بەرپرسەكانى حزب و حكومەت شەقلاوەیان خوارد
Friday, 18/06/2010, 12:00
چاودێرێک:
ماوەى چەند سالێكە بەرپرسەكانى حزب و حكومەت هەموو خانوو و مولك و زەوى یە بەنرخەكانى شەقلاوەیان لەسەرخۆیان تاپۆ كردوو و ئەوەى كە بە كەلكى كرین و فرۆشتن بێت هەموویان لەسەر خۆیان كەس و كاریان تاپۆ كردوو كەسیش نیە رێگەیان لێ بگرێت و نەهێلێت ئەم پاشا گەردانین بەردەوام بێت بۆیە من بڕیارم دا لە ڕێگاى ئێوە وە ئەم چەند گەندەلیە ئاشكرا بكەم كە ماوەیەكە هەڕشەى ئەوەم لێ دەكەن كە ئەگەر ئاشكرا بێت ئەوا سزام دەدەن بۆیە من باكم نیە بە هیچ سزایەك و تەنها ویژدانى خۆم ئاسودە دەكەم ئەمەى خوارەوەش ناوى بەرپرس و مولكەكانە كە داگیریان كردووەو دوایش تاپۆیان كردووە .
1. دلاوەر ئۆمەر قائیمقامى شەقلاوە گەراجى شەقلاوە هەولێر لەسەر براكەى تاپۆ كردووە
2. حاكم فازیل حاكمى شەقلاوە خانوى حاكمى شەقلاوەى لەسەر براكەى تاپۆ كردووە
3. سید هونەر سەرۆكى شارەوەانى زۆربەى زەوى یە باشەكانى شەقلاوەى لەسەر خزمەكانى تاپۆكردووە
4. هەژار مستەفا مدیرى سیاحە دەلالێكى چاكە و زۆربەى زەویەكانى سیاحەى لەسەر خزمەكانى تاپۆكردووە
5. جمال تەها مدیر زراعە بەشێكى زۆرى دائیرەى زراعە و خانوێكى لەسەر خۆى تاپۆكردووە
6. بلند اسماعیل مسئول لق خانووى قائیمقامى شەقلاوەى لەسەر خۆى تاپۆ كردووە
7. ئاكۆ عوسمان مسئول ناوچە دوو پارچە زەوى تەجاوزى لەسەر خۆى تاپۆ كردووە
بەشێكى زۆرى تر بەرپرسى سەربازى و حزبى و حكومى زەویان لە شەقلاوە داگیر كردووە و كەس نیە رێگریان لێ بكات ئەمە خەلكى شەقلاوەى زۆر هەراسان كردووە و خەلكەكەش بەتەمان یاداشتێك بدەن بە پەرلەمان و سەرۆكایەتى هەریم و ئەنجومەنى وەزیران بۆ ئەوەى رێ لەم پاشاگەردانیە بگیرێت و چونكە شەقلاوە شوێنێكى گەشتیاریەو سودى هەیە بۆ سیاحە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست