کـــــوردســتــانم
Sunday, 24/01/2010, 12:00
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که زانیم تۆ
نیشتیمانه بێ نازه‌که‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی
که زانیم تۆ نه‌خشه‌یکی له‌ت و پهتو
بۆ نه‌هاتی
که زانیم تۆ بڕیارێکی ئه‌زه‌لیه
هه‌میشه برینداریت و
زامه‌کانت ساڕ‌ێژ نابن
که زانیم تۆ هاوار ده‌که‌ی
بۆ ئه‌و بۆ من
ئیتر منیش هاواری تۆم کرده ئایه‌تی په‌یمان و
کردمه په‌یام
بومه دره‌ختێك و ڕوام
تا ڕێگای عه‌شق و ئازادی له چیا بێ
تا ناوی تۆ له‌گه‌ڵ ژان و
ئازارا بێ
هه‌میشه من ئیلهامی عه‌شقی کورد بونم
له ناو ڕۆحی سمکۆ و دۆغان و ئارام و
پیران دایه
هه‌میشه من چاوم له باڵی هه‌ڵۆیه که شنه‌ی دێ
له قوڵای ئه‌و ئاسمانه‌ی چریکه‌ی ئازادی تیایه
کوردستانم
ئه‌گه‌ر جارێکی تر خودا گه‌ردون دروست بکاته‌وه
ئه‌گه‌ر جارێکی تر خودا نیشتیمان و گه‌ل و ووڵات
بۆ دنیا دابه‌ش کاته‌وه
هه‌زاران جاری تر ئاوا تۆ بسوتـێی
هه‌زاران جاری تر ئاوا
ئه‌نفال بکرێـی
هه‌زاران جاری تر ئاوا
پارچه پارچه لێم بدزرێی
هه‌ر بۆ نه‌خشه وون بووه‌که‌ی
تۆ ده‌گه‌ڕێم
تا ڕۆحم ده‌بێت بهپهڕه
بۆ مانه‌وه‌ت هه‌ر ئه‌سوتێم
هه‌ر له تۆم و هه‌ر تۆم ئه‌وێ
ئه‌گه‌رچی چارهنوسیشم
هه‌ر ئازار‌و دیلێتی بێ
چونکه که من گوێم له قرچه‌ی سوتانی تۆ‌و
له گریانی چیا ده‌بێ
ئیتر هه‌موو خه‌ونه‌کانم وه‌ك ڕه‌وه ماسی
بێ ئاو که‌ن
له تینوانا خۆی ئه‌خنکێ
من ووڵاتێکم بۆ چی یه پڕبێ له شه‌قامی شوشه‌و
کۆشکی گه‌وره‌و کچی باڕو
کۆمپانیای مرۆڤ کوشتن و پارکی فیردهوسیشی تیابێ
سه‌نته‌ری ڕۆبۆتی نوێ و
ته‌کنۆلۆژیای تازه‌و مه‌زن
یان ناوه‌ندی مۆدێرنێتی و
سیسته‌می گلۆباڵزهیشن
که نه‌توانێ چرکه‌یه تاسه‌م بشکێنێ
که شه‌قامی نامۆیهتیم بسه‌لمێنێ
که کۆتری سه‌ر دره‌ختی عه‌شق
ئاوازی تاراوگابونم به عهشامی
ووڵاته‌که‌ی بناسێنێ
که خه‌ونی کچێکی چاوشین یه‌که‌م وشه‌ی پرساری ئه‌و
له قه‌فه‌زی ئاواره‌ی و بێ وڵاتی بم تاسێنێ
وه‌ڵامی پرسیارم نه‌بێ
ئه‌بێ ئیتر ئه‌ی ووڵاته هه‌میشه بێ ناز کهوتوهکهم
له وجودما جگه له عه‌ده‌م و عه‌به‌س
چی نێژرابێ
چونکه من .. ووڵاتێکم به‌جێ نه‌هێشت
کرابێته به‌هه‌شتی خوا
له هێلانه‌ی عهشقیشما
جوانی نیشتیمانم نه‌برد تا ببێته
یاد و هیوا
ئه‌ی کوردستان که لهرۆحمای
هه‌ر له ڕۆحتام
ئه‌گه‌ر بۆنتم بیرچێته‌وه
ئه‌بێ ئیتر چ مانایه‌ك بۆ ڕۆحی من دابنرێ
ئه‌بێ وه‌فا مانای چی بێ
گه‌لێجار نیگای ئه‌وینێ
تا لێ ژێ ی دڵمی داخورپان
گه‌لێ جار چپه‌ی جێ ژوانێ
بۆ په‌یمانێ
ده‌بوو به نه‌خشه بۆ ژیان
به‌ڵام هه‌رگیز کوردستانم لا نهخشهنیه
جێگای نه‌خشه‌ت بگرێته‌وه
به‌ڵام هه‌رگیز نیشتیمانم عه‌شقێك نی یه
خۆشه‌ویستیت بسڕێته‌وه
بۆیه په‌یام بۆ ئازادیت
هه‌میشه ئاینی منه
هه‌ربستێکی زه‌وی سوتاوی سه‌ر ڕۆحت
قیبلهیهکهو هه‌میشه جێ حه‌جی منه
تۆ له هه‌موو قیبله‌کانی ئاینه‌کان پیرۆزتری
تۆ له هه‌موو که‌نیسه‌و ئاته‌شگه‌کان
قه‌شه‌نگ تری
چونکه که‌وا نیشتیمانێکی ڕوخاوی
له کاروانی ڕزگاریدا به‌جێ ماوی
ئه‌گه‌ر باوان قیبلهیهکیان
بۆ داده‌نای ئه‌گه‌ر خودا
به په‌یامێ به وته‌یه له‌سه‌ر لوتکه‌ی چیاکان
یا له پێ ده‌شتی گهرمێنا دنه‌ی ده‌دای
تۆش ئاوا بێ نازو نه‌خشه
دانهدهمای
ئه‌وه له‌که‌ی ڕۆحت نیه کاتێ له‌گه‌ڵ نیشتیمانه‌کانی ترا
قسه‌ده‌که‌ی
هه‌ست به که‌می بوونت ده‌که‌ی
ئه‌وه سوکی چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌که ،، که ده‌ڕۆن و
جانتای ده‌ستیان ده‌فته‌رێکی یاده‌وه‌ری
پیسی تیایه
نهئاین و نه‌بڕوایان به تۆ هه‌یه
بۆیه تیایاندا نوسیوه
ئێمه نیشتیمانمان نیه‌و
ئه‌وێ ده‌بێته نیشتیمان که نانی بۆ ئێمه تیایه
هه‌موو ڕۆژێ زۆر نیشتیمان دڵیه سوتێ و
هه‌موو ڕۆژێ زۆر نیشتیمان له تاریك و
ڵێڵی به‌یان
کاتێ دایکێ مه‌مك ده‌دا به کۆرپه‌که‌ی
ئهوساتهواختهی لێ ده‌بێت به هۆلۆ کۆست
که‌چی پێ یان ههرچهقیوه له‌نێو قوڕی
نه‌وه‌که‌یان
شاره‌که‌یان ماڵه‌که‌یان
زۆر نیشتیمان نان و خوێن و باروت ئه‌خۆن
زۆر خه‌ڵکی وان ده‌رده‌که‌ن و که‌چی ناڕۆن
کوردستان تۆ له لاوی په‌روه‌رده‌ی خۆشتا
زۆر بێ به‌شی
بۆیه ئاوا پارچه پارچه‌و چاره ڕه‌شی
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست