لە تۆلەی شکاندنی پەیکەری قورقماز پەیکەری ئەتاتورک شکا
Tuesday, 19/08/2014, 12:00
پەیکەری یەکەم بەرپرسی سەربازی پکک (مەعسوم قورقماز)، لە ساڵی 1984 و لە دوای شەرێکی سەخت شەهید بوو، دوایی کوردانی باکور پەیکەرێکیان بۆ دروستکرد، ئەمرۆ سوپای تورک دوای ململانێیەکی سەخت، کە بووە هۆی شەهیدبوونی گەنجێک و سێ بریندار، پەیکەری مەعسوم قورقمانیان شکاند و سوکایەتیان پێکرد، لە تۆلەی ئەمەدا، هەوادار و لایەنگرانی پەکەکە لەناو تورکیا هەڵسان بەشکاندنی پەیکەرێکی ئەتاتورک، ئەمەش چەند بارە ئاسا نیشانی دایەوە کە پکک . خۆیان نەک پێ لەتورک کەمتر نییە بەلکو بەگەورەتر و نەترسیش خۆیان نیشانی تورکان دا . ئەم هەنگاوەی پکک بەپێچەوانەی هەستی کەمبوون و ترسنۆکی سەرانی باشور، کە بەرامبەر داگیرکەر و سەرکردە عەرەبە عیراقیەکان خۆیان بە بچوکتر سەیرکردووە هەر بۆیەش تورکمان و مەسیحیەکانێش سەرباری ئەوەی لە ژیر دەسەلاتی کوردی ژیانیان باشترە کەچی خۆیان پێ عیراقییە چونکە بەرپرسەکانی باشور هەستی هاوتابون بەعەرەبە عیراقیەکانیان نییە، ئەم هەستە من لەنیو زۆربەی کورد و رەخنەگرانی دەسەڵات و لە ئەوروپا دەبینم دەیان جار ئیمە خۆپیشاندانمان کردوە، کەچی هێندە دەبڵموڕاڵ و ترسنۆک و بەرژەوەندی پەرستن، بۆ ئەو خۆپیشاندانانە خۆیان دەدزنەوە، کەچی کاتێک بزانن خۆپیساندان و نارازییبوونەکان بۆ خزمەتی دەسەڵاتە و بە قازانجی ئەوان دەشکێتەوە، یان حیزبەکانی دەسەڵات لە پشتیانەوە وەستاون، ئەوان دەچنە ژێر چەتری ئەو خۆپیساندانانە و سنگ دەردەپەڕێنن و وێنە دەگرن و بڵاوی دەکەنەوە، دواییش بە خەڵکی کوردستانی دەفرۆشنەوە گوایە چالاکیان هەبووە و کاریان بۆ مەسەلەیەکی کوردیی کردووە..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست