کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارەكەى مامۆستایانشتان خوارد؟

Friday, 14/10/2011, 12:00




یەكێك لە پێكهاتە گرنگ و زانستخواز و رۆشنبیریەكى هەموو ووڵاتێك مامۆستایە كە نەوە لە دواى نەوە پەروەردە دەكات , لە رێگەى ئەوە نەوەكان دەبنە (دكتۆر و سیاسەتمەدار و بەرپرس و ئەندازیار و فەیلەسوف .....هیتد) لە هەموو ووڵاتێك مامۆستا پێشەنگە لە مووچە و خزمەتگوزاریەكانى تردا . بەڵام لەم ووڵاتەى ئێمە بە پێچەوانەوەیە , ئەو رۆژانەى مامۆستاكان لە دواى راپەرین وانەیان بە قوتابیان دەوتەوەكە هیچیان مووچەو زەویشیان نەبوو , بەڵام لەبەرخاترى ووڵات و داونەكەوتنى نەوەكانمان خۆیان كرد بە قوربانى و بە سكى برسیى وانەیان بە قوتابیان دەووتەوە, هەر لەو كاتەشدا بەرپرسە خاوەن ویژدانەكانمان خەریكى ئەودیوكردنى شۆفل و سیمى كارەبا و خاك وخۆڵى كوردستان بوون دەیانفرۆشت , بەرپرسەكان كێبڵى كارەبایان دەفرۆشت و شارێكیان تارك دەكرد مامۆستایانیش دەیانویست شارێك رووناك بكەنەوە لە رێگەى نەوەكانەوە . جگە لەمانە لە نەوەدكانیش ئەوەى بێ رێزى بوو ئەو سەركردە بەویژدانانە بە مامۆستایانیان كرد لە كەمى مووچە بەڵام بۆ خۆیان هەریەكە و دەیان پاسەوانیان هەبوو بەبێ ئەوەى بونیان هەبێت پارەكەیان لووش دەدان .
لەم رۆژانە حكومەتى عێراقى بریارى زیادكردنى 150 هەزار دینارى دەركرد بۆ مامۆستایانى عێراق بریارێكە پێشوازی لیكرا وچاوەروانى رێنماویەكانى وەزارەتى داراین ئەوانیش بەڵێنى جێ بەجێ كردنیان داوە , بەڵام وەزارەتى داراى حكومەتى هەرێمى كوردستان كە بە پەرلەمانتارانیانووتوە ئێمە سەرفى ناكەین جونكە لە بووجەى ئەمساڵدا نیە , ئەوان دەیانەوێت بڵێن ئێمە شاففین وئەوەى هەیە بەپێ سەرفیاتى بووجە سەرفى دەكەین , بەڵام خۆ 150 هەزارەكەى چاودێرى كۆمەڵایەتى بۆ دەرچووە دانەمەزراوەكان لە بووجەدا نەبوو ئەى ئەوەى ئەوان چۆن سەرفكرا , من لەگەڵ برینى مووچەى ئەو قوتابیانە نیم پێشمخۆشە زیاتریان پێبدرێت بەڵام ئەوە راستیەكەیە وەزارەتى دارایى هەروەها من مامۆستایش نیم تاوەكو داكۆكى لە مامۆستایان بكەم بەڵام منى رۆژنامەنوس دەبێت راستى ودروستى بڵێم بۆیە حكومەتى هەرێمى چیتر پارەى مامۆستایان مەخۆ جونكە مامۆستا لە برە پارەیە گەورەترە , ئەوانە خاوەن كەسایەتى مەعنەوى خۆیانن و مل بۆ 150 هەزار دینارى ئێوەى ئێستا كەچ ناكەن .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە