به‌ختیار عه‌لی به پێناسه‌ی خود ،راستییه‌کی درکاند.
Sunday, 20/03/2011, 12:00
زۆر باس له کاره‌کته‌ره‌کانی سه‌رهه‌ڵداوی نێو دنیای رووناکبیری و سیاسه‌تدا ده‌کریت ، به‌لام هێندی به‌ختیار عه‌لی ئاوا به‌راستگۆیی بۆی نه‌چوون. ئه‌وێ رۆژێ له سیمینارێکیدا توانی کۆمه‌ڵی پنتی په‌نگخواردووی نێو خودی خۆی ، بۆ هه‌مووان ئاشکرا بکات. ده‌سه‌لات نه‌ریتێکی داهێناوه که مه‌ترسیدارترین نه‌ریته ،که مرۆڤ به‌هۆیه‌وه تا له ژیاندا بێت ، له کێشمه‌کێشیکی ناته‌ندورستی بێ به‌رهه‌م خۆی ده‌بینێته‌وه. نه‌ریتی خۆ به هه‌موو شتزان ،واته کاتێ رووناکبیره ده‌بێ سیاسی بێت ، ده‌شبێ ئابوریناس بیت ، ده‌شبێ شاعیریش بێت ده‌بی ده‌سه‌ڵاتداریش بێت ، ده‌بێ هه‌موو شتێک بیت. ئه‌م نه‌ریته ، بێڕه‌چاوکردنی توانا عه‌قلییه‌کان ، نه‌ریتی کۆنتڕۆلکردنی (استحواژ)ه له سایکلۆژییه‌تی مرۆڤه بێ تواناکان سه‌ر هه‌لده‌دا ، به‌مانا هه‌موو شتێکه به‌لام بۆ مرۆڤایه‌تی به‌رهه‌می پۆزه‌تیڤانه‌ی پێ نییه ، جگه له سته‌مکاریی هیچ ناونیشانیکی دیکه‌ی لێناوه‌شیته‌وه .
به‌ختیار عه‌لی له‌و سیمیناره‌یدا ، خۆی بۆ خوێنه‌رانی یه‌کلا کرده‌وه ، که ئه‌و رۆمانووسه و شاعیره ، ئه‌رکێکی قورسی له‌سه‌ره ، تا مادده خامه‌کانی نیو کۆمه‌لگا بخاته نیو قالبی خۆیه‌وه ، وا هاسانی بکات بۆ سنوورێک مرۆڤ زوو لیی تێبگات و له دواجاریشدا به‌شی ئه‌وه‌ی تێدا بهێڵێته‌وه که مرۆڤه‌که تییدا مانۆری گونجاو ی تێدا بکات ، به مانایه‌کی دیکه ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت ترۆپکی یا شیلاوی رووناکبیریی و لێکه‌وته‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا بێت ، به‌ختیار عه‌لی خۆی له به‌شیکی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا ده‌بینێته‌وه ، به‌مانا رووناک‌بیر له کورسییه‌کانی دواوه‌ی سیاسه‌ت و شه‌قام ده‌بێت و له‌وێدا پال به کۆمه‌لگا له نێویاندا به سیاسییه‌کان و خه‌لکی شه‌قام ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی جددی بهاوین بۆ گۆڕین. به‌ختیار عه‌لی نه‌هات خۆی به قاره‌مان بزانیت و خۆی به‌ڕابه‌ر بزانێت ، ئه‌و ئیمکاناته‌کانی خۆی که‌شفکرد و وتی: من ناتوانم ببم به رێبه‌ری هیج که‌سیک ، چونکه له نێو خودی خۆم کۆمه‌ڵێ کێشمه‌کێش هه‌یه هێشتا بۆم یه‌کلا نه‌کراوه‌ته‌وه ، بۆیه ناتوانم ببم به رێبه‌ر و باوکی ئه‌و گه‌نجانه‌ی ئیمڕۆ که له سه‌رای ئازادی و کوردستانن. ئه‌م دانپێنانه پیچه‌وانه‌ی ئه‌و نه‌ریته‌یه که ده‌سه‌لات کۆمه‌لگایی پێسواقداوه.ره‌نگه هه‌ندێ که‌س به‌تایبه‌تی نه‌یارانی به‌ختیار عه‌لی ئه‌م ئاشکراکردنه‌ی ، به خۆدزینه‌وه له ئه‌رکه‌کانی به‌رامبه‌ر به ره‌وشی هه‌ستیاری خه‌لکی کوردستان دابنیت ، بێ ئه‌وه‌ی بگه‌رینه‌وه بڵێن: به‌ختیاریش وه‌ک که‌سیکی هه‌ستیار وه‌ک هاولاتییه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان هاته‌وه و به شێوازی خۆی به‌شداریکرد له‌و راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه ،ئه‌وه هێز و توانایه‌تی و ناشیشارێته‌وه.راستگۆیی له‌گه‌ڵ خود ، ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌وه‌نده کاره‌ستبار نییه و یا ده‌توانرێت بووترێت مه‌جالی به‌راورد نییه له‌گه‌ل درۆکردن له‌گه‌ل خه‌ڵک ..ده‌سه‌لات تا ئێستا بۆ 20ساڵ ده‌چێت درۆ له‌گه‌ل خه‌لک ده‌کات به‌قه‌د یه‌ک له‌حزه‌ی به‌ختیار عه‌لیئاسا دانی به راستیینه‌کانی خودی نه‌ناوه.. کامانه کاره‌ساته دانپێنان به قوده‌رات و ئیمکانات یا درۆکردن بۆ نمایش کردن بۆ ئه‌و ئیمکاناته ساختانه.. مه‌سعود بارزانی 20ساڵه به‌ناوی کوردایه‌تی و له‌ژێر په‌رچه‌می کوردستان ده‌ستی داگیرکا‌ر نه‌ما ماچی نه‌کات ، ده‌بابه‌ی یه‌ک داگیرکه‌ر نه‌ما وه‌پێشی نه‌که‌وێت ، دوایین درۆشی په‌رۆشییه بۆ یه‌کپارچه‌یی هه‌ریم که بۆخۆی به‌هه‌موو ئیمکاناتێکی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان پارچه‌پارچه‌ی ده‌کات.
ئه‌م بۆچوونه‌ی من، ئه‌و مانایه ناگه‌یه‌نێت که ئیدی رۆشه‌نبیر نابێت سیاستوان بێت ، قسه‌ی ئێمه دیاره له‌سه‌ر راستگۆبوونه له گه‌ڵ خود و دواتریش له‌گه‌ڵ خه‌لک . توانای مرۆڤه‌کان لێکچوو نین و هه‌ندی یه‌کدیش نین .نیتشه نه‌یتوانی رێبه‌رایه‌تی کۆمه‌لگا بکات و به‌تاق وته‌نیایی سه‌ری نایه‌وه ، به‌لام به نووسینه‌کانی توانی ئاسۆیه‌ک له‌به‌رده‌م خه‌ڵکی بکاته‌وه تا خۆیان بدۆزنه‌وه و بزانن له‌کوێن. محمه‌دی پێغه‌مبه‌ر له بیابانی کاکی به‌کاکی دوورگه‌ی عه‌ره‌بی ، فه‌لسفه‌یه‌کی داهێنا به‌وه‌نده نه‌وه‌ستا ، به‌لکو خۆشی شه‌ڕی له‌سه‌ر کرد و توانی سه‌رکه‌وتنیش به‌ده‌ستبهێنیت .. دوو نمونه‌ی جیاواز، به‌لام نموونه‌ی راستین و هه‌ردوکیان کاریگه‌رییان داناوه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگایی مرۆڤایه‌تی.. فاروق ره‌فیق وه‌ک که‌سێکی رووناک‌بیر به‌وه‌نده نه‌وه‌ستاوه که‌چی ده‌زانێت ، به‌لکو توانای به‌رهه‌م هینانی عه‌قڵیی خۆی بۆ پراکتیزه‌کردن به‌به‌رده‌وامی تاقی ده‌کاته‌وه ، بۆیه ناوه‌ستێت ،به‌ڵکو ئه‌وه‌تا خۆشی قۆڵی لیهه‌ڵماڵیوه تا به‌رهه‌می ئه‌قلییه‌کانی به‌ده‌ستی خۆی بیخاته نێو پرۆسه‌که‌وه و ، تا بزانێت ئه‌رێ راسته هێزی کۆمه‌لگا به‌تایبه‌تی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری ده‌توانێت به‌رامبه‌ر به ناعه‌داله‌تیی کۆمه‌لایه‌تی و تالانکاریی بوه‌ستێته‌وه؟! .
هیچ له‌و دوو کاره‌کته‌ره یه‌کیان ئه‌وی دیکه ره‌تناکه‌نه‌وه ، هه‌ردوکیان پیویستن ، ئامرازی کاریگه‌رن له بونیادنانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا.به‌ختیار عه‌لی به که‌ره‌سته فیکرییه‌کانی کاریگه‌ری که‌متر نابیت له‌وانه‌ی ئیمڕۆ له نێو کۆمه‌لگا مه‌رجه‌کانی رێبه‌رایه‌تیکردنی کۆمه‌لگا بۆ خودی خۆیان ده‌سته‌به‌رده‌که‌ن و ده‌بنه کاره‌کته‌ری گرنگ له گۆڕین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست