کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامەکانی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ مالیکی و مایکل روبین، هەرزەکارانەیە

Saturday, 19/05/2012, 12:00


ماوەیەکە ململانیەکانی نێوان دەسەلات لەعێراق و کوردستان ، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قولتر دەبێتەوە ، هەموشمان دەزانین دیوە ناوەکەی ململانێی سیاسی و بازرگانی و داهات دزینی خەڵکە لەلایەن هەردووبەرەدا ، بەلام بۆ چەواشەی خەڵک ، مالیکی باس لەیاسا و دەستور و بەهەدەردانی پارەی مییلەت دەکات و بارزانیش ئاماژەبە مافی کورد و دیکتاتۆریەتی مالیکی دەکات؟
لەماوەی رابردوو ، سەرۆکایەتی هەرێم وەلامێکی فەرمی بە مالیکی دایەوە ، بێ ئەوەی نەهی هیچ لەو تۆمەتە مەترسیدارانە بکات کەمالیکی ئاراستەی بارزانی کردبوو ، کەچی دێت هەڵچوانە دەلێت نهێنیەکانت ئاشکرا دەکەین !؟ واتا ئەگەر بێدەنگ نەبی ؟ لەوەش گالتەجارتر بارزانی و پارتەکەی دەڵێن لامان ئاسایە جەحفەری لەشوێنی مالیکی دابنرێت لەکاتێکدا هەردوکیان هەولێر گوتەنی حەلۆ و جەلۆن بۆ کورد و دەسەلاتی جەعفەریش لەمالیکی خراپتر بوبێت کەمتر نەبووە.

هاوکات سەرۆکایەتی هەرێم بەیانامەیەکی فەرمی لەسەرنوسەرو سیاسیەکی ئەمریکی دەردەکات بێ ئەوەی ئەوکەسە سەرچاوەی هەوالەکە بیت ، کارەساتەکەهەر لەوەش نەوەستاوە ، کەسەرۆکایەتی هەرێمی وولاتێک بەیانامەیەکی فەرمی لەسەر نوسەرێک دەردەکات!! بەئاستی ئەوەی زمانی نوسین و ووشەکان زۆر هەرزەکارانەیە کەئەمە لەگەل ئەدەبیاتی سەرۆکایەتی وولاتێک ناگونجێ بەڵکو لەئاستی قسەی شەقام نزیکە .

ئەمە جگەلەوەی تورکیا دەیان تاوان و پێشیلکاری بەرامبەر کورد دەکات بەرادەیەک ئەمڕۆ تورکیا پلەی یەکەمی لەزیندانی کردنی ڕۆژنامەنوسان لەجیهان بەدەست هێناوە، ئەمە جگە لەزیندانی و ئەشکەنجەی منالان و نەبونی دیدار بۆسەرۆکی پکک ..... کەچی چەند بارە ئاسا هاتووە ئیدانەی پکک لەسەر چالاکیەک دەکات کەلەدەرەوەی هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە ، کەگوایە پڕۆسەی ئاشتی تێک دەدات .....بێ ئەوەی نەرمە رەخنەیەک لەسەر هەمان مەسەلە لەسەر دەیان پرۆسەی سەربازی و بۆمبارانی فرۆکەکانی تورکیا بگرێت کەتەنانەت لەناو خاکێ کوردستانی باشور دەیکات و هیچ ڕێزێک بۆ ئەو قەوارە ئیداریەی بارزانی دانانێت .
ئەوەی دەبینم سەرۆکایەتی هەرێم هیچ سیماو شەرعیەت ووەک ناوەندێکی سیاسی رەفتار ناکات بەئاستی ئەوەی ، بەمیزاجی شەخسی خۆی شەر و ئاشتی و پەیوەندی نیودەولەتی .....رەفتار بەو سەرۆکایەتیە دەکات تەنانەت لەهیچ بەیانامەیەک هەست بە وەرگرتنی رای جێگرەکەی کۆسرەت رەسول و یەکێتی نابینرێت چونکە بارزانی وەک کارمەند سەیری کۆسرەت دەکات ، ئەمەش شکستێکی گەورەی یەکێتی و کۆسرەتە .
وەڵامەکانی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ مالیکی و رەخنە لەمایکل ڕۆبن ، هەست بەوە دەکرێت کە بارزانی ، هاوسەنگی سیاسی و ئاخافتنیان لەدەست دەرچووە لەکاتێکدا ئەو بەردەوام لەئاسافتندا ئەو هاوسەنگیەی لەدەست نەدەدا بۆیە ئەم زمانە نوسین و ئاخافتنە کارەساتە بەناوی گەلێکەوە لەململانێی لەگەل رەخنەگرەکانی دەربچیت . بەتایبەتی هەموو سیگنالەکانی بەرەو ئەو ئاراستەیە دەڕوات، کە مەحالە تاسەر ئەو دوو هاوکێشە وەک خۆی بمینێ
١/ عیراق بە یەکگرتویی و مانەوەی بەو هەموو ململانێی و شەرە سیاسیە تاسەر بتوانێ پاریزگاری لە پارچە پاڕجەبوون و جیابونەوەی کوردستان بگیرێت و شەری مەزهەبی و نەتەوەیی سەر هەلنەدات.
٢/کوردستان بەو هەموو کارەسات و ملهوری و ناعەدالەتیەی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی و ئاشکرابونی ئەو هەموو ئابروبەریەی دەسەلات و پیاوەکانی ، لەدزینی داهاتی گەل و وململانێی بەرپرسەکانی لەناوەخۆیان لەسەر پڕۆژەی ئابوری و دەسەڵاتی سیاسی لەخۆبایی سیاسی وبونی هێزێکی چەکدار تاسەر وەک ئێستا بمێنێتەوە ...... سەرەتاکانی بەپێی ئەو هەموو ململانێی و ئابروبەریانەیان بەرونی دیارە گٶرانێکی نوێ بەڕیوەیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە