10 ساڵ و 3 مانگ و 16 ڕۆژ لەمەو پێش
Saturday, 13/10/2012, 12:00
1814 بینراوە
سیاسەت نە جادووە، نە فەنتازیا. سیاسەت یانی چەپكی گشت روونرەوە زانستییەكانی مرۆڤایەتی.
Humanitre wissenschaftlichen Erkenntnissen.
لە نێو كۆمەڵگای هوشیاردا هیندەی نرخ بەسیاسەت دەدەن , نرخ لە هیچ شتیكی تر نادەن. ئەمە لەبەر ئەوە نییە سیاسیەت لە گشت كایەكانی تری ژیان بەنرخترە بەلكۆ لەبەر ئەوەیە كە سیاسەت لە رۆحی گشت كایەكانی ژیاندا رۆلی وەرچەرخانی چەپ و راست (پۆزیتیف و نگیتفی ) هەیە. رۆلی سیاسەت لە بەرزی و نزمی ریژەی ڤۆلتی تاقە گلۆپیكدا. رۆلی لە نرخی بنێشتێك و بیكاری كریكاریك و جەنگی خویناوی 50 ملیۆن قوربانی جەنگی جیهانی دووهەم و گشت جەنگەكانی دونیادا هەیە. فاكتی هەرە گرنگی گرژبوونی ناكۆكیە سیاسەكان (ئابوریە). بۆیە تیگەیشتن لە سیاسەت بۆ ژیان و ئایندەی مرۆڤ پیویستە (تێگەیشتنی) بۆ فاكت و پاوەری (ئابوری) هەبێ. هەر كۆمەڵگایەك سیاسەتمەداری گەوج بە ئابوری هەبوو. تیگەیشتنی بۆ ئایندە و خویندنەوەیەكی روونرەوەی بۆ میژوو نەبوو، ئەوە ئەو سەركردە سیاسییە. ئەو پارت و ریكخراوە سیاسییە ئەو كۆمەڵگایە، گەوجە.چونكە سەركردەی گەوج بەری گەوجی كۆمەڵگایە.
ووشەی (گەوج) ووشەیەكی برینداركەرنیە. ووشەی پیناسە (بەراوردكاریەكە) لە نێویان دوو دونیا بینین , دوو تیروانین بۆ ژیان و بۆ ئـایندە.جیاوازی مرۆڤەكان لە جەستەدا نییە بەڵكو جیاوازی لە نێوان (هوشیاری) مرۆڤەكاندایە.
ئیستا باشوری كوردستان بە ترسناکترین بار و دۆخدا گوزەر دەكات. نەسەركردەكانی باشور. نەگەلی باشور ئامادەكاریان بۆ ئەنفالی (دەسەڵاتی شیعە) نییە.
هوشیاریی لەسەر ئاستی تاك.
ئەگەر مێوە فرۆشێك بیر له زیانی فرۆشتنی شوتیەكانی رۆژی ڕابوردوی نەكات بە فاكتی قازانجی سبەی، ئەوە هەموو ڕۆژێكی زیاندەكات نەك قازانج.
گەلی باشوری كوردستان. ئەگەر خۆیندنەوەی بۆ رژیمەكانی پێش (مالكی) نەبێ، ئەوە دەبێ چاوەری ئەنفالێكی تری خویناویتر لە ئەنفالی سەدامی (سونی )بێ. ئەنفالی سەدام بە ئایدۆلیژیتی ناسیونالیستی دڕی عەرهبی گۆشكرابوو..ئەنفالی (مالكی) بە دوو ئایدولۆژیە ( اسیونالستی عەرەبی و ئایدۆلۆژیتی شیعەگەری) كۆشكراوە. بۆ زانین شیعە لە رۆحی بەرژەوەندییەكانی ناسیونالیستی (فارسی)یهوە زمانی بژا. نەك لەرۆحی فەلسەفەی ئیسلامەوە، بۆیە مالكی بۆ كورد لە سەدام ترسناکتره. ئهمیش له دوو رووهوه: یهکهم وەك (عەرەب) و دووهم وهک ( شیعە).
لەسالی 1961سەركردایەتی كوردی لە (مەلامستەفا) وە. بۆ مەسعود و جەلال. شەست و شەشی جەلال , ئاشبەتالی مەلامستەفا ,31 ئابی مەسعود. گەورەترین و پیستریت خیانەتی نەتەوەیی بووه كە لە كورد كراوە، جگه لهوه بەتاڵبردنی پیترۆلی باشوری بیرە نۆیكانی هەریمە، دەرهینانی و فروشتنی بەتاڵان، که تهنها له %17 نرخەكەی بۆ ئەو دوو خیزانە مافیایەیه و %83 ی دهچێته گیرفانی ناسیونالیستی عەرەبی عێراقیی. ئهمه ئەوپەری ناهوشیاری و خیانەتی سەرانی كورد و گەوجی گەلی باشورە. خیانەتێكه پیستر لە گشت خیانەتەكانی میژوویان. ئەم كارە وەك ئەوە وایە باوكێك دەغیلەی منداڵەكانی خۆی له ناو ماڵهکهی خۆیدا بدزێت و %17 بۆ خۆی هەڵگرێت و لە% 83 بدات بە دوژمنی منداڵەكانی. ئەم خیانەتە هیچ نەتەوە و گەلێك پەسەندی ناكات تەنیا (كورد) نەبێ.
ئیستا مالكی بێ گۆیدادان بە هیچ دەستور و بنەمایەكی یاسایی.لە كرینی چەك و بەهیزكرنی سوپای عیراق بهردهوامه. ئهو خۆ پڕ چهککردنه دژیی دهوڵهتهکانی درواسێ نییه، جا بۆ ئەوەی بزانرێ. مالكی هەمان ئیستراتجی پیترۆلێ سەدامی بۆ سەركوتكردنی كورد هەیە. بڕوانن.
لە 10 ساڵ و 3 مانگ و 16 ڕۆژ لەمهو پێش من چیم نووسیوە. وا ئیستا هەمان سیناریوی ناسیونالیستی عەرەبی. بەهۆی هیزی پیترۆلی كوردەوە چۆن پیادە دەكرێ.
13- 10- 2012 فرانكفۆرت
************************
ئەمە دەقی ووتارێكە كە لە رۆژی 29 / 6 / 2002 لە كۆڕێكدا به ناونیشانی (سیاسەتی پاكسازی نەژادی رژیمی عیراق لە ناوچەی كەركوك دا) که ناوەندی هاڤیبون لە بەرلین سازیكردبوو خویندرایەوە. ئهمه بەشیكە لە تویژینەوەیەكی دریژ و كارنامەی ئەكادیمی
ڕۆڵی سەرمایەی كورد (پتڕۆڵ ) لە تیرۆری ڕژێمی عیراقدا.
سەردان لە میژووی عیراق و خویندنەوەیەكی ژیرانە لە هوی دروستكردن و داتاشینی ئەم سنورە بەم شیوەییەی ئیستا لە لایەن زلیهێزیكی وەكی ئینگلیزەوە و جاڕدانی كۆمەڵی مرۆڤی نەتەوە جیا و ئاینزادەی هەمیشە دژبەیەك , یانی بنیاتنانی دەسەڵاتیكی تیرۆرستی ( لە لایەن دەوڵەتیكەوە كە خاوەنی كونترین پەرلەمانی دیموكراتیە ). لە دیرۆكی لكاندنی باشوری كوردستان بەعیراقەوە تا ئەم ساتەی رژیمی بەعس بە درەنترین رژیمی ئەم وڵاتە دادەنری و بەتایبەتی بەرامبەر بە گەلی كورد. بەعس وەك پارتیكی رەگەزپەرستی شۆڤینی عەرەبی بە ئایدۆلۆژی و ئیستراتیجیتی پارتەكەیان زۆر هوشیار بوو. لە دوای سەرنەكەوتنیان لە كودەتاكەی سالی 1963 دا تا ئالی 1968 خویندنەوەیەكی چروپریان لە سەر گەلانی عیراق و ئاوزان و لایەنە بێ هێز و لاوازەكانی ئۆپۆسیوزینی عیراقی (كورد و كۆمۆنیستەكان) كرد بوو، ههروهها بەرنامە ڕیزییەكی زیرەكیان بۆ خویان دارشت. یەكیك لە خالە گرنگەكانی سەقامگیركردنی دەسەڵات لە هەرشیوین و قەوارەیەیكی كۆمەڵایەتیدا بیت ئابوورییە.
لەپاڵ عیراقدا ئیران هەیە. ئیران و عیراق لە هەندی لایەنی سروشتی دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری وپیكهینەری لەشی كۆمەڵگاكەیان هاوبەشن , كۆڵەكەی ئابوری هەردوو ووڵات بە پلەی یەكەم خوی لە سەر ئابوری پترۆڵ سەقامگیر دەكات. بەرنامەی ناسیونالیسیتی فارس و عەرەبیش لە هەندی لایەنەوە لەیەك نزیكن چونكە هەردوو لایان رووبەروی گرفتی ناسیونالیستی ( نا عەرەب و نافارس ) بوونەتەوە. بە هوی ئەوەی ئیران یەكەم ووڵاتە لە رۆژهەڵاتدا لە سالی ( 1901) پترۆلیی تیا بەرهەمهینراوە پاڵاوتەی عەبادانیش بە گەورەترین وكۆنترین پاڵاوتەی ناوچەكە دادەنریت یەكەم ووڵات بوو كە رووبەرووی شاڵاوی سەرماییەی دەركی بوەوە. كە زوربەی دەرژایە گیرفانی كومپانیە پترولیەكانی ئینگیلیزوە. ئەم دۆز و دزی و فزییەی لە سامانی ئیران دەكرا بروسكەیەك بوو لە هەستی ناسیونالستی فارسی و رایچڵكانن و پاڵەوانیكی هوشیاریان تیا هەلكەوت ( دكتور محمد مێدق ) بۆ یەكەمجار لە میژووی بازار و گرفتی پترۆڵدا ئاڵای خۆماڵیكردنی پتڕۆڵی بەرزكردەوە لە تەك ئینگلیز وئەمەریكایەكاندا كەوتنە جەنگیكی دەستەو یەخەوە و ئەوە بوولەئەنجامدا هەردوو دەزگای نهینی ئینگلیزی و ئەمەریكی كودەتایەكیان بەسەر (موسهدهق) دا كرد و شایان 1953 هێنایهوە *2. هەڵەی موسهدهق لەوەدابوو پیش خۆماڵیكرنەكە بەرەی ناوەوەی ئیرانی قایم و مسۆگەر نەكردبوو. یانی پیكهینەری لەشی سیاسی ئیران (پەرلەمان ) بەرەیەكی یەكگرتو نەبوو. بۆیە ئەمەریكا و ئینگلیزەكان كودەتاكەیان بەهوی هەندی سیاسەتمەدارانی ئیرانیەوە كە تیایاندا ئیسلامیەكان وكۆمۆنیستەكان ڕۆلیان دژی موسهدهق مسۆگەركرد.
ئەم سەرپییە بەسەركردنەوەی میژووی ئیران تەنیا لەبەر ئەوە هانیمەوە تا ئاوریك لە زیرەكی بەعس لە نەخشەی خۆمالیكردنی پترۆڵی عیراق بدەمەوە كە دەبێتە هۆی سەقامگیربوونی دەسەڵاتی. بەعس تۆێژینەوەیەكی ژیرانەی بۆ موسهدهق كردبوو بۆیە دەقاو دەق و پیچەوانەكەیان وەرگرت و سەركەوتنیان بەدەستهانی , بەعس بەوەش هوشیار بوو تەنیا بە سێ (3) پلە یان دەستەمۆكردنی سێ هێز دەتوانی ئەستیرەی بەختی لە باوەش بگرێت.
1) كۆمۆنیستەكانی عیراق
2) كورد
3) پتڕۆڵ.
1) ریخۆشكەری ئەم سێ بوونە مایایهی نزیك بوونەوەی لە سۆڤیت وب ەستنی پەیماننامەی هاوكاری و برایەتی و بیگومان سەربازیش كرۆَكی پهیوهندییهکهیان بوو. ئەوە بوو دوای ئەو پەیماننامەیە كۆمۆمنیستە كورد وعەرەبەكانی كەویی كرد و لە بەرەیەكی سیاسیدا كردنی بە هاوپەیمانیكی دڵسۆزی خۆی.
4) كورد و بزوتنەوەكەی. نە ئایدۆلۆژیتیكی نەتەوەییان هەبوو نەكۆمەڵە كادیر و دبلۆماسیی وایان لە دەور بوو تا لە سیاسەتی جیهانی و فاكتەر و گرژی گرفتەكە و ڕۆلی پترۆڵ و دەوڵەمەندی كوردستان لە تڕۆڵ بگەن.
بهعس به باشیی كورد و بزوتنەوەكەی خویندبووەوە ,به پێچهوانهوه كورد هیچ خویندنەوەیەكی سیاسیانەی بۆ بەعس نەبوو، هەروەك ئیستا چۆن كورد خویندنەوەیەكی بۆ ئایندەی ئۆپسوزینی عیراقی نییه،.ئەوەبوو تاكتیكی بەعس و بە یارمەتی دەزگای سیخوری سۆڤیتی ( K , G ,B ) بەیاننامەی 11ی ئازاری ساڵی 1970 دروست کرد، کێشهی کوردیان بە چەند بەیاننامه و بەڵین و ووتار و چاوپیكەوتنی رۆمانسیانەی میدیاوه گرێ دا و چوارساڵ كوردیان خستە خەویكی ئورۆتیكی رۆمانسییەوە، بهوه دەستەمۆیان كردن.
دەستمۆكردنی (كورد و كۆمۆنیستهکان) هێندە بەهیز بوون، ئهمهش بۆ بەعس نهمانی ئهو ترسه بوو، که لە هەنگاونان بۆ خۆماڵیكردنی پترۆڵی كوردستان ترسی نهما. ئەو كەلینەی موسهدهق بیری لینەكردبووە، بەعس زۆر هوشیارانە بە كورد و كۆمۆنیست پڕیكردەوە.
هەردوو لا كورد وكۆمۆنیستەكان لە ئاست ئەم كارەی بەعس واتە خۆماڵیكردنی پترۆڵ هیچ هەڵویست و بەرنامەیەكی سیاسی و ئیستراتیجیی خویانیان رووبەروو نەكردبووە لە ڕۆڵی سەرمایە لە دڕبوونی دەسەڵات نەگەیشتبوون یاخوت دەتوانین بڵێین هەردوولایان ساویلكەبوون بە ڕۆڵی پتڕۆڵ بەتایبەتی كورد كە ریژەی 63% ی تا 70% بترۆلی عیراق هی كوردە، تەنیا رۆژنامەی التاخی پارتی لە كاتی خۆماڵیكردنی پتڕۆڵی عیراقیدا چەند وتاریكی نووسی و بەس. بەعس وەك پارتیكی ناسیونالیست و شۆفێنی لە جیبەجیكردنی بەرنامەی خۆی پەشیمان نەبووە، ووردە ووردە لە گەرمەی کهفوکوڵی ریكەوتننامەی ئازاردا ناوچە پترولیەكانی كوردستانی بەعەرهب دەكرد. سەرانی كوردیش لە رۆمانسیتی بیرۆكراتیەتدا باوێشكیاندەدا. بەعس بە مورالی جیهان لەئاستی بەرژەوەندیدا هوشیار بوو بەرژەوەندیش یانی بازار و ساخكردنەوەی كاڵا، ئەمەش بە پارە و سەرمایە دەكریت. بودجەی عیراق پیش خۆمالیكردنی پترۆل ( 219) ملیۆن دینار بوو سالی 1973 بازیدا بۆ (1,7) بلیۆن دولار ساڵی 1974 گەیشتە ( 3,7) بلیۆن دینار. سەرجەمی ساڵانەیی نیوان سالی 1978 تا 1980 گەیشتە ( 8,9) بلیۆن دینار یانی لە ماوەی كەمتر لە (10) ساڵدا بودجەى عیراق (40) جار زیادی كرد. عیراق وەك وڵاتێكی (زۆڵ ) لە ئاستی بەرژەوەندی كۆمپانیا پترۆڵییەكانی بەریتانیدا لە ساڵی 1921 دروست بوو، ئهمیش له 1973 و لهو میژووهدا لە دایك بوو , چونكە لەپیش سالی 1921دا وڵاتێك نەبووە بەم شیوەیەی ئیستا بە ناوی عیراقەوە, لە تەك ئەم لە دایك بوونەدا كۆمەڵێک دڵەخورپە و ترس و هەرەشە و نائارامی لەدایك بوون وەك ( هەرەشە و ترسی ئیران , توركیا , ئیسرائیل , گرفتی سنوری كویت بە چری و سەختی گرفتی كوردی ) لە بەرئەوەی عیراق ناتوانی بۆ هیچ یەكیك لەم گرفتانە هەنگاوی سیاسیی و دبلۆماسییانەی سەردەم و دیموكراتیانە بنێت، بۆیە پەنای بردە بەر هیزی سەربازی و توند و تیژی و تیرور و کاری نامرۆڤانه، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستی بەهێزێكی سوپایی و چەكێكی زۆر هەیە بۆ پركردنەوەی ئەم كەلینەش تەنیا ئابوریی پترۆلی كوردستان وعیراق كۆمەكی دەكات.
ریژەی دەرهینانی پترۆلەكەی لە ( 1,3) بەرمیل لە رۆژیكدا ( م ,ب , ر ) گەیاندە ( 3.3) م,ب,ر. بیگومان ئەم رژانی پترۆلە شەپۆلی دۆلاری بۆ هانی. بەعس تا دەوڵەمەند بوایە لە بازاری جیهانی و بەتایبەتی لە سۆڤیت نزیك دەكەوتەوە بە هەمان ریژەش لە كورد و كۆمۆنیست دوور دەكەوەتەوە. تیگەیشتنی بەعس بۆ مورالی سۆڤیت تیگەیشتنیكی پۆزەتیفانە بوو، دەیزانی هەرچی بەرامبەر بە كورد و كۆمۆنیستەكان بكات نابیتە كالبوونەوەی تاقە خالیكی هاوپەیمانی (بەغا و مۆسكۆ) ئەنجامەكەی كە بەعس كاری بە كورد و کۆمۆنیستەكان نەما یەكەمجار كوردی بیرازكرد و دواجار كۆمۆنیستەكان ریسوا کرد. كە عیراق ریژەی دەرهینانی پترۆلەكەی گەیاندە ( 3.3) م , ب,ر واتە (11,4%) هەموو پترۆلی ئۆپیك لە دوای سعودیەوە بوو بە دووەم بەرهەمهینەری پترۆل لە ریكخراوی ئۆپیكدا. لەو ماوە كاتیەدا نرخی پترۆل لە هەردوو كۆبونەوەی ئۆپیكی (نەمسا و تاراندا) زیادی كرد.ئەم بازدانی نرخەش پالپشت وشانسیكی چاوەروانكراوی بەعس بوو , بەعس بەرەی سیاسی مسۆگەر كردبوو، وەلی نەیتوانی و ئاوزانی پینەشكا شاڵاوی دۆلاری پترۆلەكەی كوردستان وعیراق چمكیكی بكاتە بونیادی ئابورییەكی سەقامگیری پیشەسازی و کشتوكاڵیی , ئەوان بەعسییەكان ریكخراوێكی شەڕخوازیی توند ڕەوبوون پیان وابوو چۆن بەكودەتا و بەهوی هیزەوە هاتوونەتە سەردەسەڵات هەر بە هیزیش دەتوانن دەسەڵات بپاریزن بۆیە بیركردنەوەی خویان لەسەر بەهیزكردنی سوپای عیراق چەسپاندبوو.
وینەی بۆری پتڕۆڵی كەركوك بۆ دەریای سپی ناوەڕاست
سالی 1970 سەرژمیری سوپای عیراق (62,000) شەست و دوو هەزار كەس بوو یانی (2,9%) هیزی بەرهەمهینەری گشت عیراق. دوای پینچ سال گەیشتە (82,000) كەس تا پارەی پتڕۆڵەكەی زیادی بكردایە هیزی سەربازی زیادی دەكرد. سالی (1980) سەرژمێری سوپاكەی گەیاندە (430) چوارسەد و سی هەزار. یانی بەریژەی 13,4% هیزی كارگەری یان بەرهەمهینەری عیراق لە كۆتای سالی 1988 سەر ژمیری سوپاكەی گەیشتە (1) یەك ملیۆن كەس یانی 21,3% هیزی بەرهەمهینەری عیراق، ئەمە بیجگە لە چەكدارە نائاساییەكانی پاڵپشتی سوپای عیراق یانی جاشە كوردەكان كە نزیكەی (نیو ملیۆن) جاش بووە. ئەم هەموو جاش و سەربازەی كردە ئامیریكی پیادەكردنی تیرۆر و مالویرانی راگویزانی گشت دیهاتەكانی كوردستان و قەرەبوونەوەی بەناو زیانەكانی بەهوی هیزی دولاری پترۆلەوە بوو.
سالی (1970) یەك بلوێن دیناری بۆ پرچەككردنی سوپاكەی تەرخانكرد. یانی 19,4% سەرجەمی بودجەی عیراق , سالی 1975 و دوای كپكردنی بزوتنەوەی كوردی كردی بە(3,1) بلوێن دینار یانی بەریژەی ( 22,8% ) بودجەی عیراق. سالی 1980 پارەی تەرخانكراو بۆ مەبەستی سەربازی شەش جار بەرزكردەوە بووبە ( 19,8 ) بلوێن دۆلار كە دەكاتە ریژەی 38,8 % پارەی عیراق. كە نزیكەی نیوەی پارەی گشت عیراقی بۆ مەبەستی سەربازی بەكارهینا3* یانی عیراق وەك سەربازخانەیەكی گەورەی لێهات، بەڵام دوای نەمانی جەنگی كەنداوی دووەم و سزای ئابلوقە و قەدەغەكردنی فرۆشتنی پترۆلەكەی رژیمی عیراقی ناچارما قەوارەی سوپاكەی كەم بكاتەوە بەم شیوەیە:
لە كاتی جەنگی كەنداوی دووەمدا عیراق یەك ملوێن سەرباز هەبوو , دوای ئابلوقە كەمیكردەوە بە 424.000 سەرباز
كاتی جەنگ: 5500 زریێپۆش، دوای جەنگ بوو به 2200
كاتی جەنگ: 689 فرۆكەی جەنگی، دوای جەنگ بوو به 316
كاتی جەنگ: 43 كەشتی جەنگی، دوای جەنگ بوو به 5 كەشتی .................*4
ئاوردانەوەیەك لە جەنگی عیراق و ئیران و بە فیرۆدانی سامانی كورد (پترۆڵ ) تێیدا.
لە سالی 1931 ەوە تا سالی 1988 عیراق بای (179,3) بلیۆن دولار پتڕۆڵی فرۆشتوە , نرخی (8) هەشت ساڵ جەنگەكە (452,9) بلیۆن دولار بووە یانی رژیمی بەعس لە ماوەی ئەو جەنگەدا دووجارو نیو پارەی (75) ساڵ هەموو پترۆڵی كوردستان و عیراقی بە فیڕۆداوە. بەڵام زیانی كورد لە جەنگەكەدا لە زیانی عەرەب زیاتر بوو، ئەویش لەبەر ئەوەی ڕێژەی دەرهێنانی پتڕۆڵی كورد لە هی عەرەب زیاترە بەم شیوەیە كە ئەمەش نەخشەیەكە بۆ تاڵانكردنی كوردستان و بەتاڵكردنی چاوگە نەوتیەكانی كورد.
پتڕۆڵی عیراق: (بە رێژەی 63% ی لە چاڵە پتڕۆڵیەكانی كوردستانەوە دەردەهێنرێ), (بەڕێژەی 37% لە چاڵە پتڕۆڵیەكانی عەرەبەوە دەردەهێنرێت).
لە پارەی كراوە بە قورگی جەنگەكەدا كە وەكو نووسیومە (452,6) كە ریژەی 63% نرخی پترۆلی كوردە دەكاتە (285,14) بلیۆن دۆلار. یانی كورد بەبێ ئەوەی بەخوی بزانی لە جەنگی عیراق و ئیراندا (285,14) بلیۆن دۆلاری بە فیرۆ چووە و لە جەنگی عیراق و ئیراندا دۆڕاوی یەكەمە. لە ئایندەشدا قەرزاری یەكەمیشە ئەگەر بەپاشكو و به بهشێک له عیراق بمێنێتەوە.
سەرجەمی پارەی تیچوی جەنگەكە
عیراق 452,6 بلیۆن دۆلار
ئیران 644,6 بلیۆن دۆلار (بە هەردوولایان بە عیراق و ئیران ( 1,97 ) تلیۆن دۆلاری تێچوە).
رژیمی بەعس جگە لەوەی لە تەمەنی دەسەڵاتی خویدا كورد و عەرەبی ئەنفال و تیرۆركردووە , دوای نەمانی بەعسیش چەند نەوەیەك لە گەلانی عیراق دەبی باجی ئەو شەڕ و رەوشتە تیرۆرستانەی بەعس بدەنەوە، چونكە هیندە قەرزی لە سەر گەلانی عیراق كەڵەكە كردووە، دانەوەی ئهو قهرزه دهبێته ئەفسانە.
1) قەرزی ووڵاتانی كەنداو (40) بلیۆن دۆلار
2) قهرزی ریكخراوی بانكە ئەوروپیەكان ( 35 ) بلیۆن دۆلار
3) قەرزی رۆسیا و ووڵاتانی ڕۆژهەڵات ( 11) بلیۆن دۆلار 5*
4) سووی گشت قەرزەكان تا سالی 1990 ( 8) هەشت بلیۆن دولارە رژیمی عیراق بە تۆپزی تەنیا دانی بە ( 42,1) بلوین دۆلار قەرزدا ناوە, ئەگەر ئەمەش ڕاست بێت كەواتە لە سالی 1991 تا 1995 سووی (42,1) بلوین دۆلار دەكاتە ( 75 ) بلوین یانی ساڵی ( 15) بلوین دۆلار ئەم پارەیەش واتە ( 75) بلوین هەندی جار گەورەترە لە بودجەی عێراق. هەروەها ئیرانیش لەم بارەیەوە و بەهوی تیرۆری رژیمی بەعسەوە دەبی ( 50 ) سال بە ریژەی دیاریكراوی ئۆپیك پترۆلەكەی بفرۆشیت ئینجا دەتوانی باری بودجەی ئیران بگاتە ئاستی پیش جەنگەكە ئەمە سەرۆكی پەلەمانی ئیرانی ( ناتق نوری ) ووتی.
قەرزی كورد لای عیراق
بەپیی ئەو ئامارەی سەرەوە و ئاماژەم بۆ دیرۆكی دەرهینانی پترۆل كوردستان لە سالی (1931 ) تا سالی ( 1988) كرد.عیراق بای ( 179,3) بلیۆن دۆلاری پتڕۆڵی فرۆشتوە لەم پارەیەش 63% هی كوردە كە دەگاتە (112,959) بلیۆن دۆلار عیراق قەرزاری كوردە. هیوادارم سیاسەتمەداران و رۆشنبیرانی( نەوەی داهاتوو كورد) ئەم قەرزە لەگەل سووی چەند سالەدا لە یادنەكەن. رۆژێك بیت لە عیراقی بسەننەوە.
رێژەی پترٍۆڵی یەدەكی كورد
1/3 پترۆلی یەدەكی جیهان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایه 6 * بەپیی ڕاپۆرتێكی گۆڤاری (دێر شبێگڵ)ی ئەلمانی رێژەی پتڕۆڵی یەدەكی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بەم شیوەییە.
1) سعودیە 35,8 ملیارد تەن
2) عیراق بە كوردستانەوە 15,1 ملیارد تەن
3) كویت 13,3 ملیارد تەن
4) میرنشینەكانی كەنداو 12,6 ملیارد تەن
5) ئیران 12,3 ملیارد تەن. *7
بەپیی نەخشەیەك كە لە ئەرشیفی بانكی ئەلمانی دەستم كەوتووە ژمارەی چالە پترۆلیەكانی ئیران (32) چالاوگەیە لە مانە ( 12) چاڵایان لە ناوچەی كوردستاندایە *8 , یانی لەو 12,3 ملیارد تەنە پترۆلە یەدەكییەی ئیران 4,1 ملیارد تەنی هی كوردە لە 10% ی پترۆلی یەدەكی عیراق لە باشوری كوردستاندایە موڵكی كوردە، كەواتە بە هەردوو ریژەی پترۆلی یەدەكی رۆژهەڵات و باشوری كوردستان ( ڕوژهەڵاتی كوردستان/ ئیران و باشوری كوردستان/ عیراق دەكاتە 14,1 ملیارد پترۆلی یەدەكی , ئەگەر كوردستان وەك دەوڵەتێك و خاك و ناوچەیەكی تایبەت دوور لە كولونیالیكردنی رهچاو بكەین ریژەی پتروڵی كورد لە (عیراق و ئیراندا ) لە یەك بدری ئەوە كوردستان دەچیتە پلەی دووەوە لە دوای سعودیە. پێزانینی كورد لە رۆلی پترۆل و بەكارهینانی پیترۆلی كوردستان وەك فاكتەرێكی ئیستراتیجی بزوتنەوەكەی دوزی كورد و قورسی سیاسەتی لە ئاستی ناوچەكە و جیهاندا بەتای تەرازووی پۆزەتیفدا لار دەبێتهوه، چونكە وەكی جۆرج بۆشی باوك ووتی: سەدەی بیست ویەكەم سەدەی ئەمەریكیە وی انی سەدەی پترۆلە*9 كەواتە چاڵە پترۆلیەكانی كوردستان چۆن لەسەدەكانی رابووردودا بۆتە هۆی ماڵوێرانی و دابەشكردنی كوردستان هویەك لە هوكانی جەنگی جیهانی یەكەم *10 ئاواش مامەلە كردنێكی نەتەوەییانە لە تەك سامانی نەتەوایەتی كوردییدا (پترۆڵ ) كورد بەرەو ئامانجیكی رووناك دەبا.
كەرامەتی كورد
بەتاڵانبردنی سامانی سروشتی كوردسنان (پترۆل) لە لایەن رژیمی بەعس و رژیمەكانی كۆن و پیداگرتنی تاقمی ئۆپۆسیوزوینی عێراقی لەسەر بەعیراقیكردنی كەركوك و شارە پترۆلییەكانی تری كورد تەنیا لایەنی ئابوری نییە بەڵكو بریتیە لە هەوڵدان بۆ كەمكردنەوە و رۆشاندن و سوكایەتی و پچوككردنەوەی كەسایەتی نەتەوایەتی كورد. دوژمنانمان چاك بەوە هوشیارن، گەر میللەتیك رێگەبدات سامانی سرۆشتی بەتاڵان ببری ئەوە یانی (ئابرووبردنی كەرامەتی نەتەوایەتی)، هەر میللەتێكیش ریگەی دا كەرامەتی نەتەوایەتی لكاوی ببێت، ئەوە میللەتێكی بێ پاشەرۆژ و بێ ژیانە. لە سەر ئاستی ئەم بیردۆزە دەتوانین بڵێین بۆ هیچ سیاسەتمەدار و ریكخراویكی كوردی نییە كەركوك بكاتە ئامرازی بەرژەوەندی پارتەكەی, چونكە ( كەركوك ) یانی كەرامەتی میللەتی كو رد.
سەرچاوهكان.
1) تاریخ الوزارات العراقیە الجزء 7 / 8 عبدالرزاق الحسینی صفحة 105.
2) Mit der l waffe zur Weltmacht f. William Engdahl
3) الاقتێاد العراقی د. عباس النصراوی
4) گۆڤاری ( DER SPIEGEL ::::12--2002
5) سەرچاوەی ژمارە ( 3)
6) حرب الخلیج / اوهام القوة و النصر. محمد حسنین هیكل.
7) گۆڤاری DER SPIEGEL ::::3, 4 , 2002
8) ئەرشیفی بانكی ئەلمانی
9) سەرچاوەی ژمارە (6)
10) DER KAMPF UM DIE WELTMACHT L :::ANTON ZISCHKA 1934 LEIPZIG
فرانكفورت 2002/06/13
[email protected]