ئه‌قڵێتی سیاسی کوردی (سێوێکی کرمۆڵه‌و کراوه به دوو که‌رته‌وه)
Saturday, 27/08/2011, 12:00
له دوای بێده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی و چاو داخستنی حکومه‌تی هه‌رێم له ئاست ئه‌و حه‌وت هاوڵاتیه بێتاوه‌نه‌ی که شه‌هید بوون له ده‌ڤه‌ری سه‌نگه‌سه‌ر. ئه‌مڕۆ حکومه‌تی تورکیا بێ ئاگابوونی خۆی له‌و کاره تیرۆرستییه ڕاگه‌یاند ، سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ی چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی زه‌ق و گرته‌ی ڤیدیۆیی له به‌رده‌ستدا هه‌ن به‌ڵام حکومه‌تی تورکیا کوشتنی ئه‌و حه‌وت هاوڵاتییه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه .
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه باسی بکه‌ین بێ تاوانی تورکیا نییه چونکه ماعلومی هه‌موو لایه‌که که ئه‌م کرده‌وه قێزه‌ونه ته‌نها له تورک وحکومه‌تی فاشستی تورک ده‌وه‌شێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه باسی لێ بکه‌ین ئه‌وه‌یه ، که ئایا حکومه‌تی تورکیا چۆن گه‌یشت به‌م قه‌راره ، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه. من ئه‌مانه هه‌مووی ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ بێ ده‌سه‌ڵاتی و بێ هه‌ڵوێستی حکومه‌تی کوردی. له به‌ر ئه‌وه‌ی دوای کوشتنی ئه‌و 7 هاوڵاتییه بێتاوه‌نه هیچ هه‌ڵوێستێکی ورنه‌گرت و به بێده‌نگی مایه‌وه. ئه‌مه‌ش بووه ڕێخۆشکه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی تورکیا بگه‌یه‌نێت به‌م قه‌راره.
ته‌نها هه‌ڵوێست که حکومه‌تی هه‌رێم نواندبێتی ئه‌وه‌بوو که سه‌فاره‌تی تورکیای به ئاگا هێنا له‌م کاره و پێی ڕاگه‌یاندن داوای لێ بوردن بکه‌ن، به‌ڵام وه‌کو له ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌نادۆڵ) ی تورکی بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت.
له‌دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق داوای له باڵیۆزی توركیا كردبو كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و روداوه‌دا داوای لێبوردن بكه‌ن، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌وه كردوه و رایگه‌یاندوه كه له بۆردومانه‌كانی ئه‌واندا هیچ هاوڵاتیه‌ك نه‌كوژراوه و ئه‌و روداوه‌شی به پڕوپاگه‌نده‌ی په‌كه‌كه ناوبردوه.
هاوکات باس له‌وه‌ش ده‌کات که سنوربه‌زاندنی توركیا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ره‌خنه‌ی لێنه‌گیراوه و توركیا مافی خۆیه‌تی و به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌گه‌ر پارته عێراقیه‌كان له دژی په‌كه‌كه هه‌نگاو نه‌نێن.
له ژێر سایه‌ی بێ هه‌ڵوێستی حکومه‌تی کوردی‌دا تورکیا توانی ئه‌م کرده تیرۆریه تا ئه‌ندازه‌یه‌ک له خۆی دوور بخاته‌وه. ئه‌گه‌ر حکومه‌تی کوردی به ڕاستی حکومه‌ت بوایه و دڵسۆزی گه‌له‌که‌ی بوایه نه‌ی ده‌هێشت دۆخه‌که بگات به‌مه و ڕێگه به تورکیا بدات وا دڕندانه خه‌ڵکی سڤیل بکوژێت و دواتریش بێ ئاگابوونی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌موومان بیزانین ئه‌وه‌یه کا تا خاوه‌نی ئه‌م حوکم وسییاسه‌ت و ئه‌قڵه کردمۆڵه بین هه‌ر ئه‌مه چاره‌نوسمان ده‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست