مه‌سعود هیزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ی پارتی خسته ئینزاری ده‌ره‌جه (ج)وه!
Monday, 14/02/2011, 12:00
له دوایی بلاو بونه‌وه‌ی دیداره‌كه‌ی به‌ریز نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆران، كه جۆرێك له شڵه‌ژان و ئالۆزی له‌لایه‌ن پارتی یه‌وه لێكه‌وته‌وه.
شه‌وی رابردوو مه‌سعود به بروسكه‌ی ١٣٤٥٥ له شه‌وی ١٣ له‌سه‌ر ١٤ی شوبات ته‌واوی سوپا‌و له‌شكره‌كانی پارتی خسته ئینزاری ده‌رجه (ج) وه‌و، به‌پێی لێدوانی تایبه‌تی ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان كه مه‌سعود بارزانی گویبیستی گشت وته‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فابووه، به‌تایبه‌تی كه ووشه‌ی (ئاشبه‌تأل) ی به‌كارهێناوه، ئاگاداری هه‌ریه‌كه له مه‌سرۆر ی كوڕی و شیخانی بارزانی كردۆته‌وه، كه نه‌وشیروان ته‌نها دژی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی ئه‌و وتانه‌ی داوه‌و، كۆده‌نگی به ده‌ست هیناوه تا گشت سوپا‌و له‌شكره‌كانی پارتی بخاته ئینزاره‌وه!
ئه‌مه‌و ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان وتویه‌تی: مه‌سعود بارزانی هه‌ریه‌كه له سوپاكانی بارزان و سپیلك و شه قڵاوه‌و له‌شكری تایبه‌تی یه‌ك و گولان و سوپای ئامێدی و دهۆك و ئاكریی ، خۆیان ئاماده بكه‌ن و، وابریاره ئه‌مشه‌و ئه‌و سوپا و له‌شكرانه ، له ئۆردوگاو ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر دابمه‌زرینن!
به پێی وته‌ی محه‌مه‌دی سكرتیری ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان، ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان وتویه‌تی وه‌زعمان خراپه‌و ده‌ره‌قه‌تی ئه‌و ره‌وشه نایه‌ن چونكه یه‌كیتی له ژێره‌وه له‌گه‌ل گۆرانه‌و ته‌نها جه‌لال تاڵه‌بانی یان له‌گه‌ڵ نیه‌و، بۆیه سه‌رۆك بارزانی به‌م شێوه‌یه نه‌خشه‌ی دابه‌شكردنی سوپا‌و له‌شكره‌كانی دیاری كردووه!
سوپای بارزان و له‌شكری تایبه‌تی یه‌ك و گوڵان له سه‌ری ڕه‌ش و پیرمام داده مه‌زرێن و، سوپای دهۆك له به‌حركه و، سوپای ئاكری له پیرزین و سوپای ئامێدی له كانی قرژاڵه‌و، هه‌روه‌ها هه‌رچی سوپاكانی فه‌رمانده‌یه‌ی گه‌رمیان و كه‌ركوك و سلێمانی یه بۆ هاوكاری یه‌كیتی له سلێمانی یان بۆ دیاری كراوه‌و سوپای هه‌ولێریش بۆ كویه وسوپای قه‌ڵادزی بۆ شه‌قلاوه‌و، هه‌رچی زیره‌ڤانی و ئاسایش و پاراستنه و به‌رگری و هه‌واڵگریشه بۆ ناو هه‌ولیر و، هیزه‌كانی پۆلیس و پاراستنی دارستان و پۆلیسی فریاكه‌وتن و ته‌واری بۆ پارێزگاری ماڵه به‌رپرسه‌كانه
هه‌روه‌ها هیزه‌كانی به‌رگری له گونده‌كانی بارزان و میرگه‌سو ر سۆران باڵه‌كایه‌تی بۆ سنوری ڕانیه و ژوار قورنه‌و حاجی ئاوا‌و دیاری كراون!
ویڕایی ئه‌و لیوایانه‌ی سه‌ر به پاسه‌وانانی سنورن سه‌ربه به‌غدادن ئه‌وانیشی بۆ سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌ست نیشان كراوه.
به پیی سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی گشتی یه‌وه ، ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی ماڵه به‌رپرسه‌كان ویستویانه هه‌ولێر جیبهیڵن و به‌ره‌و پیرمام و شه‌قڵاوه برۆن، به‌لام پاراستن ماوه‌ی نه‌داوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست