کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

سەباح عەلی قارەمان


پیاوەکانی وه‌ستا حه‌سه‌ن سنورى رەوشتیان بەزاند

Sunday, 18/08/2013, 12:00

2149 بینراوە


پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ كۆمه‌ڵێك لە پیاوەکانی وه‌ستا حه‌سه‌ن له‌ پرسه‌يه‌كدار به‌ به‌رچاوى سه‌دان كه‌سه‌وه‌ په‌لامارى ئيسماعيل عه‌بدوڵا بێژه‌رى سه‌راى ئازادى ياندا و سه‌ريان شكاند، ئه‌مڕۆ ئيسماعيل عه‌بدوڵا له‌ كاتێكدا چووه‌ سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ تۆمار بكات، كه‌چى پیاوەکانی وه‌ستا حه‌سه‌ن ده‌ست پێشکەرییان کردووە، ئەوان چوون سيناريۆيه‌كيان دارشتووه‌ و دوو راپۆرتی پزیشکییان به‌ ساخته‌یان لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بۆ دروست کراوە، ئەوسا چوون سكاڵايان تۆمار كرد و وتيانه‌ ئيسماعيل عه‌بدوڵا له‌ كاتى ده‌وامدا په‌لامارى پياوى ده‌وڵه‌تى داوه‌ و يه‌كێکيان حاڵى زۆر خراپە! به‌و هۆيه‌وه‌ دادوه‌ر ئیسماعیل عەبدوڵڵای زينداني كردووه‌.
لێرەدا ئێمە ئه‌پرسين كه‌ى تا ئيستا له‌ كوردستاندا رووى داوه‌ هاوڵاتيه‌كى ئاسایی بتوانێت له‌ دوو كارمه‌ندى ئاسايش بدات تا ئيسماعيل عه‌بدوڵا بتوانێت هەردووکیان خه‌ڵتانى خوێن بكات!؟ ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر سيناريۆى ئه‌م چه‌ته‌ و ئه‌منانه‌ى به‌عسيه‌كانى يه‌كێتى پاشكۆكانى پارتى نه‌بێت چيتره‌؟، ئه‌م پیاوانەی وه‌ستا حه‌سه‌ن واده‌زانن ئێستاش سه‌رده‌می نەوەدەکانە بتوانن له‌ رێگاى سيناريۆی هەزەلیی وا دروست بکەن و بۆیان سەربگرێت، لە کاتێکدا خه‌ڵك خه‌ڵتانی خوێن دەكه‌ن و تيرۆر و زيندانى و ئه‌شكه‌نجه‌ بكه‌ن. كاتى خۆيشى ئه‌من و پیاوە خوێنڕێژەکانی به‌عس به‌م جۆره‌ سيناريۆيانه‌ زۆر كوردى به‌شه‌رفيان راپێچى زيندان و ئه‌شكه‌نجه‌ و مردن كرد، به‌ڵام سه‌ر ئه‌نجام له‌ راپه‌رينه‌ مه‌زنه‌كه‌ى گه‌له‌كه‌ماندا زۆربه‌ى ئه‌و ئه‌من و جه‌لاد وئه‌شكه‌نجه‌چيان به‌ سزاى گه‌ل و نيشتمان گه‌يەندران، بۆيه‌ دڵنيام له‌وه‌ى ئه‌و ئه‌من و چه‌تانه‌ى به‌عسيه‌كانى يه‌كێتى و وه‌ستا حه‌سه‌نى تاوانبار و چەتە و خوێنڕێژ ئه‌و رۆژه‌ به‌ چاوى خۆيان ئه‌بينن كه‌ چۆن كه‌لله‌ سه‌ريان له‌ ژێر پێى خه‌ڵكدا ئه‌فڵقێته‌وه‌ و به‌ سزاى سه‌رجه‌م تاوانه‌كانيان ئه‌گه‌ن.
له‌ وڵاته‌ ديموكراسيكاندا، ئاسايش سه‌ر و ماڵى هاوڵاتيان ئه‌پارێزێت، كه‌چى له‌م وڵاته‌ى ئێمه‌ ئاسايش سه‌رو ماڵى دز و مافيا و چه‌ته‌كانى ده‌سه‌ڵات ئه‌پارێزێت و خۆى ئه‌بێت چه‌ته‌ و هاوڵاتيان ئه‌شكه‌نجه‌ و تيرۆر ده‌كات.
ئه‌و كاره‌ى چه‌ته‌كانى وه‌ستا حه‌سه‌ن و سيناريۆسيسته‌كانى جگه‌ له‌ به‌دره‌وشتى هيچ شتێكى ديكه‌ نيه‌ و ئه‌م بارودۆخه‌يان هه‌روا به‌سه‌ره‌وه‌ ناچێت، مێژوو ئه‌و حه‌قيقه‌ته‌ى بۆ ئێمه‌ رونكردوه‌ته‌وه‌، له‌ ناو لاپه‌ڕه‌كانى مێژوودا جه‌لاد و سته‌مكارى واهه‌بوو كه‌ رۆژانه‌ ملى سه‌دان كه‌سى په‌ڕاندوه‌ و دواتر خۆشيان به‌ر سزاى تاونه‌كانيان كه‌وتوون، ئه‌سڵه‌ن ئه‌م چه‌ته‌ و ئه‌من و به‌عسيانه‌ى يه‌كێتى و وه‌ستا حه‌سه‌ن له‌ چاوياندا ئه‌وه‌نده‌ بچوكن به‌ قه‌ده‌ر چڵه‌ پوشێكيش نابن.
لێرشه‌وه‌ به‌ ئيسماعيل عه‌بدوڵا ئه‌ڵێم هاوڕێ گيان ئه‌سڵه‌ن هه‌ر گوێشى مه‌يرێ تۆ له‌سه‌ر ئازادى گه‌لێك خوێنت له‌به‌ر ده‌روات و زيندانى ده‌كرێيت، تۆ مێژوويه‌كى جوان بۆ خۆت تۆمار ئه‌كه‌يت و ئه‌وانيش مێژوويه‌كى ره‌ش وه‌ك به‌عسيه‌كان بۆ خۆيان و ماڵ و منداڵيان تۆمار ئه‌كه‌ن و ده‌چنه‌ زبڵدانى مێژووه‌، ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ بچوكن سه‌دقاتى چڵه‌ پوشێك سوكتر و بچوكترن.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)