کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن و پۆلیسی هه‌ولێر ئاگاداری تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان بوون

Friday, 07/05/2010, 12:00


له‌و نووسینه‌دا که‌ سه‌رده‌شت عوسمان به‌ناونیشانی (یه‌كه‌مین زه‌نگی كوشتنم لێیدا) بڵاوی کردۆته‌وه‌، ده‌نووسێت‌:
په‌یوه‌ندیم به‌عمید عه‌بدولخاڵقی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێره‌وه‌ كرد پێمی گووت" له‌وانه‌یه ‌ئه‌م ژماره‌ی مۆباییله‌ هی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت، یان كێشه‌یه‌كی شه‌خسی بێت، له‌وانه‌یه ‌چه‌ند جارێكی دیكه‌ش دووباره ‌بێته‌وه، ‌به‌ڵام هه‌ولێر ئارامه‌ و شتی ئاوای لێڕوو نادات".
ته‌واوی نووسینه‌كه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=8beeef2a

پاش تیرۆرکردنه‌که‌ی هه‌مان به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له‌ لێدوانێکی تردا به‌ شێوه‌یه‌کی تر ده‌فه‌رموێت و ده‌ڵێت:
تا ئێستا هۆكارى رفاندنى سه‌رده‌شت ئاشکرا نییه‌ ‌و نازانرێت رفێنه‌رانی كێن، عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى هه‌ولێر بۆ ‌(رووداونێت) رایگه‌یاند "تا ئێستا زانیاریمان له‌باره‌ى رفاندنى سه‌رده‌شته‌وه‌ ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌، نه‌شمانزانیوه‌ پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كرابێت".
هه‌واڵی فڕاندنی سه‌رده‌شت:
http://www.rudaw.net/details

ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمان و پرسیارکردنه‌ ئه‌وه‌یه‌، که‌ بۆچی ده‌بێت هه‌ره‌شه ‌له‌م ڕۆژنامه‌وانه‌ كرابێت؟ خۆ ده‌بێت پێشتر بابه‌تی تری نووسێ بێت، یان وه‌ك هه‌ر خه‌ڵكێكی نارازیی قسه‌ی‌ دڵی خۆی كردبێت، چونكه‌ ئه‌و هه‌موو نووسین و هه‌وڵانه‌ی كه‌ بۆ كوردستانپۆستی ناردوه‌ به‌ناوی خوازراوه‌و بووه ، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌ راپۆرته‌ شێكاره‌ی له‌گه‌ڵ خێڵان به‌ختیاردا نووسی له‌ ‌سه‌ر كۆسره‌ت ره‌سوڵ، كه‌متر له‌ 24 كاتژمێری پێنه‌چوو، چوون و له‌به‌ر ده‌م زانکۆدا به‌ لێدان سوارى ئۆتۆمبێل كرا و رفێنر. لێره‌دا ناتوانرێت کۆسره‌ت ره‌سوڵ و هیچ لایه‌نێکی ترجگه‌ له‌ پاراستن و پۆلیسی هه‌ولێر تاوانباربکرێت، چونکه‌ ئه‌و ماوه‌ زۆر که‌م بوو پلانی فڕاند و تیرۆر كردنی بۆ دابنرێت. که‌وابوو پاراستن له‌ پشت پلاندانانی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه‌ بووه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێریش ئاگاداری ورده‌کارییه‌کانی تیرۆرکردنه‌که‌ی بووه‌.
نوسینه‌كانی شه‌هید سه‌رده‌شت سه‌رتاپایان هیچ جۆره‌ سوكایه‌تیه‌كیان تێدا نییه ‌و به‌ زمانێكی سه‌رده‌میانه‌ نووسراون، ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ به‌ناوی خوازره‌ویشه‌وه‌ نووسراون به‌و په‌ڕی ده‌ست پاكی و دڵسۆزیه‌وه‌ نووسیونی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە