کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


نمایشی فلمه‌کانی ماڵێکی ته‌ماوی و خۆڵه‌مێش له‌ یوتوبوۆری

Saturday, 22/12/2012, 12:00



ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ 16-12-2012 کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان له‌شاری یوتۆبۆری له‌ سوید له‌ هۆڵی هه‌مه‌رکولله‌ن فۆلکت هیوس Hammerkullan folkets Hus ، دوو کورته‌ فلمی دیکۆمه‌نتار نمایش کرد به‌ ناوه‌کانی(خۆڵه‌مێش و ماڵێکی ته‌ماوی) که‌ فلمی یه‌که‌م له‌ ئاماده‌کردن و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند (تاڤگه‌ محمد)ه‌.
فلمی خۆڵه‌مێش په‌رده‌ له‌سه‌ر دیارده‌یه‌کی دزێوی کۆمه‌لایه‌تی لاده‌بات که‌ ساڵانێکی دوورو درێژه‌ کچانی میلله‌ته‌که‌مانی بێبه‌ش کردووه‌ له‌ چێژوو له‌زه‌تی(سیکسی)که‌ ئه‌ویش پرۆسه‌ی کرداری(خه‌ته‌نه‌)کردنه‌.
جێی باسه‌ ده‌رهێنه‌ر(تاڤگه‌) له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی مۆزیکسان(سه‌روه‌ر قادر) که‌ له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کانه‌وه‌ له‌ شاری سلێمانیه‌وه‌ بانگێش کرابون بۆ ووڵاتی سوید.ماوه‌ی نمایشی فلمی خۆڵه‌مێش (35) خوله‌ک بوو ده‌رهێنه‌ر توانیبووی هێڵه‌گشتی و تایبه‌تیه‌کانی بابه‌ته‌که‌ به‌ڕوونی بگه‌یه‌نێ به‌بینه‌ران،ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هۆڵی نمایشه‌که‌ بینه‌رێکی زۆری له‌ خۆگرتبوو که‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌ شاری یۆتۆبۆری ئه‌م ئاپۆره‌ زۆره‌ی خه‌ڵک بۆ کاری هونه‌ری و ئه‌ده‌بی له‌ خۆی کۆبکاته‌وه‌،هه‌ڵبه‌ته‌ بابه‌ته‌که‌ هۆکاری سه‌ره‌کی بوو که‌ووروژانێکی تایبه‌ت و جدی لای بینه‌ر خوڵقاند که‌ چۆن ئه‌م پرۆسه ‌کۆنه‌ی باب و باپیرمان بۆته‌ هۆی که‌م ئه‌ندام بونی کچانی میلله‌ته‌که‌مان و بێ به‌ش بونیان له‌و چێژو له‌زه‌ته‌ی که‌خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیوین،له‌نێوان فلمی یه‌که‌م و دووه‌م پشویه‌کی 20 خوله‌کی بۆ خواردنی جاو قاوه‌ رێک خرابوو، لێره‌وه‌ بینه‌ران له‌ نێوان خۆیاندا گفت و گۆو پرسیاریان لا دروست بوو،له‌دوای ته‌واوبونی نمایشی فلمه‌کان ده‌رهێنه‌ری فلمی (خۆڵه‌مئش) (تاڤگه‌) ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که‌ فلمی (ماڵێکی ته‌ماوی)که‌ باس له‌خۆ سوتاندنی ژنان ئه‌کات که‌ کاری ده‌رهێنه‌ر (ئاوات عه‌لی)ه‌ به‌هۆکاری ئاماده‌نه‌بونی خۆی لێره‌ گفتوگۆو باسکردنی له‌باره‌وه ‌نه‌کریت،ده‌رگای گفتوگۆو پرسیار کرایه‌وه‌ که‌ به‌رێز که‌مال هه‌لوێست وه‌ک وه‌رگێڕ و دڵشاد ئه‌حمه‌د ی هونه‌رمه‌ند وه‌ک کۆڕگێڕ و تاڤگه‌ وه‌ک ده‌رهێنه‌رئاماده‌ی گفتوگۆ بوون .پێمخۆش بوو ئاماژه‌به‌وه‌ بکه‌م که‌ خه‌ڵکانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردوستان زیاتر ئه‌م ئازاره‌ ئه‌یان هه‌ژینێ و ئه‌وان زیاتر هه‌ست به‌و ناهه‌قیه‌ ئه‌که‌ن بۆیه‌ هه‌موان به‌ دڵی پڕ له‌ حه‌سره‌ته‌وه‌ گفتوگۆ و پرسیاریان ئه‌کرد و به‌ بڕوای زۆرێک له‌ بینه‌ران په‌نجه‌ی تاوانیان بۆ باوک و دایک درێژ ئه‌کرد ودینیش به‌ هۆکارێک ده‌زانراو تاوانباری سه‌ره‌کیش ئه‌درایه‌ پاڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردوستان که‌ نه‌توانراوه‌ یاساکان که‌دانراوه‌ بۆ ئه‌نجام ده‌رانی ئه‌م پرۆسه‌ی (خه‌ته‌نه‌) کردنه‌ی کچان سزابده‌ ن و جێبه‌جێی بکه‌ن ، هه‌روه‌ها فلمه‌که‌ ناو هۆڵی په‌رله‌مانی نمایش ئه‌کرد که‌ هه‌ندێک په‌رله‌مانتار گاڵته‌ به‌ کرداری خه‌ته‌نه‌ کردنی کچان ئه‌کات و ئه‌ڵێت ئه‌و کاره‌ هه‌ر باوی نه‌ماوه‌و زۆر ده‌مێکه‌ له‌ کوردوستان که‌س خه‌ته‌نه‌ ناکرێت،پێویسته‌ ئه‌وه‌ بڵێم که‌ کاره‌ساته‌که‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌گرێت و ده‌ست پێ ده‌کات نه‌ک له‌ناو خه‌ڵکی عه‌وامی میلله‌ته‌که‌مان.
هه‌ر بۆیه‌ خه‌ڵکی ناو هۆڵه‌که‌ زیاتر به‌ حه‌ماس و ده‌مار گیرتر قسه‌یان له‌ باره‌ی خه‌ته‌نه‌کردنه‌وه‌ ده‌کرد ته‌نانه‌ت کارگه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی کوڕێکی گه‌نجی بیانی به‌زمانی سویدی زۆر به‌ توندی هێرشی کرده‌ سه‌ر داب و نه‌ریته‌ کۆنه‌کان وهیوای خواست چی تر ئه‌مه‌ قبوڵ نه‌کرێت،پاشان چه‌ند کچێکی
گه‌نجی تر به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ توندی هێرشیان کرده‌ سه‌ر ئه‌م داب و نه‌ریته‌ و داوایان کرد که‌ به‌ هه‌مولایه‌ک لیژنه‌یه‌ک
پێک بهێنن که‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ کوردوستان دروست بکه‌ن و ئه‌م لیژنه‌یه‌ سه‌ردانی هه‌رێم بکه‌ن وله‌ نزیکه‌وه‌
له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی حوکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ چاو پێکه‌وتن بکه‌ن و چاره‌سه‌رێکی گونجاو و کۆتایی
هێنان به‌م کاره‌ دزێوو شه‌رمه‌زاره‌ی که‌ به‌ کچانی میلله‌ته‌که‌مان ئه‌کرێت بهێنن،
لێره‌وه‌ بۆ پالپشتی کردنی ئه‌م بۆچونه‌
(نیگار ئبراهیم) ی پارێزه‌ر هاوکاری خۆی بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ ده‌ربڕی و کاره‌ یاسایییه‌کانی سویدو هه‌رێمی له‌ ئه‌ستۆی خۆی گرت و له‌گه‌ڵیاندا هاوکاریان بێت،بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ (تافگه‌)ی ده‌رهێنه‌ر په‌یوه‌ندیان دروست کرد که‌ له‌ کوردوستان ئه‌مه‌ بکرێته‌ پرۆژه‌یه‌ک بۆ داکۆکی کردن له‌ کچان له‌م بواره‌دا.


به‌ پێویستی ئه‌زانم که‌ ناوی ئه‌و خوشک و برایانه‌ ئاماژه‌ بکه‌م که‌ به‌ پرسیار و گفتوگۆ کۆره‌که‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند و پێژنیاری گونجاویان کرد. به‌رێزان(ساردین خان،هو‌نه‌رمه‌ند دلێر ،هونه‌رمه‌ند شوان ئاواره‌،که‌ریم زێڕه‌ ،شادیه‌خان ئه‌ندام په‌رله‌مان ی سوید،کاک شاهۆ،فه‌رهاد سدیق،رزگار فه‌ره‌ج،رووناک، سارا، کاک دیاکۆ، سابیر سدیق ی شاعر،گه‌لاوێژ بابان ،و جه‌ند که‌سێکی تر.
ئێمه‌ش وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان له‌ شێری یۆتۆبۆری ده‌نگی خۆمان ئه‌خه‌ینه‌ پاڵ ئه‌و ده‌نگه‌ ئازادی خوازانه‌ی که‌ دژ به‌م کاره‌ دزێو ناشرینه‌ن‌ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ ئه‌م کۆڕه‌ له‌ کاتژمێر4 پاش نیوه‌ڕۆ ده‌ستی پێکرد تا کاتژمێر 8 ی ئێواره‌ی خایاند،ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ی بڵێم که‌ له‌ چه‌ند شارێکی تره‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌کراوه‌ که‌ فلمی(خۆڵه‌مێش) بانگێشت بکه‌ن بۆ نمایشکردن و بینه‌رانی ئه‌و شارانه‌ش بێبه‌ش نه‌بن .




هونه‌رمه‌ند
عزت رووف



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە