له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی به‌غداد دژی تیرۆری سه‌رده‌شت، رێگه‌نه‌درا وتاری سه‌رۆكی هه‌رێم بخوێندرێته‌وه
Thursday, 27/05/2010, 12:00
له‌و خۆپیشاندانه‌ی كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق له‌دژی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس‌و خوێندكار، سه‌رده‌شت عوسمان سازكرا، رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه رێگه‌یان نه‌دا وتاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی بخوێندرێته‌وه.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای كه‌مپه‌ینی (بێده‌نگ نابین)، ره‌حمان غه‌ریب له‌شاری به‌غداد به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دوو وتار به‌كوردی‌و عه‌ره‌بی پێشكه‌شكران یه‌كێكیان وتاری كه‌مپه‌ینی (بێده‌نگ نابین) ئه‌وه‌ی دیكه‌ش وتاری ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌یان رێكخستبوو كه تیایدا داوایان له‌نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم كرد به‌زووترین كات بكوژانی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌ست عوسمان بدۆزنه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌رێگه‌نه‌دان به‌خوێندنه‌وه‌ی وتاری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن نوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه، ره‌حمان غه‌ریب وتی "ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌كه‌مپه‌ینه‌كه‌ی ئێمه‌وه نییه، چونكه ئێمه رێكمان نه‌خستبوو تا رێگه بده‌ین یاخود رێگه نه‌ده‌ین، به‌ڵكو ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ی رێكخستبوو وتیان ئێره شوێنی وتاری ره‌سمی نییه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له‌رۆژنامه‌نووسانیش نیگه‌رانی خۆیان له‌وه نیشاندا، به‌ڵام دواتر بۆچوونه‌كه‌یان قبوڵكرد".
خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری به‌غداد له‌دژی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس‌و خوێندكار سه‌رده‌شت عوسمان كاتژمێر 5ی ئێواره بوو له (ساحه شه‌هریار) له‌شه‌قامی ئه‌بو نه‌واس ده‌ستی پێكرد.
رۆژی 4ی ئه‌م مانگه رۆژنامه‌نووس‌و خوێندكار سه‌رده‌شت عوسمان له‌شاری هه‌ولێر له‌به‌رده‌م كۆلێجی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه رفێندرا‌و دوو رۆژ دواتر ته‌رمه‌كه‌ی له‌شاری موسڵ دۆزرایه‌وه‌و ئه‌وه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌و ناڕه‌زاییه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ئاستی كوردستان‌و جیهان به‌دوای خۆیدا هێنا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست