئابڕو لۆتی و زوڕناژەنەی ئەمڕۆی بەر قاپی هەردو بنەماڵەی ڕیسوابوی مەسعودو جەلال. جگە لە سەگوەڕی ناو گۆڤارەکەی بەڵگە دەبێت جار جار لەم سایت و ئەو ڕۆژنامەش بحەپێنێ ئەگینا داهاتی لە کزی ئەداو ئاغاکانی لێی قبوڵ ناکەن. لە ژێر ئەو ناونیشانەی دەوجا وەرە ئیمانت لە قەلبێدا بمێنێدا کاکی زوڕنا لەشان دەڵێت لەم ڕۆژانە چومە سلێمانی. * دیارە ئەم زوڕنا ژەنە بەدزیەوە هاتۆتە سلێمانی و جگە لە قەڵەم فرۆش و جاشە کلك زەردەکان و ماستاو چیەکانی دیواخانی ماڵی جەلال و مەسعود خۆی نیشانی کەسیتر نەداوە. *دەنا بەخوا خەڵکی سلێمانی هۆهایان لێدەکێشاو لەوەش سوکو سەلیمتریان دەکرد کە هەیە و دەبو دو قاچی تریش قەرزبکات و وەك دێڵە بەبا بە کۆڵانەکانی سلێمانیدا خۆی دەرباز کردایە. * جا ئەم جەمالە دەڵێت برادەرێكی خۆم بینی پێی گوتم وەرە (جەمال) قسەیەكی خۆشت بۆ بگێڕمەوە، كە ڕەنگە تۆ بتوانیت هەواڵێكی لێ دروست بكەیت و شتێكیشی لەسەر بنووسیت، گوتم ئادەی بزانم! لە وەڵامدا برادەرەكەم گوتی:
دوو خزمی خۆمان هەیە ئەوە بۆ چوار مانگ دەچێت لەگەڵ دوو بەرپرسی پێشووی ناو یەكێتی و حكوومەتدا ڕۆییشتوون بۆ گردەكەی لای (نەوشیروان مستەفا) و هەردووكیان حیمایەی ئەو دوو بەرپرسەن، لە ماوەی ئەو چوار مانگەدا دوای چەندین جار داواكاریی یەكێك لەو حیمایانە لە بەرپرسێكیان، بەرپرسەكە بۆ هەر چوار مانگەكە تەنیا 200 هەزار دیناری داوەتە حیمایەكەی، واتە مانگی تەنیا 50 هەزار دینار، دوای گێڕانەوەی ئەم هەواڵە لە لایەن برادەرەکەی جەمال بۆ جەمال ئینجا جەمالیش نەیکردوەتە نامەردی و زوڕناکەی لە شانی کردۆتەوەو لەسەر ئەو دەستەواژەو ئاوازەی برادەرانی هەولێر تا توانییویەتی فوی بە زوڕناکەیدا کردوە و هەر جەمالیش بەدەم زوڕنا لێدانەوە دەڵێت...خۆشیەکە لەوە دایە برپرسانی گردەكە واز ناهێنن و هەر دەڵێن هەوڵ دەدەین مووچە بۆ ژنانی ناو ماڵیش ببڕینەوە..*.ئاخر ئەی خەڵکی کوردستان ئەی ئەوانەی هەتا ئێستا شارەزای دزی و داوێنپیسی و سوکو سەلیمی و هەمو ئەو کردارە نابەجێ و دور لە یاساییانەی بنەماڵەی جەلال و مەسعود کە ماوەی 18 ساڵە پێی هەڵدەستن و ناوی کوردو کوردستانیان لە جیهاندا بێزراو کردوە.ئەگەر ئەم جەمالە یەك زەڕە کەرامەت و مەردایەتی تیا مەوجود بێت و کاسەلێس و جاشولکەی ناو تەویلەی بنەماڵەی مەسعودو جەلال نەبێت ڕۆژێ لە ڕۆژان ڕاستی دەوت چۆن جەمال کاتی خۆی هەمو سات بە دوای عومەر فەتاحەوە نەبو سکتێری ڕۆژنامەوانی عومەر نەبو؟؟؟ ئەی بۆ ڕۆژێ لە ڕۆژان نەهات باسی تەنها یەك دزی بچوکی کاک هۆمەرمان بۆ بکات..؟؟ یان ئەوە ئیشی ئەو نیە.؟ ئێستاش . ئەم زوڕنا ژەنە ڕونی ناکاتەوە کە بودجەو داهاتی ئەم کوردستانە لە ژێر دەستی کێدایەو ماوەی 18 ساڵە کێ و کێن ئەوانەی دەیدزن و دێزە بەدەرخۆنەی دەکەن و خەڵکی ستەمدیدەی ئەم کوردستانەی لێ مەحروم دەکەن بێگومان تەنهاو تەنها ئاغاکانی جەمالی زوڕنا ژەنن و جەمالیش هەر لەو دزیە هەقی زوڕنا ژەنین وقەڵەمو خۆفرۆشیو بێغیرەتیەکەی وەردەگرێت. دیارە ئەگەر ئەو بودجەیەی چەندین ساڵە ئاغاکانی جەمالی زوڕنا لەشان و باقی جاش قەڵەم و کۆیلەکانی ئەم دو بنەماڵیە ئەیدزن ئەگەر بێت و لە دەستێکی ئەمین و پاکدا بێت و کەسانێكی کورد پەروەر سەرو کاری داهاتی ئەم کوردستانە بکەن ئەوە کەس موحتاجی نابێت و هەمومان وەك یەك لێی سود مەندین. جونکە سەروەتو سامانی ئەم کوردستانە هی هەر هەمونانە نەك بە تەنها هی جەلال و مەسعودو ماستاوچیو جاش قەڵەم و مێکێشەکان.. ئەوندە ش زۆرە لە دانیشتوانەکەیشی زیادە بەڵام لەبەر دزینی لەلایەن سەرانی بنەمالەو خزمو کەسە نزیکەکانیان و دواتریش بەشێکی زۆر کەمی بەسەر بێئابڕوەکانی ناو هەردو بنەماڵەو کۆیلەو ماستاو چی و مێکێشەکان و خۆ فرۆشەکان دا دابەش دەکرێت . کوا سەروت و سامانی ئەم کوردستانە ڕۆژێك لە ڕۆژان بە یەکسانی دابەش کراوە بەسەر خەڵکە بە هەق خەباتگێڕو کوردستان پەروەرەکەیدا. با جەمالی زوڕنا ژەن باشبزانێ و دڵنیابێت کەس بە هەوای زوڕناکەی هەڵناپەڕێ و ڕۆژێك دادێ یاسا سەروەر ئەبێت و ئەو زوڕنایە بۆ خودی جەمال ئەبێتە دەردی سەری و دور نیە لەسەر ئەو زوڕنا نەشازەی کە هەردەم فوی پیا دەکات. لەسەر دەستی نەوەی نوێ و خاوەن شەهیدوقوربانیان لچ و لێویشی بە بڕین بچێت ... منیش دەڵێم ئەوکاتە خەڵکی هەقە بڵێن دەوجا وەرە شوکری خودا بکە .. چونکە ئەو کاتە کە زۆر نزیکە و دێت. هەرچی دزو داوێن پیس و ماستاو چی و خۆ فرۆشە دەچنە زبڵدانی مێژوەوە



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە