بۆ كەركووك
Sunday, 18/11/2012, 12:00
خۆشە ویستم كەركووك
خۆشەویستە جوانەكەم دیسان بۆ واخەمبارى
خەمى چى دایگرتووى واڕەش داگیرساوى
قەت نەبوو ڕۆژێ ببینم ڕوخسارت
دەم بە پێكەنین بێ وەك هاوڕێكانت
ئەم جارەیان چى ڕویداوە
كێ هەڕەشەى بۆت هێناوە
نەبوو لە دونیا كەس وەك تۆ بێ
هەموو ژیانى بڕ لە ستەم بێ
هەموو وەرزێك بەهار لە دواى پاییز دایە
نازانم پایزى تۆ بۆ لەبن نایە
بەڵام دڵنیابە خۆشەویستم
ئەم تەنكزەت لە گشت لاوە بیستم
گەر ئەم شەوەت درێزەى دا
خۆرت بۆ هەڵدى لە هەردوولا
كێ مان هەیە لەتۆ زیاتر
بمان كاتە گر وەك ئاگر
تۆى جوانتر لە گشت خۆشەویستان
هەرتوى دڵ و قودسى كوردستان
........
ئیمێڵى شاعیر
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست