کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ئەو لایەنەی پاڵپشتی و هاندەری سوكایەتیكردن و ناوزڕندنی مێژوو و خەباتی سیمبولەكانی كوردستانە (هه‌ڕه‌شه‌ی دووه‌م)

Wednesday, 11/08/2010, 12:00


لە درێژەی شێواندن و ئاوەژووكردنی مێژووی سیمبولەكانی كوردستان ناوەناوە لە گۆڤار و رۆژنامە و بڵاوكراوە ئەلیكترۆنیەكان هێرش و پەلاماری ناڕەوا دەكرێتە سەر خەبات و بەرهەم و خوێنی شەهیدان و دەستكەوتە بەدیهاتووەكان، كەسایەتییە سیاسییەكان و مێژووی سیمبول و سەركردایەتییە مێژووییەكانی كوردستان بەشێوەیەك دەشێوێنن، كە تەنها لە خزمەت دوژمنان و ئەو نەفسە نەخۆشانەن كە هانیان دەدەن.

ئەوەی جێگای داخە كە لە ناو پرۆسەی سیاسی كوردستان لایەن هەبن كە خاوەن رابردوو خەبات و شەرعیەتی شۆڕشگێڕی نین، بەڵكو لە پێناو ئامانجێكی دیاریكراوی دژ بە بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانی كورد، بە پشتگیری و پاڵپشتی دەرەكی پاش راپەڕین لە ژێر ناوی جۆراوجۆ و دواتر ئیعلان بوونیان وەك حزب، لە دواوەی ئەم كارانە بن و رێخۆشكەر بن بۆ سوكایەتیكردن بەم سیمبولانە. كە وەكو هەموو لایەنەكانی تری سیاسی كوردستان ئێستا لە ژێر سێبەری ئازادی و ئاسایشێك مومارەسەی كارەكانیان دەكەن كە بە خوێن دابینكراوە و خۆشبەختانە ئەوان رۆڵیان تێدا نەبووە.

بۆیە لەم سۆنگەیەوە ئاگاداریان دەكەینەوە كە ئێمەی گەنجانی ئازادیخواز زۆر باش دەزانین ئەو لایەنە كێیە كە بە بەكارهێنانی هەست و سۆزی پیرۆزی ئیسلام دەیانەوێت خەڵكی بەشەرەفی كوردستان دەستخەڕۆ بكەن بە تایبەتی گەنجانی بەشخورا و لە رێگای پاڵپشتیكردن و رێخۆشكردن بۆ ئەم جۆرە سووكایەتی پێكردنانە.

جێی بیرهێنانەوەیە كە ساڵەهای ساڵە دوژمنانی كوردستان هەوڵی نەزۆكی لەم جۆرەیانداوە، بەڵام هەوڵەكانیان بێ بەرهەم بووە و بە زیانی خۆیان شكاوەتەوە، دڵنیاین ئەمجارەش ئەو لایەنە دەرەنجامی ئەو هەوڵە نەزۆكەیان لە زووترین دەرفەتدا بۆ ئاشكرا دەبێت و ڵیان قبوڵ ناكرێت.

گەنجانی داكۆكیكار لە سەروەری و پیرۆزییەكانی كوردستان
هەرێمی كوردستان
6/8/2010
پارتیی لقی چوار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە