درەنگە گەر کۆمەلگا لەخەمی خۆی ودوارۆژی نەوەکانێتی
Wednesday, 19/02/2014, 12:00
1817 بینراوە
هەموو کارێک کە مرۆڤ ئەی کات لەهەموو بوارەکانی ژیاندابە تاک بێت یان کۆمەل گەر لە بناغەوە وسەرەتاوە کاری راستەقینە وهەول ولێکۆلینەوەی بۆ نەکات وبەرنامەی نەبێت هەرگیز سەرکەوتنی بەردەوامی بەدەست ناهینێت و دوودلی بەرۆکی بەرنادات ئەم کۆمەلگای بەناو هەریمی کوردوستانە کە بەشێکە لە وولاتێکی گەورەی دابەشکراوی بێدەولەت بوو هەر لەژیردەستی حکومەتەکانی یەک لەدوایەکی عێراقدابووە و هەمیشە بێبەش بووە لەوەی کە خۆی خاوەنی خۆی بیت و هەمیشە نەتوانراوە هیچ بەرنامەو ستراتیجیەکی هەبێت لە هیچ سەردەمێکدا نە بۆ حازری ونەبۆ داهاتوویی بەلام ئەو گۆرانکاریەیی روویدا لە ئەنجامی کاری سەربازی هەلەی حکومەتی فاشستی بەعس توانرا ئەم بەشە ناویکی هەریم لیبنرێت و ببێتە خاوەن دەسەلاتی خۆی کە دەڵێن کورد حکومی خۆی ئەکات ئەوەش کە بۆ ماوەی نزیک لە چارەکە سەدەیەکە دوو حیزبی بنەمالە دەسەلاتیان گرتۆتە دەست ولەجیاتی حکومەتێک دوو حکومەت فەرمانرەوایی دەکات ئەویش هەرێمەکەی کردووە بە دووناوچە کە ناوچەی سەوز و زەردە و بەدریژایی ئەم ماوەیە هاوکێشەیەک بە ئەنجام گەیشتووە کە تەنها ئەم دەسەلاتی کوردیە لەسەر بناغەوبەرنامەی ستراتیجیەک دانراوە و دەروات کە ژیانی بنەمالەی ئیستاو داهاتووی پی دابین بکرێت کەمێژووی رەش وخوێناوی خۆیان وەک خۆل بکەنە چاوی کۆمەلگاوە وهەموو بوارەکانی (کۆمەلایەتی وئابووری وسیاسی وئیداری) لە بناغەوە تیکبدەن بۆ بەردەوامی دەسەلاتیان ودوارۆژیان بەلام چۆن لەسەرەتاوە بۆهاتنەدی دەسەلاتی کوردی ورزگاربوونی هەموو تاکەکانی کۆمەلگا بە شێوەی جۆراوجۆر تێکۆشاون وقوربانیان داوەو نارەزایەتیان کێشاوە و ئێستاش گەر بڵێین جۆرێک لەو خۆبوردنەو قوربانیەیی دەوێت ودەلێین هیمەتێک کۆمەلگا گەر لەخەمی ژیانی خۆت و نەوەی دوارۆژیت درەنگە چونکە ئەمانە تەنها بوارەکانی ژیانیان هەلنەوەشاندووە بگەر سەروەتی سامانی ژێر خاکەکەیشیان بەهەدەربردووە بێ هیچ بەرنامەو دەستوورێک.
[email protected]