کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


گڵۆپی سه‌وز بۆ دكتۆر به‌رهه‌م هه‌ڵكرا!

Tuesday, 16/09/2014, 12:00

2172 بینراوە


هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاكانی دروست بونی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌. تائێستا مێژوی ئه‌م حزبه‌ لێوان لێوه‌ له‌ جیابونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی له‌ شێوه‌ی تاك و گروپدا. له‌ دوای ماوه‌یه‌ك له‌یه‌كگرتنی هه‌رسێ هێزه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كه‌ له‌ شێوه‌ی نیمچه‌ به‌ره‌یه‌كدا یه‌كێتی یان دروست كرد. له‌ ساڵی 1976دا (خه‌تی گشتی. كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران. بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی) هه‌ردوای ماوه‌یه‌كی كه‌م بزوتنه‌وه‌ له‌ به‌ره‌كه‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌. له‌و به‌رواره‌ش به‌دواوه‌ تائێستا چه‌ندین جیابونه‌وه‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌. هه‌رله‌ ئاڵای شۆڕشه‌وه‌ تا جیابونه‌وه‌ گه‌وره‌كه‌ی براده‌رانی ڕیفۆرم كه‌ ئێستا سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن،
سروشتی یه‌كێتی له‌ مێژووی دروست بونیه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌. به‌ململانێ ناوخۆییه‌كانیه‌وه‌. چه‌ندین گروپ و كه‌سایه‌تی نێو یه‌كێتی سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و دواتر. ورده‌ ورده‌ ده‌توێنه‌وه‌. كه‌مێكیشیان به‌ جیابونه‌وه‌ كۆتایی پی دێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ جێگه‌ی سه‌رنجه‌ خه‌تی گشتی كه‌ مام جه‌لالی سكرتێری یه‌كێتی به‌تایبه‌تی ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و خه‌ته‌ی كردوه‌. تائێستاش له‌سه‌ره‌وه‌ی خه‌ته‌كانیتری یه‌كێتی و بگره‌ زیاتر هه‌رئه‌و خه‌ته‌ بڕیار له‌سه‌ر پرسه‌ چاره‌نوس سازه‌كان ده‌دات،
به‌ده‌ر له‌ هه‌موو خه‌ته‌ كۆن و نوێكان. له‌دوای قۆناغی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو. سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سه‌ده‌ی نوێ. كه‌ سێك كه‌ پێشتر له‌لای كۆمه‌ڵگای كوردی و ته‌نانه‌ت له‌ناو ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی شدا. به‌ گشتی نامۆ و نه‌ناس بو. كه‌سێك كه‌ له‌سه‌رده‌می دوو ئیداره‌ییدا. كرا به‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. له‌ سه‌ر ئیداره‌ی سلێمانی كه‌ زیاتر به‌ئیداره‌ی سه‌وز ناسراوه‌. كه‌ ئه‌ویش دكتۆر به‌رهه‌م بو. ئه‌م پیاوه‌ له‌ چاو هاوپیشه‌ كۆنه‌كانی خۆیدا. به‌ كه‌سێكی لیهاتوتر و شاره‌زاتر له‌ بواری ئیداره‌ییدا داده‌نرێت،
دكتۆر به‌رهه‌م هه‌رله‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌لایه‌ن سكرتێری حزبه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌. گڵۆپی سه‌وزی پشتگیریكردنی بۆ هه‌ڵكرا. مام جلال به‌ شێوه‌یه‌ك پشتگیری لێده‌كرد. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار له‌سه‌ر دكتۆر به‌رهه‌م ورده‌ ناكۆكی ده‌كه‌وته‌ نیوان خێزانی تاڵه‌بانی یه‌وه‌،
ئه‌م پیاوه‌ش هه‌روه‌ك سه‌ركرده‌ دیاره‌ كانیتری یه‌كێتی. هه‌ر زوو بیری له‌ دروستكردنی باڵێكی تایبه‌ت به‌ خۆی كرده‌وه‌. به‌ تایبه‌تتریش له‌ دوای جیابونه‌وه‌ی باڵی ڕیفۆرم له‌ ساڵی2006دا،
به‌ درێژایی مێژوش نه‌یارانی یه‌كێتی. سودیان له‌م باڵ بالێنه‌ی ناوخۆیی یه‌كێتی بینیوه‌. زۆر جار وه‌ك چه‌كێك دژ به‌ یه‌كێتی به‌كاریان هێناوه‌ته‌وه‌. به‌هۆی ئه‌م فره‌ باڵیه‌ی نێو یه‌ كێتی یه‌وه‌. وه‌ك سه‌ركرده‌كانیان له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه‌ باسی ده‌كه‌ن. لایه‌ك نزیك له‌ پارتی و لایه‌ك نزیك له‌ گۆڕان. له‌ زۆر به‌ی بڕیاره‌ چاره‌نوس سازه‌كاندا. نه‌یان توانیوه‌ به‌ یه‌ك گوتاری گشتگیر بڕیار له‌سه‌ر بابه‌تێك بده‌ن،
به‌تایبه‌ت له‌ دوای نه‌خۆش كه‌وتنی مام جه‌لاله‌وه‌. دوور كه‌وتنه‌وه‌ی باڵه‌كان زۆر تر هه‌ستی پێ ده‌كرا. كه‌ له‌ سێ باڵی سه‌ره‌كیدا كۆبونه‌ته‌وه‌،
عادل موراد بۆچی دكتۆر به‌رهه‌می بێ منه‌ت كرد؟!..
عادل مورادی سه‌ركرده‌ی كۆن و كه‌ كه‌سێكی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی شه‌. له‌هه‌مان كاتدا به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی یه‌. له‌دواین لێدوانیدا. به‌رامبه‌ر به‌ دكتۆر به‌رهه‌م وتی ئه‌گه‌ر ده‌ڕوا ده‌رگا له‌سه‌ر پشته‌،
ئه‌م لێدوانه‌ی عادل موراد زۆر پرسیار هه‌ڵده‌گرێت.
یه‌كه‌م. ئایا وه‌ك په‌نده‌ كوردیه‌كه‌ ده‌ڵێ(پێوه‌دان خۆشتره‌ له‌ گیزه‌ گیز.
دووه‌م. ئایا په‌یامێك بوو بۆنه‌یارانی یه‌كێتی و هه‌م خودی به‌رهه‌م ساڵح كه‌ ئیدی یاری به‌ كارتی جیابونه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح نه‌كه‌ن و هه‌موو لایه‌كی به‌ خودی به‌رهه‌م ساڵحه‌وه‌ بێ منه‌ت كرد،
سێ یه‌م. وه‌ك ئاشكرایه‌ ئه‌مساڵ یه‌كێتی كۆنگره‌ی له‌ پێشه‌. بۆبچوككردنه‌وه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م. باڵه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ كه‌ له‌ ماڵی مام جه‌لال پێك دێت و زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یه‌كێتی به‌ده‌سته‌. له‌سه‌ر زاری عادل موراده‌وه‌. هه‌وڵی بچوككردنه‌وه‌ و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی باڵه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌ده‌ن پیش كۆنگره‌،

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)